2025-01-30 292 جار خوێنراوەتەوە

فڕۆکەیەکى نەفەرهەڵگر و کۆپتەرێکى سەربازیی لە واشنتۆن پێکیاندادا و چەندین کەس بونە قوربانیی

ناوەندی هەواڵ

فڕۆکەیەکى نەفەرهەڵگر و هێلیکۆپتەرێکى جۆرى بلاک هۆک لەنزیک واشنتۆنى ئەمەریکا پێکیاندادا و بە هەردو فڕۆکەکە 67 سەرنشینیان هەڵگرتبو، تا ئێستاش ژمارەى قوربانییەکان بە ڕونى دیارنییە.

میدیاکانى ئەمریکا لەبارەى ڕوداوەکەوە بڵاویانکردەوە، فڕۆکەکە تایبەت بووە بە کۆمپانیاى هێڵى ئاسمانى PSA و هەوڵى نیشتنەوەیداوە لە فڕۆکەخانەى ڕێگن، بەڵام لەگەڵ هێلیکۆپتەرێکى جۆرى بلاک هۆک پێکیانداداوە و کەوتونەتە ناو ڕوبارى پەتۆمەکەوە.

بەپێی زانیاری میدیاکانی ئەمریکا، فڕۆکە نەفەرهەڵگرەکە 60 سەرنشین و 4 تیمى فڕۆکەوانى تێدا بووە، هێلیکۆپتەرەکەش سێ سەربازى تێدا بوە و تا ئێستا تەرمى 18 کەس دەرهێنراوەتەوە و چاوەڕێش دەکرێت ژمارەى قوربانییەکان زیاتر ببێت. لەئیستادا فڕۆکەخانەى رێگن تەواوى گەشتەکانى راگرتوە و تیمەکانى فریاکەوتن سەرقاڵى روداوەکەن.

لەوبارەیەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا لە بڵاوکراوەیەکدا دەڵێت، لەو روداوە ترسناکە ئاگادارکراوەتەوە و ئەویش چاودێرى دۆخەکە دەکات و دواتر وردەکارییەکان دەخاتەڕو.

  • روسيا ئاگربەستی راگەیاند، ئۆكرانیاش رەتیدەكاتەوە

  • پاپای نوێی ڤاتیكان هەڵدەبژێردرێت

  • سبەى ئەحمەد شەرع دەچێتە فەرەنسا و کۆشکی ئیلیزێش دەڵێت: پشتگیری سوریایەکی ئازاد و سەقامگیر و فرە پێکهاتە دەکەین

  • سەردەمی دەسەڵاتداریی دوو پارتە ناسراوەکەی بەریتانیای کۆتاییهات

  • وەزیری بەرگریی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات

  • نامانەوێت ململانێیەکی نوێ لەناوچەکەدا سەرهەڵبدات

  • بەتەمەنترین کەسی جیهان کۆچی دواییکرد

  • دیمەشق و درووزەکان گەیشتنە رێککەوتن

  • پەرلەمانتارێكی ئێران: ئیسرائیل لەپشت تەقینەوەكەی بەندەر عەباسەوەیە

سەرەکی