2025-01-23 213 جار خوێنراوەتەوە

ڕۆژنامەی عەرەب: شیعیەکان ڕێگری لە هەناردەکردنەوەى نەوتى کوردستان دەکەن

ناوەندی هەواڵ

ڕۆژنامەی عەرەب لەژمارەی ئەمڕۆدا لە ڕاپۆرتێکیدا دەڵێت، هەندێک لایەنی شیعی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم وەک کارتی فشار دژی هەرێمی کوردستان بەکاردەهێنن لە بەرژەوەندی ئێران.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەکە ئەو لایەنە شیعییانە کە نزیک لە ئێرانن لە ڕووی یاسایی و هونەرییەوە کیشە بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دروست دەکەن بۆ ئەوەی حکومەتی هەرێم ناچار بە “ملدان و گوێڕایەڵی بۆ سیاسەتەکانى ئێران لەناوچەکەدا بکەن.

ڕۆژی 19-01-2025 لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق هەمواری یاسای بودجەی پەسەندکرد، بەڵام لە کۆبوونەوەی گشتی پەرلەمان دوای دەنگدان لەسەر سێ یاسا هەمواری یاسای بودجە دەنگی لەسەر نەدرا و دواتر دانیشتنەکە هەڵگیرا.

لە مانگی 3ی ساڵی 2023،  هەناردەی هەرێم بەڕێگەی بۆری  لەلایەن دادگایی ناوبژیوانی پاریسەوە بەهۆی دۆسیەیەکی نێوان عێراق و تورکیاوە ڕاگیرا بەپێی وتەی سەرۆکی حکومەت و بەرپرانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان تائێستا زیانەکان بە 24 ملیار دۆلار خەمڵێنراوە.

بەگوێرەی مادەی 12ی هەمواری یاساکە، تێچووی دەرهێنانی هەر بەرمیلێک نەوتی هەرێمی کوردستان لە (شەش) دۆلارەوە دەکرێتە 16 دۆلار و بەرهەمهێنانی نەوت دەدرێت بە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەرجێک تەواوی نەوتەکە ڕادەستی کۆمپانیای سۆمۆ بکات.

  • لە هەوڵیر خۆپیشاندانى فراوانى مامۆستایان دەستپێدەکات

  • هەنگاوەکانى یەکگرتنەوەى هێزەکانى پێشمەرگە ئاشکرا دەکرێت

  • سۆران عومەر: بانکی ڕەشیدو ڕافیدەین ئامادەن بۆ توطيني مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم

  • قەیوم بۆ هاوسەرۆکی شارەوانی سێرتیش دانرا

  • وەزارەتی دارایی عێراق: تەوتین بنەمایە و پشت بە لیستی کاغەزی بۆ ناردنی مووچە نابەستین

  • دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی پێنج تیرۆیستی داعشی ڕاگەیاند

  • لە نەخۆشخانەیەكی هەولێر كەسێك سندوقی خێرخوازی تالاسیمیا دەدزێت

  • توركیا بۆردومانی سنوری كۆبانێی كرد و شەش كەس شەهیدبوون

  • دادگای فیدڕاڵی تاوتوێی سێ سکاڵای پەیوەندیدار بە هەرێمی کوردستان دەکات

سەرەکی