×

2025-01-12 215 جار خوێنراوەتەوە

سکاڵاى یاسایی لەسەر وەزیری تەندروستی هەرێم تۆمارکرا

فراکسیۆنی یەکگرتوو له‌ په‌رله‌مانی كوردستان دژی پێدانی تاقیگەی نەخۆشخانەكان بەكۆمپانیایەكی كەرتی تایبەت، سكاڵای یاسایی لەسەر وەزیری تەندروستی و كۆمپانیاكە لە دادگای هەولێر تۆمار كرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە 12-1-2025،  بوخاری جه‌میل، ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كگرتو له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، ڕایگه‌یاند، له‌سه‌ر ئه‌و گرێبه‌سته‌ی كه‌ له‌نێوان وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و كۆمپانیایەک ئه‌نجامدراوه‌ ژمارەیەک  تێبینیمان هه‌یه‌، تەواوى پێداویستییه‌كانی تاقیگه‌ی نه‌خۆشخانه‌كان قۆرخكراوه‌ بۆ كۆمپانیاك، بەو هۆیەوە له‌ دادگای به‌رایی هه‌ولێر سكاڵامان تۆماركردوه‌ و ڕۆژی 21ی ئه‌م مانگه‌دا دانیشتنێكی دادگا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

وتیشى، داوا  لە دادگای به‌رایی هه‌ولێر دەکەین بڕیارێك بدات كه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستاندا بێت چونكه‌ گرێبه‌سته‌كه‌ له‌ "دژی خه‌ڵكه‌" و به‌پێی ده‌ستور ده‌بێت خزمه‌تگوزاریه‌ ته‌ندروستییه‌كان به‌بێ به‌رامبه‌ر بێت.

حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە نوسراوێكی نهێنی بە ژمارە (4443) كە واژۆی د. ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی لەسەرەوە و لە مانگی (ئەیلول/9)ی 2024 دەرچوە،  گرێبەستێكی 10 ساڵی لەگەڵ كۆمپانیاییەكی كەرتی تایبەت ئەنجامداوە بۆ دابینكردنی پێداویستی تاقیگەیی بۆ تاقیگەكانی تەندروستی لە كەرتی حكومی و ئەنجامدانی پشكنینەكان لەلایەن هەمان كۆمپانیاوە، هەروەها شایستەی دارایی كۆمپانیاكە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی تەندروستییەوە بەشێوەی مانگانە خەرج دەكرێت.

 

  • سلێمانی؛ئاماری تووشبوانی شێرپەنجە بۆ ساڵی 2024 بڵاوکرایەوە

  • وەزارەتی دارایی: لەكاتی خانەنشینكردندا پلەیەكی بەرزتر دەدرێتە پێشمەرگە

  • هادی عامری: بەمزووانە کێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم چارەسەردەکرێت

  • ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی نێوان مەزڵوم عەبدی و نوێنەری مەسعود بارزانی بڵاوکرایەوە

  • شاندێکی کۆنگرەى نەتەوەیی کورد سەردانی میدیای "ئیرادە"یان کرد

  • دژی نەبوونی خزمەتگوزاریی ڕێگای سەرەکی ئیدارەی ڕاپەڕین - سلێمانی داخرا

  • حکومەتی هەرێم: بەپێی مادەی 140، دەبێت ڕیفراندۆم لە کەرکووک و ناوچە جێناکۆکەکان ئەنجام بدرێت

  • وەزارەتى دارایی عێراق زانیاری نوێی لەبارەى مووچەى هەرێم بڵاوکردەوە

  • عه‌لی باپیر بۆ ئه‌حمه‌د شه‌رع: هیوادارین کورد بە مافەکانی خۆی بگات لە داهاتووی سوریادا

سەرەکی