×

2024-12-25 77 جار خوێنراوەتەوە

ڕۆژنامە عەرەبیەکان ؛ترسی دووبارەبوونەوەی سیناریۆی عێراق لەسوریا و نەبوونی جەژن لەبەیتلەحم

ناوەندی هەواڵ

ئەمڕۆ2024/12/25 ڕۆژنامە عەرەبییەکان ئاماژەیان بە ترسی دووبارەبوونەوەی سیناریۆی عێراق لە سوریا بۆ یەکخستنی گروپە چەکدارەکان لە پڕۆژەی "دەوڵەتی ناوەند" بە سەرکردایەتی جۆلانی، ئەنجامنەدانی ئاهەنگەکانی کریسمس لە بەیتلەحم لانکەی عیسای مەسیح لەمساڵدا کردووە .
لە دەستپێکدا ڕۆژنامەی عەرەبی لەندەنی، باسی لە کۆبوونەوەی گروپە چەکدارەکان لە دیمەشق کردوە ، دەڵێت : "ئەبو محەمەد جۆلانی (ئەحمەد  شەرع)، سەرۆکی  تەحریر شام و سەرۆکی دیفاکتۆی سوریا، سیناریۆی عێراقی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی گروپە چەکدارەکان و تێکەڵکردنیان بە دەوڵەت لەبەرچاوە و،چاوەڕێی فشاری تورکیایە بۆسەر گرووپە شوینکەوتەکانی، بۆ گەیشتن بە هاوکێشەیەک کە دوور بکەوێتەوە لە کەلێنەکانی ئەزموونی عێراق کە بە تێکشکاندنی میلیشیاکان و کۆنترۆڵکردنی دەوڵەت کۆتایی پێهات.
جۆلانی باش دەزانێت کە لە عێراق چی ڕوویداوە، سەرەتا لایەنە جیاوازەکان لەسەر بنەمای وەرگرتنی پۆستی باڵا لە ویلایەتەکەدا کاریان دەکرد،بەڵام دواتر بوون بە بلۆکی میلیشیا کە هەڕەشە لە هەموو لایەک دەکەن،  جولانی ڕووبەڕووی ئەرکێکی قورس بۆتەوە،  هەوڵ دەدات خۆی لە پێکدادان لە نێوان گرووپە جیاوازەکان دوور بخاتەوە.

لە سوریا مشتومڕ هەیە لەسەر ئامادەیی دەیان گرووپی چەکدار کە هەریەکەیان توانای سەربازی بەرچاو و کاریگەرییەکی فراوانیان هەیە، بە سەرکردایەتی جۆلانی بۆ "یەکگرتن لە پڕۆژەی دەوڵەتی ناوەند"

هەروەها رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکرد کە فەرهاد شامی بەڕێوەبەری ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕۆژی سێشەممە رایگەیاندوە "پێویستە ئەم مەسەلەیە ڕاستەوخۆ لە نێوان سەرکردایەتی هێزەکانی سوریای دیموکرات و دیمەشق تاوتوێ بکرێت ، دوور لە هەژموونی هێزە هەرێمییەکان و چاودێریکردنیان بەسەر بڕیارەکانی  سوریادا. هێزەکانی سوریای دیموکرات دەتوانن ببنە ناوکی سوپای سوریا و ئەمەش دەبێتە هۆکارێکی بەهێز بۆ هەموو سوریا، هێزەکانی "هەسەدە" دیالۆگ لەگەڵ دیمەشق پەسەند دەکەن بۆ چارەسەرکردنی هەموو کێشەکان دوور لە زمانی توندوتیژی و هاندان.
لە کۆبوونەوەکەی دیمەشق سەرکردەکانی باکوور و باشوور و ناوەڕاستی سوریا ئامادە بوون، لەوانە نوێنەرانی ئەحرار شام ، بەرەی شام ، کۆبوونەوەی شەهبا ، سوقور شام جگە لە ئەحمەد عەودا فەرماندەی لیوای هەشتەم کە لە کۆبوونەوەکە ئامادە نەبوو.
ئاهەنگی ناشادی بەیتلەحم 
سەبارەت بە کێشەی  فەڵەستین، ڕۆژنامەی شەرق ئەوسەت باسی تایبەتمەندی چەند شارێکی وەک بەیتلەحم و قودسی ڕۆژهەڵات و ناسرییە کردووە، جێگای  سەرنجی مەسیحییەکان لە سەرانسەری جیهاندا . بۆیە زۆربەیان سەردانی ئەو شوێنانەیان دەکرد،  ئەوەش بارودۆخی ئابووری خەڵکەکەیان زیندوو دەکردەوە، بەڵام شەڕو پێکدادانی بەردەوام بووە هۆی دابەزینی بەرچاوی ژمارەی گەشتیاران و تێکچوونی باری ئابووری تەواوی دانیشتوانی کەناری ڕۆژئاوا و کەرتی غەززە.
ئایا لۆژیکی نییە بڵێین:لە کاتێکدا  ئەمساڵ جیهان جەژنی سەری ساڵ دەگێڕێت، نابێت ئەو ڕاستییە لەبیر بکات،  جەژنی عیسای مەسیح بەهۆی جەنگەوە ، بەتەواوی ناشادە، بۆیە پێویستە پایتەختەکانی نێودەوڵەتی بڕیارو بەرپرسیارێتیەکانیان وەلاوە نەنێن سەبارەت بە پێویستی گەیشتن بە ڕاگرتنی دەستبەجێی شەڕلە خاکی فەلەستین؟. 

 

  • نەتانیاهۆ: بەردەوام دەبین لەبەئامانگرتنی حوسیەکان تا دەستەكانی ئێران دەبڕین

  • دڕندەترین بەرپرسی زیندانی سیدنایا دەستگیرکرا

  • لە غەززە پێنج رۆژنامەنووس کوژران

  • ئەندامانى هێزەكانی ئاسایشى سوریا کەوتنە بۆسەوە و 14 کەسیان کوژران

  • سوریا داوای 300 ملیار دۆلار لە ئێران دەكات

  • ڕۆژنامە عەرەبیەکان ؛ترسی دووبارەبوونەوەی سیناریۆی عێراق لەسوریا و نەبوونی جەژن لەبەیتلەحم

  • "کۆمەڵکوژی فۆدۆ"کوشتنی سەدان کەس بە تۆمەتی جادووگەری

  • کازاخستان؛ بەهۆى کەوتنەخوارەوەى فڕۆکەیەک 60 کەس گیانیان لەدەستدا

  • ئێران لەسەر كوشتنی هەنییە نامەیەك ئاڕاستەی ئەنجومەنی ئاسایش دەكات

سەرەکی