2025-01-25
110 جار خوێنراوەتەوە
مامۆستایان بایكۆت دهستپێدهكهنهوه
دەستەی داكۆكی لە مامۆستایانی ناڕازیی سلێمانی رایانگەیاند، لە سبەینێوە لە سەرجەم ناوەندەكانى خوێندن دەست بە بایکۆت دەکەنەوە تا مووچەی مانگی (كانونی یەكەم/12) و مانگی (كانونی دوەم/1)ی ئەمساڵ وەرنەگرن ناگەڕێنەوە بۆ سەر كارەكانیان.
ئەمڕۆ شەممە لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە سۆنگەی هەستكردنیان بە بەرپرسیاریەتی پێشتر ڕایانگەیاندوە تا ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكان بەردەوام دەبین، و لە ئێستاشدا بەهۆی بێ باكی دەسەڵات بڕیاریان داوە دوباری دەست بە بایكۆتی دەوام بكەنەوە.
ئەمڕۆ شەممە 25-1-2025، دهستهى مامۆستایانى ناڕازیى له ڕاگهیهندراوێكدا ڕایانگهیاند سبهى یهكشهممه دهست به بایكۆتى هۆڵهكانى خوێندن دهكهنهوه.
دەشڵێن، بە مەرجێک بایکۆت دەشکێنبن، کە دەبێت پێش كۆتایی ئەم مانگە موچەی مانگی 12ی ساڵی پارو موچەی ئەم مانگە دابەش بكرێت، داوا دەكەن دەستبەجێ زانیاری ڕاست و دروست بنێردرێت بۆ بەغدا بەمەبەستی تەوتینی موچەی فەرمانبەرانی و موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لەسەر بانكە فیدڕاڵیەكان، ئەگەر هەولێر ڕێگرە و ئەو كارە ناكات، ئەوا ئیدارەی سلێمانی هەڵسێت بە تەوتینی موچە لە ڕێگەی بانكە فیدڕاڵیەكانەوە.
وەک دەستەکە جەختدەکەنەوە، پێوستە پلەبەزركردنەوەی فەرمانبەرانی مەدەنی دەستپێبكاتەوە و هەر فەرمانبەرێك كە خانەنشین دەبێت، ئەوان سەرجەم پلە بەرزكردنەوەكانی بۆ بدرێت و مافەداراییەكانی پێبدرێت.
داواکاریەکانى دەستەی داکۆکی مامۆستایانى ناڕازى:
یەکەم: دابەشکردنی مووچەی مانگی 12ـی ساڵی پار و مووچەی مانگی 1ـی ئەمساڵ تا کۆتاییهاتنی ئەم مانگە، لە ڕۆژی یەکشەمەوە بایکۆتی دەوام دەستپێدەکەین لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندندا.
دووەم: وازهێنان لە هەڕەشەکردن لە بەغدا و دەستبەجێ ڕەوانەکردنی داتای ڕاست و درووست بۆ تەوتین کردنی مووچە لەسەر بانکە فیدڕاڵییەکان، ئەگەر هەولێر نایکات و ڕێگرە پێویستە سلێمانی ئەم کارە بکات و تەوتینی مووچەی فەرمانبەران بکات لەسەرجەم بانکە فیدراڵییەکان.
سێیەم: دەستپێکردنەوەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی شارستانی، ئەو ستەمکارییەی ماوەی 10 ساڵە بە بڕیارێکی نایاسایی سەرۆکی حکومەت بەردەوامە.
چوارەم: پێویستە پێش خانەنشینکردنی هەر مامۆستا و فەرمانبەرێک سەرجەم پلەبەرزکردنەوە و شایستە داراییەکانیان بۆ بگەڕێندرێتەوە و ئەودەم خانەنشین بکرێن، هەر دەستکارییکردنێکی یاسا و گۆڕانکاری خانەنشینی لەلایەن سەرۆکی حکومەتەوە نایاساییە.
پێنجەم: دەستپێکردنی وەرزی دووەمی خوێندن بەندە بە ڕێککردنەوەی وادەی دابەشکردنی مووچە و نەفەوتانی هیچ مووچەیەک و زوو جێبەجێکردنی تەوتین.
شەشەم: حکومەتی عێراق بەرپرسیارێتی لەسەر شانە و ناکرێت پارە بنێرێت و بەرپرسیارێتی نەدانی مووچە هەڵنەگرێت، ئەگەر پارەی بۆ مووچە ناردووە ناکرێت لە دزین و دیارنەمانی یەک ترلیۆنی دیناری مانگی دوانزە بێدەنگ بێت ئەگەر ناردوویەتی.
حەوتەم: کۆتایی هێنان بە ئەمساڵی خوێندن لە ئەستۆی حکومەتی بێمتمانە و گیرفانبڕەکەی هەرێم و پەرلەمانتارە بێدەنگەکانی کوردە لە بەغدا، داواکارین لەسەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران پابەندی دەوامکردنی بێمووچە نەبن و گوێ نەدەن بە هەڕەشەی ئەوانەی لە دەستوور و یاسای عێراق یاخیی بوون.
|