2025-01-23 152 جار خوێنراوەتەوە

وەزارەتی دارایی داوایەکی بەپەلە ئاراستەی یەکە ژمێریارییەکان دەکات

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان داوا لە یەکە ژمێریەکان دەکات ژمارە مۆبایلەکانیان دانەخەن و تا کۆتاى دەوامی ئەمڕۆش لیستی مووچەی مانگی یەک بە سیستمی پەیڕۆڵ و بە ئامادەکراوی بنێرن.

لە هەرێمى کوردستان مووچەى مانگى 12ى ساڵى رابردوو چارەنوسى بە نادیارى ماوەتەوە و  لە ئێستاشدا کە نزیک دەبینەوە لە مانگى دووى 2025، وەزارەتى دارایى هەرێمیش تازە بە تازە داواى ئامادەکردنى لیستی مووچەی مانگی یەک بە سیستمی پەیڕۆڵ لە یەکە ژمێریارییەکان دەکات.

بە پێى زانیارییەکان، ئەمڕۆ پێنج شەممە، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، داوای لە یەکە ژمێریارییەکان کردووە، تا کۆتایی دەوامی ئەمڕۆ لیستی مووچەی مانگی یەک بە سیستمی پەیڕۆڵ و بە ئامادەکراوی بنێرن.

وەزارەتی دارایی داواشیان لێکردوون، لەسەر خەت بن و تەلەفۆن دانەخەن، بۆ وەڵامدانەوەی هەر پرسیارێک لە بارەی لیستی مووچە پەیوەندییتان پێوە دەکەین.

داوەکەى وەزارەتى دارایى هەرێم لە یەکە ژمێریارییەکان دواى گەڕانەوەى  شاندەکەی وەزارەتی دارایی عێراق  دێت دواى دوو رۆژ مانەوەیان لە هەولێر و ئەنجامدانى چەند کۆبونەوەیەک لەگەڵ بەرپرسانى هەرێم، گەڕانەوە بەغداد.

 

  • لە هەوڵیر خۆپیشاندانى فراوانى مامۆستایان دەستپێدەکات

  • هەنگاوەکانى یەکگرتنەوەى هێزەکانى پێشمەرگە ئاشکرا دەکرێت

  • سۆران عومەر: بانکی ڕەشیدو ڕافیدەین ئامادەن بۆ توطيني مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم

  • قەیوم بۆ هاوسەرۆکی شارەوانی سێرتیش دانرا

  • وەزارەتی دارایی عێراق: تەوتین بنەمایە و پشت بە لیستی کاغەزی بۆ ناردنی مووچە نابەستین

  • دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی پێنج تیرۆیستی داعشی ڕاگەیاند

  • لە نەخۆشخانەیەكی هەولێر كەسێك سندوقی خێرخوازی تالاسیمیا دەدزێت

  • توركیا بۆردومانی سنوری كۆبانێی كرد و شەش كەس شەهیدبوون

  • دادگای فیدڕاڵی تاوتوێی سێ سکاڵای پەیوەندیدار بە هەرێمی کوردستان دەکات

سەرەکی