×

2024-12-29 100 جار خوێنراوەتەوە

دەزگای ئاسایش دەست گیرکردنی 636 تیرۆریستی ڕاگەیاند

ناوەندی هەواڵ

دەزگای ئاسایشی هەرێم، ئاماری کاروچالاکییەکانی ساڵی 2024ی بڵاوکردەوە و جەختدەکاتەوە، دەزگای ئاسایشی هەرێم لەپێناو سەقامگیری لە هەوڵەکانی بەردەوامە.

بەپێی ئامارەکەی دەزگای ئاسایشی هەرێم لە ساڵی 2024  دا 10 هەزار و 157 سکاڵا لەدەزگای ئاسایشی سلێمانی تۆمارکراوە و  636 تیرۆریستیش دەستگیرکراون.

ئەمڕۆ یەکشەممە29ی کانونی یەکەم، دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە،  لەساڵی 2024دا، سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، بەشێوەی سەرکەوتووانە کاروچالاکییەکانیان لەپێناو زیاتر خزمەتکردنی هاوڵاتییان و دابینکردنی ئاسایش و ئارامی زیاتر جێبەجێکردووە.
ئاماژە بەوەکراوە، دەزگای ئاسایشی هەرێم، بەپشتیوانی بەردەوامی هاوڵاتییان و هەماهەنگی سەرجەم هێزە ئەمنییەکانی کوردستان و عێراق لەپێناو سەقامگیری لەهەوڵەکانی بەردەوامە.

بەپێی ئامارەکەی دەزگای ئاسایسی هەرێم، لە ئەمساڵدا 257 ئۆپەراسیۆنی دژ بە تیرۆر و 74 کێوماڵ ئەنجامدراون و 636 تیرۆرست دەستگیرکراون.

هاوکات، هەرلە ئەمساڵدا  126 كاری هاوبەش لەگەڵ هێزە ئەمنیەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق ئەنجامدراوە، هەروەها هەزار و 19 تۆمەتباری بازرگانیكردن و بەكارهێنەرانی ماددە هۆشبەرەكان دەستگیركراون و دەست بەسەر سێ تەن و 24 كیلۆ و 600 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گیراوە.

لە 2024دا، لەگەڵ لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەت 50 هەزار و 983 سەردان و بەدواداچوونیان ئەنجامداوە و دەست بەسەر 629 تەن خۆراک و دەرمانی خراپ و ماوە بەسەرچوودا گیراوە.

عەقید سەلام عەبدولخالق بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەزگای ئاسایشی هەرێم چالاکییەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێمی ڕاگەیاند وتی،لە ساڵی 2024 "سێ هەزار و283 سکاڵاو بەدواداچوون بۆ تاوانە ئەلیکترۆنییەکان کراوە و 32 خۆکوشتن و 63 کوشتن و 171 حاڵەتی تەقەکردن ڕوویداوە".

  • گزنگی بەربەیان، داخستنی کۆمپانیاکەمان ڕێگایەکە بۆ زیاتر سنوردارکردنی ئازادی ڕادەربرین

  • وەزارەتی دارایی هەرێم: هەرکات بەغداد 441 ملیارەکەی نارد دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکەین

  • هاوکاریی هاوپەیمانان گەیشت دەستبەدابەشکردنى دەکرێت

  • نرخى ئەمپیرێک کارەباى موەلیدە کرا بە 20 هەزار دینار

  • ئامارى برینداربوون و گیانلەدەستدان لە ئاهەنگى شەوى سەرى ساڵ راگەیەندرا

  • مووچە خۆران بێئومێد کران و چارەنووسى مووچە بەنادیارى مایەوە

  • ئەمریکا سەرباز و چەک و تەقەمەنی دیکەی ڕەوانەی ڕۆژئاوای کوردستان کرد

  • سلێمانی... بەهۆی داگیرساندنی مۆم ئاگر لەماڵێک کەوتەوەو دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا

  • سۆران عومەر بۆ بەرپرسانی هەرێم: چۆن ڕووتان دێ پیرۆزبایی ساڵی 10 مانگی لەخەڵک دەکەن

سەرەکی