2025-01-26 175 جار خوێنراوەتەوە

مەزڵوم عەبدی: ڕێگای سەرکەوتنمان لەکۆبانێوە دەستپێکر، بەرەو ئایندەی باشتر بۆ گەل هەنگاو دەنێین

ناوەندی هەواڵ

فەرماندەی گشتی هێزەكانی سووریای دیموكرات بەبۆنەی یادی 10 ساڵەی ڕزگاركردنی كۆبانێ‌ لەدەست تیرۆرستانی داعش پەیامێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، ئێمە بە هاوبەشی لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەردەوامین لە شەڕ دژی تیرۆر.

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ڕایگەیاند، ڕزگارکردنی کۆبانێ لە دەستی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش، بە قوربانیدانی ژنان و پیاوانی قارەمان بەدەست هات.

دەشڵێت: کۆبانێ تەنها سەرکەوتنێکی سەربازی نەبوو، بەڵکو گۆڕانکارییەکی ستراتیژی و هێمای ئازادیی و کەرامەت و یەکگرتوویی بوو.

عەبدی جەخت دەکاتەوە، ئەوان بە هاوبەشی لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەردەوامن لە شەڕ دژی تیرۆر".

فەرماندەی گشتی هەسەدە پەیامی ئەوەش دووپات دەكاتەوە، كە "ڕێگای سەرکەوتنمان لە کۆبانێیەوە دەستپێکرد، بەرەو ئایندەیەکی باشتر بۆ گەلەکەمان هەنگاو دەنێین”.

دوای 10 ساڵ لە بەرپەرچدانەوەی گەمارۆی درێژخایەنی داعش لەلایەن هێزەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل یەپەگە و یەکینەکانی پاراستنی ژنان بە سەرکردایەتی کورد، کۆبانێ وەک هێمای خۆڕاگری و هیوا ماوەتەوە، بە بۆنەی 10 ساڵەی ڕزگارکردنی کۆبانێ، شاندە نێودەوڵەتییەکان، بەتایبەتی ڕێکخراوی پێشکەوتنخوازی نێودەوڵەتی کۆبونەوە بۆ یادکردنەوەی ئەو سه‌ركه‌وتنه‌ و تیشک خستنە سەر ئەو تەحەددایانەی کە ئێستا ناوچەکە ڕوبەڕوی دەبێتەوە.

  • لە هەوڵیر خۆپیشاندانى فراوانى مامۆستایان دەستپێدەکات

  • هەنگاوەکانى یەکگرتنەوەى هێزەکانى پێشمەرگە ئاشکرا دەکرێت

  • سۆران عومەر: بانکی ڕەشیدو ڕافیدەین ئامادەن بۆ توطيني مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم

  • قەیوم بۆ هاوسەرۆکی شارەوانی سێرتیش دانرا

  • وەزارەتی دارایی عێراق: تەوتین بنەمایە و پشت بە لیستی کاغەزی بۆ ناردنی مووچە نابەستین

  • دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی پێنج تیرۆیستی داعشی ڕاگەیاند

  • لە نەخۆشخانەیەكی هەولێر كەسێك سندوقی خێرخوازی تالاسیمیا دەدزێت

  • توركیا بۆردومانی سنوری كۆبانێی كرد و شەش كەس شەهیدبوون

  • دادگای فیدڕاڵی تاوتوێی سێ سکاڵای پەیوەندیدار بە هەرێمی کوردستان دەکات

سەرەکی