2025-01-23 131 جار خوێنراوەتەوە

هەسەدە کوژرانى 14 چەتە و بەکرێگیراوى دیکەى تورکیاى راگەیاند

ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات لە بەردەوامى هێرشی چەتە و بەكرێگیراوەكانی توركیا لە دەوروبەری بەنداوی تشرین لە ماوەى 24 کاتژمێرى رابردوودا کوژرانى 14 بەكرێگیراوی دیکەى توركیاى راگەیاند.

ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات هەسەدە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ماوەى 24 کاتژمێرى رابردوودا لە میحوەرى باشور و رۆژهەڵاتی شاری مەنبج توانیویانە روبەڕوى فڕۆکە بێفڕۆکەوان و چەکدارانى سەربە تورکیا ببنەوە و 14 چەکداریش بکوژن.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، چەکدارانى سەربە تورکیا هەوڵیانداوە دزە بکەنە خاڵەکانیان لە میحوەرى سوریاتێل و هێزەکانى هەسەدە روبەڕویان بونەتەوە و توانیویانە چەکدارێک بکوژن و ئەوانى دیکەش هەڵاتون.

شەڕو پێکدادانەکانیش بەردەوامن هێزەکانى سەربە تورکیا چەند گوندێک و پردى قەرەقۆزاق و دەوروبەرى بەنداوى تشرین و بەرەکانى باشور و رۆژهەڵاتى مەنبجیان بە چڕى بۆردومان کردوە.

  • لە هەوڵیر خۆپیشاندانى فراوانى مامۆستایان دەستپێدەکات

  • هەنگاوەکانى یەکگرتنەوەى هێزەکانى پێشمەرگە ئاشکرا دەکرێت

  • سۆران عومەر: بانکی ڕەشیدو ڕافیدەین ئامادەن بۆ توطيني مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم

  • قەیوم بۆ هاوسەرۆکی شارەوانی سێرتیش دانرا

  • وەزارەتی دارایی عێراق: تەوتین بنەمایە و پشت بە لیستی کاغەزی بۆ ناردنی مووچە نابەستین

  • دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی پێنج تیرۆیستی داعشی ڕاگەیاند

  • لە نەخۆشخانەیەكی هەولێر كەسێك سندوقی خێرخوازی تالاسیمیا دەدزێت

  • توركیا بۆردومانی سنوری كۆبانێی كرد و شەش كەس شەهیدبوون

  • دادگای فیدڕاڵی تاوتوێی سێ سکاڵای پەیوەندیدار بە هەرێمی کوردستان دەکات

سەرەکی