×

2025-01-12 57 جار خوێنراوەتەوە

دەست بەدابەشکردنى پارەى بژێرەکان دەکرێت

بەڕێوەبەری ئاماری هەولێ رایگەیاند، پارەی تەواوی ئەو بژمێرانەی پرۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووانیان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوە برد گه‌یشتووه‌ و دوای ته‌واوبوونی رێككارەکان دەستبەدابەشکردنى دەکەین.

لە 20ی تشرینی دووەمی 2024، لە عێراق و هەرێمى کوردستان سەرژمێریی گشتیی دانیشتوان بەشێوەی کردەیی دەستیپێکرد و بە سێ قۆناغ بەڕێوەچوو لە 14ی کانوونی یەکەم کۆتایی هات، 120 هەزار بژمێر بەشدارییان لە پرۆسەکەدا کرد، بەڵام تا ئێستا پارەى بژمێرەکا دابەشنەکراوە.

د.دڵزار حەمەساڵح، بەڕێوەبەری ئاماری هەولێر رایگەیاند، پارەی تەواوی ئەو بژمێرانەی پرۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووانیان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوە برد گه‌یشتووه‌ و دوای ته‌واوبوونی رێككاری كارگێڕی له‌ رۆژانی داهاتوو ده‌ست به‌دابه‌شكردنی بره‌ پاره‌ی مانگی 11 ده‌كرێت كه‌ بڕه‌كه‌ی 250 هه‌زار دیناره‌.

وتیشى، له‌ رۆژانی رابردووش پارەی بەڕێوەبەر و یاریدەدەری بەڕێوەبەرەکان، دابەش كراوه‌.

لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی ئاماری هەولێر، حەوت هەزار و 600 بژمێر هه‌یه‌، ئەو پارەی وەریشیدەگرن، تەنها هی مانگی 11 یە.

 

  • سلێمانی؛ئاماری تووشبوانی شێرپەنجە بۆ ساڵی 2024 بڵاوکرایەوە

  • وەزارەتی دارایی: لەكاتی خانەنشینكردندا پلەیەكی بەرزتر دەدرێتە پێشمەرگە

  • هادی عامری: بەمزووانە کێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم چارەسەردەکرێت

  • ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی نێوان مەزڵوم عەبدی و نوێنەری مەسعود بارزانی بڵاوکرایەوە

  • شاندێکی کۆنگرەى نەتەوەیی کورد سەردانی میدیای "ئیرادە"یان کرد

  • دژی نەبوونی خزمەتگوزاریی ڕێگای سەرەکی ئیدارەی ڕاپەڕین - سلێمانی داخرا

  • حکومەتی هەرێم: بەپێی مادەی 140، دەبێت ڕیفراندۆم لە کەرکووک و ناوچە جێناکۆکەکان ئەنجام بدرێت

  • وەزارەتى دارایی عێراق زانیاری نوێی لەبارەى مووچەى هەرێم بڵاوکردەوە

  • عه‌لی باپیر بۆ ئه‌حمه‌د شه‌رع: هیوادارین کورد بە مافەکانی خۆی بگات لە داهاتووی سوریادا

سەرەکی