×

14   کاتژمێر پێش ئێستا 58 جار خوێنراوەتەوە

دەست بەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان لە سلێمانی ڕاگیرا

ناوەندی هەواڵ

ئەنجومەنی خاوەن ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان لەگەڵ سەرۆکی یەکێتی کۆبوونەوە و بڕیادرا ڕێوشوێنەکانی دەستگرتن بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلانە ڕابگیرێت و لەمڕۆوە بگەڕێنەوە بۆ سەر شەقامەکان.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەنجومەنی خاوەن ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند، بڕیار درا ڕێوشوێنەکان بە شێوەیەکی کاتیی ڕابگیرێن و لەمڕۆوە ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان دەگەڕێنەوە سەر شەقامەکان.

ڕوونیشیکردەوە کە لیژنەیەک لە نوێنەری سەرۆکی یەکێتی، جێگری سەرۆکی حکومەت و دەزگا ئەمنییەکان و بەشی یاسایی پێکدەهێنرێت بۆ دۆزینەوەی میکانیزمێکی یاسایی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان.

ڕاشیگەیاند، ئەو ئۆتۆمبێلانەی پێشتر دەستیان بەسەرداگیرابوو دەگەڕێندرێنەوە بۆ خاوەنەکانیان بە مەرجێک تاوانیان پێ نەکرابێت.

سوارە عومەر، نوێنەری خاوەنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان دەڵێت، کێشەی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان چارەسەرکرا و لە ئەمڕۆوە دەتوانن بێنەوە سەر شەقامەکان، بەڵام دەبێت پابەندی رێنماییەکان بن.

  • دەست بەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان لە سلێمانی ڕاگیرا

  • بۆ سێیەم ڕۆژ لەسەریەک شاندی تەکنیکی پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە

  • هەسەدە: کوژرانی 63 چەکداری میلیشیاکانی سەر بە تورکیا لەبەنداوی تشرین و باشووری ڕۆژهەڵاتی منبج ڕاگەیاند

  • مەزلوم عەبدی: کۆبوونەوەکەمان لەگەڵ ئەحمەد شەرع ئەرێنی بوو

  • ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم نەدانی مووچە دەخاتەوە ئەستۆی بەغداد

  • هەسەدە: هێرشەكانی توركیا و گروپە چەكدارەكانمان تێكشكاند

  • هەسەدە: تورکیا بە درۆن کاروانی هاووڵاتیانی مەدەنیی بەنداوی تشرینی کردە ئامانج

  • شاندی دەم پارتى سەردانی ئیمراڵی دەکاتەوە

  • سۆران عومەر: بەغدا مووچەى مانگى 12 ناردووە حکومەت لە خەڵکى شاردووەتەوە

سەرەکی