2025-01-23 133 جار خوێنراوەتەوە

مامۆستایانی گرێبەست بۆ حکومەت: شوێنى فەرمانبەرە خانەنشینەکان بە مامۆستاى لادراو پڕبکەنەوە

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست داوا لە بەرپرسانى حکومەتى هەرێم دەکات، شوێنی ئەو فەرمانبەرانەی خانەنشین دەبن مامۆستای وانەبێژی بەزۆر لادراو لە شوێنیان دابنێن.

عەلی رەئوف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست رایگەیاند، “هەفتەی داهاتوو 10 هەزار مامۆستا و فەرمانبەری پەروەردە خانەنشین دەبن، ئەوەش باشترین هەلە بۆ دامەزراندنی سەرجەم مامۆستایانی وانەبێژی بەزۆر لادراو”.

داواش لە وەزارەتی پەروەردە دەکات لە شوێنی ئەو فەرمانبەرانەی خانەنشین دەبن مامۆستای وانەبێژی لادراو دابنێت.

بەپێی بڕیارێکی حکومەتی هەرێم، فەرمانبەران لە تەمەنی 60 ساڵی خانەنشین دەکرێن کە پێشتر بە 63 ساڵی خانەنشین دەبوون.

  • لە هەوڵیر خۆپیشاندانى فراوانى مامۆستایان دەستپێدەکات

  • هەنگاوەکانى یەکگرتنەوەى هێزەکانى پێشمەرگە ئاشکرا دەکرێت

  • سۆران عومەر: بانکی ڕەشیدو ڕافیدەین ئامادەن بۆ توطيني مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم

  • قەیوم بۆ هاوسەرۆکی شارەوانی سێرتیش دانرا

  • وەزارەتی دارایی عێراق: تەوتین بنەمایە و پشت بە لیستی کاغەزی بۆ ناردنی مووچە نابەستین

  • دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی پێنج تیرۆیستی داعشی ڕاگەیاند

  • لە نەخۆشخانەیەكی هەولێر كەسێك سندوقی خێرخوازی تالاسیمیا دەدزێت

  • توركیا بۆردومانی سنوری كۆبانێی كرد و شەش كەس شەهیدبوون

  • دادگای فیدڕاڵی تاوتوێی سێ سکاڵای پەیوەندیدار بە هەرێمی کوردستان دەکات

سەرەکی