×

2024-12-24 159 جار خوێنراوەتەوە

هەسەدە: ئامادەین بۆ شەڕ باجەكەی هەرچییەك بێت

 

هێزەكانی سوریای دیموكرات ئامادەیی بۆ شەڕكردن و لەهەمانكاتدا پەیوەندیكردن بە سوپای نوێی سوریا دەردەبڕێت.

فەرهاد شامی، بەڕێوەبەری ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات "هەسەدە" بە سكای نیوزی ڕاگەیاند:"ئامادەین بۆ پەیوەندیكردن بە سوپای سوریای نوێوە بەڵام پرسەكە پێویستە بە گفتوگۆیە".

وتیشی:"ئامادەین بۆ هەر جەنگێك باجەكەی هەرچییەك بێت 20 ڕۆژە بەرەنگاری هێرشی چڕی گروپەكانی سەر بە ئەنقەرە دەبینەوە، لەهەمانكاتدا ئامادەین بۆ بژاردەی دیپلۆماسی".

فەرهاد شامی دەشڵێت "توركیا دەیەوێت خاكی زیاتر لە سوریا داگیربكات، ئێمە بووینەتە بەربەست لەبەردەم ئەو داگیركارییە".

فەرهاد شامی ڕەتیكردەوە كە هیچ رێككەوتنێك سەبارەت بە مەنبج لەنێوان هەسەدە و توركیا هەبێت، وتیشی "ئەمریكا دەیەوێت بێلایەن بێت".

"هیچ پێشێلكاری و شكاندنی ئاگربەستێك لەلایەن ئێمەوە ڕووینەداوە، ئەوەی توركیا باسی دەكات پاساوێكە كە لە ساڵی 2011 ەوە بەردەوامە، پلانەكانی توركیا لە بنەڕەتدا بۆ سەر باكور و ڕۆژهەڵاتی سوریایە". فەرهاد شامی وای وت.

  • نەتانیاهۆ: بەردەوام دەبین لەبەئامانگرتنی حوسیەکان تا دەستەكانی ئێران دەبڕین

  • دڕندەترین بەرپرسی زیندانی سیدنایا دەستگیرکرا

  • لە غەززە پێنج رۆژنامەنووس کوژران

  • ئەندامانى هێزەكانی ئاسایشى سوریا کەوتنە بۆسەوە و 14 کەسیان کوژران

  • سوریا داوای 300 ملیار دۆلار لە ئێران دەكات

  • ڕۆژنامە عەرەبیەکان ؛ترسی دووبارەبوونەوەی سیناریۆی عێراق لەسوریا و نەبوونی جەژن لەبەیتلەحم

  • "کۆمەڵکوژی فۆدۆ"کوشتنی سەدان کەس بە تۆمەتی جادووگەری

  • کازاخستان؛ بەهۆى کەوتنەخوارەوەى فڕۆکەیەک 60 کەس گیانیان لەدەستدا

  • ئێران لەسەر كوشتنی هەنییە نامەیەك ئاڕاستەی ئەنجومەنی ئاسایش دەكات

سەرەکی