×

2024-12-25 99 جار خوێنراوەتەوە

"کۆمەڵکوژی فۆدۆ"کوشتنی سەدان کەس بە تۆمەتی جادووگەری

ناوەندی هەواڵ

ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتووەکان ژمارەی کوژراوانی کۆمەڵکوژییەکی ئەم دواییەی دەیان بەتەمەن و سەرکردەی جادووگەری لەلایەن چەتەیەک لە هایتی بەرزکردەوە و داوای لە بەرپرسان کرد ئەنجامدەران بدرێنە دادگا.
دوێنی سێ شەمە2024/12/24  ئۆفیسی یەکگرتووی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هایتی لە راپۆرتێکدا رایگەیاندووە؛ لە 6 تا 11 ی کانوونی یەکەم، چەتەکانی بەندەری جێرمی زیاتر لە 207 کەسیان کوشتووە، خەڵکیان لە ماڵ و شوێنی پەرستن بردووە، لێپرسینەوەیان لەگەڵدا کردوون و پاشان بە گوللە و تەوراس ئەو کەسانەیان کوشتوە.
لە سەرەتای ئەم مانگەدا، گروپەکانی مافی مرۆڤی هایتی مەزەندەیان کرد کە زیاتر لە 100 کەس لەو کۆمەڵکوژییەدا کوژراون، بەڵام لێکۆڵینەوەیەکی نوێی نەتەوە یەکگرتووەکان ژمارەی قوربانییەکان دوو هێندە دەکات.
ماریا ئیزابێل سالڤادۆر، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هایتی لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت: "ئێمە ناتوانین وانیشان بدەین کە هیچ شتێک ڕووی نەداوە، داوا لە سیستەمی دادوەری هایتی دەکەم بە وردی لێکۆڵینەوە لەو تاوانە ترسناکانە بکات و ئەنجامدەران و ئەوانەی پشتیوانیان لێدەکەن دەستگیربکرین  و سزا بدرێن. 
گروپەکانی مافی مرۆڤی هایتی دەڵێن ؛کۆمەڵکوژیەکە دوای مردنی ''میکانۆر ئالتیس'' کوڕی ''وارف جێرمی'' سەرۆکی گرووپە مافیاکانی ئەو وولاتە  بەهۆی نەخۆشییەوە دەستی پێکرد.
ڕێکخراوی هاریکاری ئاشتی و گەشەپێدان کە رێکخراوێکی مافەکانی مرۆڤە دەڵێت بەپێی ئەو زانیاریانەی لە کۆمەڵگەدا بڵاو بوونەتەوە، ئالتێس دانیشتوانی گەڕەکەکەی تۆمەتبار کردووە بە هۆکاری نەخۆشی کوڕەکەی
لە بەیاننامەیەکدا کە پاش ماوەیەکی کورت لە بڵاوبوونەوەی هەواڵی کۆمەڵکوژییەکە بڵاوکرایەوە، ڕێکخراوەکە ڕایگەیاند "جێرمی وارف  بڕیاری داوە سزای توند بدات، بەسەر هەموو بەساڵاچووان و جادووگەرانی ناوچەکە  بە بۆچوونی ئەو  جادووی خراپ بۆتە  هۆکاری ئەوەی کورەکەی بمرێت. 

 

  • نەتانیاهۆ: بەردەوام دەبین لەبەئامانگرتنی حوسیەکان تا دەستەكانی ئێران دەبڕین

  • دڕندەترین بەرپرسی زیندانی سیدنایا دەستگیرکرا

  • لە غەززە پێنج رۆژنامەنووس کوژران

  • ئەندامانى هێزەكانی ئاسایشى سوریا کەوتنە بۆسەوە و 14 کەسیان کوژران

  • سوریا داوای 300 ملیار دۆلار لە ئێران دەكات

  • ڕۆژنامە عەرەبیەکان ؛ترسی دووبارەبوونەوەی سیناریۆی عێراق لەسوریا و نەبوونی جەژن لەبەیتلەحم

  • "کۆمەڵکوژی فۆدۆ"کوشتنی سەدان کەس بە تۆمەتی جادووگەری

  • کازاخستان؛ بەهۆى کەوتنەخوارەوەى فڕۆکەیەک 60 کەس گیانیان لەدەستدا

  • ئێران لەسەر كوشتنی هەنییە نامەیەك ئاڕاستەی ئەنجومەنی ئاسایش دەكات

سەرەکی