2024-12-01 267 جار خوێنراوەتەوە

لە هەرێمى كوردستان 61 حاڵه‌تى ئایدز تۆماركراون

ناوەندی هەواڵ

تەندروستى هەرێم ئاشکرایدەکات تا ئێستا لە هەرێم 61 حاڵەتى ئادز تۆمارکراوە و لەو ژمارەیەش پشکى شێر بەر پارێزگاى هەولێر کەوتووە.

رۆژى 1ى کانوونى هەمووساڵێک بە رۆژى بەرەنگاربوونەوەى ئایدز ناسراوە، لەو رۆژەشدا ساڵانەچەندین چالاکى جیاجیا و هەڵمەتى هۆشیار کردنەوە ئەنجام دەدرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە 1-12-2024، وەزارەتى تەندروستى هرێم رایگەیاند، تا ئێستا لەهەرێمى کوردستان 61 حاڵەتى ئایدز تۆمارکراون، لە کۆى ئەو رێژەیەش 34 حاڵەتیان لە هەولێر و 21 حاڵتى دیکەش لە سلێمانى لەگەڵ شەش حاڵەت لە دهۆک تۆمار کراون.

بە پێى ئامارى تەندروستى عێراقیش دوو هەزار و 638 کەس دووچارى ئایدز بوونەتەوە و تۆمارکراون، تا ئێستاش عێراق  بە وڵاتێک دادەنرێت کە ڕێژەی توشبووان تێیدا کەمە.

نەخۆشیی ئایدز "HIV" چییە؟

ڤایرۆسی ئایدز ڤایرۆسێکە کە سیستەمی بەرگری لەش دەکاتە ئامانج، زیان بە خڕۆکە سپییەکانی خوێن دەگەیەنێت و لەناویان دەبات کە پێی دەوترێت CD4 T cells، بەبێ چارەسەرکردن، ئایدز دەتوانێت بەرەو قۆناغێکی پێشکەوتوو پێشبکەوێت کە پێی دەوترێت قۆناغی سێیەمی ئایدز، یان ئایدز، ئەم نەخۆشیە بۆ یەکەمجار لە ساڵى 1981 یەکەم حاڵەت تۆمارکراوە.

  • ئیدارەی رۆژئاوا بەفەرمى وەفدێک دەنێرێتە ئەمریکا

  • بۆ چوارەمین جار شاندی تەکنیکی پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە

  • لە بارەى مووچەى دوو مانگى مامۆستایانى گرێبەست دڵنییاى دەدرێت

  • ئەمریکا: دیالۆگى نێوان كورد بۆ قۆناغى نوێى سوریا گرنگه‌

  • چه‌ند پارتێكى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان داواى مانگرتنى سه‌رتاسه‌رى ده‌كه‌ن

  • پەیەدە وەڵامێکی تووندی دیمەشق دەداتەوە

  • دەم پارتی: کێشەی کورد لە توركیا بە لەناوچون چارەسەر ناکرێن

  • لیژنەی دارایی هەمواری یاسای بودجەی پەسەند کرد

  • نەوەى نوێ داواى دانیشتنێکى دیکەى پەرلەمانى کوردستان دەکات

سەرەکی