×

زیندانێکی هەسەدە کە ئەندامانی داعشی تێدایە
14   کاتژمێر پێش ئێستا 210 جار خوێنراوەتەوە

مه‌ترسیدارن و وه‌ك كارتى فشار به‌كارده‌هێنرێن؛ ئایا هه‌سه‌ده‌ ئه‌ندامانى داعش ڕاده‌ستى عێراق ده‌كاته‌وه‌؟

ناوەندی هەواڵ

سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌ هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات "هه‌سه‌ده‌" 2500 ئه‌ندامى داعش كه‌ له‌ زیندانه‌كانیدان ڕاده‌ستى عێراق بكاته‌وه‌، ده‌شڵێت "مه‌ترسییه‌كى گه‌وره‌ن و وه‌ك كارتێكى فشار به‌كارده‌هێنرێن".

ئه‌و سه‌رچاوه‌ باڵایه‌ به‌ پێگه‌ى "به‌غداد ئه‌لیه‌وم" ى وتووه‌ "هیچ نیه‌تێك نییه‌ بۆ ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ى ئه‌ندامانى داعش له‌ زیندانى حه‌سه‌كه‌ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ باكورى سوریا به‌ حكومه‌تى عێراق، به‌ڵام بووه‌ته‌ كارتێكى فشار له‌لایه‌ن توركیا و گروپه‌ چه‌كداره‌كانى توركیاوه‌ دژ به‌ عێراق".

وه‌ك ئه‌و سه‌رچاوه‌ باڵا سیاسییه‌ عێراقییه‌ باسى ده‌كات مه‌ترسى له‌سه‌ر زیندانى حه‌سه‌كه‌ هه‌یه‌ كه‌ هه‌زاران زیندانى داعشى تێدایه‌ و عێراقى و بیانین، هه‌ر هێرشێكى توركیا بۆسه‌ر باكور و ڕۆژهه‌ڵاتى سوریا ده‌بێته‌ هۆى ئاسانكارى بۆ هه‌ڵاتنى ئه‌و زیندانییانه‌، له‌هه‌مانكاتدا ده‌نگۆى ئه‌وه‌ بڵاوده‌كرێته‌وه‌ هه‌سه‌ده‌ ده‌یه‌وێت ئه‌و زیندانیانه‌ى داعش ڕاده‌ستى عێراق و وڵاته‌كانیان بكاته‌وه‌ گوایه‌ وه‌ك فشارێكه‌ بۆ عێراق و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى تا به‌بێ شه‌ڕ كێشه‌ى نێوانى كوردانى سوریا و توركیا به‌بێ ڕێگه‌چاره‌ى سه‌ربازى چاره‌سه‌ر بكرێت".

عێراق دواین جار كه‌ به‌شێك له‌ زیندانیه‌ داعشه‌كانى له‌ هه‌سه‌ده‌ وه‌رگرته‌وه‌ 24 ى نیسانى 2024 بوو، ژماره‌یان 200 كه‌س بوو.

ئه‌و زیندانیانه‌ به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منیی عێراق، براونه‌ته‌ بنكه‌یه‌كى سه‌ربازى و دواتر نێردراونه‌ته‌ به‌غداد بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیان و پاشان دادگایى كردنیان.

هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات "هه‌سه‌ده‌" له‌ ئادارى 2019 كۆنترۆڵكردنى ته‌واوه‌تى دواین پێگه‌ى چه‌كدارانى داعشى له‌ باغۆز له‌سه‌ر سنورى عێراق و سوریا ڕاگه‌یاند.

ئه‌و چه‌كدار و خێزانى چه‌كدارانه‌ى داعش كه‌ هه‌سه‌ده‌ ده‌ستگیریكردن هه‌زارانن و له‌ پێنج زیندانى ڕۆژئاواى كوردستان و سوریا ده‌ستبه‌سه‌ركراون، ئێستاش به‌هۆى مه‌ترسى هێرشى توركیا و به‌رده‌وامى هێرشى گروپه‌ چه‌كداره‌كان، مه‌ترسى هه‌یه‌ داعش هه‌له‌كه‌ بقۆزێته‌وه‌ و به‌پشتیوانى توركیا بیه‌وێت ئه‌و زیندانیانه‌ ئازاد بكات، فه‌رمانده‌ى گشتیی هه‌سه‌ده‌ش چه‌ندین جار له‌وباره‌یه‌وه‌ هۆشدارى داوه‌.

 

  • مه‌ترسیدارن و وه‌ك كارتى فشار به‌كارده‌هێنرێن؛ ئایا هه‌سه‌ده‌ ئه‌ندامانى داعش ڕاده‌ستى عێراق ده‌كاته‌وه‌؟

  • بەڵگەنامەی نهێنی لەبارەی ڕووخانی ئەسەد و گۆرڕانکارییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاشکرادەبێت

  • ڕۆژێك دوای هەڕەشەكانی ئێران؛ عەلەوییەكان دەستیان بە خۆپیشاندان كرد

  • هەڵوێستی ئیدارەی نوێی ئەمریكا بەرامبەر ڕۆژئاوای كوردستان چی دەبێت؟

  • به‌غداد له‌ نۆ مانگى ڕابردوودا چه‌ند پاره‌ى بۆ هه‌رێم ناردووه‌؟

  • ​ ئه‌مریكا چۆن توركیاى بێهیوا كرد؛ بۆچى هه‌سه‌ده‌ توانى پێشڕه‌وى بكات؟

  • چاره‌نووسى حه‌شدى شه‌عبى چى ده‌بێت؟؛ عه‌سائیب شوێنى خه‌زعه‌لى ئاشكراده‌كات

  • ئەو كەسەی لە بازاڕێكی كریسمس لە ئەڵمانیا پێنج كەسی كوشت كێیە؟

  • ئازادیخوازه‌كانیش له‌ زیندان ده‌هێڵێته‌وه‌؛ توركیا چه‌ند ئه‌ندامێكى داعش ئازاد ده‌كات

سەرەکی