پەیکەری هوجام سورچی
2025-01-26 126 جار خوێنراوەتەوە

ئەمرۆ 10 ساڵ بەسەر شەهیدكردنی هوجام سورچی تێدەپەڕێت

ئەمڕۆ 10 ساڵ بەسەر شەهیدكردنی هوجام سوچی تێدەپەڕێت، ئەو پێشمەرگەیەی لەشەڕی ئازادكردنی موسڵ كەوتە دەست تیرۆریستانی داعش.

عومەر  كوڕی هوجام سورچی، دەڵێت: لە ڕۆژێكی وەكو ئەمڕۆدا 25/1/2015 لە پارێزگای مووسڵ باوكم كە پێشمەرگە بوو بەدیل كەوتبووە دەستی داعش بە شێوەیەكی زۆر دڕندانە شەهیدكرا و خوێنی خۆی كردە قوربانی لەپێناو خاك و نیشتیمان.

عومەر شەهید هوجام سورچی وتیشی، ئەمڕۆ بۆ ئێمە ڕۆژێكی خەمناكە و هەمووساڵ لەم ڕۆژەدا برینمان دەكولێتەوە،لەو ڕۆژەدا داوا لە هەموو لایەنەكان دەكەین یەكڕیزی ناوماڵی كوردی بپارێزن، چونكە دەستكەوتەكان بەیەكڕیزی دەپارێزرێن و ئەوانەی ماویشن بەدەست دێن، بۆیە ئەركی هەمووانە رێز لە خوێنی شەهیدان بگرین و ڕێگە نەدرێت ئەو دەستكەوتانەی بەدەست هاتوون لە ناوبچن.

شەهید هوجام عەبدولڕەحمان خدر سورچی لەساڵی 1970لە گوندی بەردەسۆری سەر بەناحیەی روڤیا لە قەزای بەردەڕەش لەدایك بووە و لەساڵی 1991وە بۆتە پێشمەرگە و بەردەوام بووە تا ئەو ڕۆژەی بەدیل كەوتە دەست تیرۆرستانی داعش لە پارێزگای موسڵ، دواتر لە بەرواری 25/1/2015 بەشێوەیەكی زۆر دڕندانە و بە بەرچاوی خەڵكەوە سەری لە لاشەی جیاكرایەوە و شەهید كرا، كە ساڵانە لەورۆژەدا یادی شەهید هوجام دەكرێتەوە و بۆتە سیمبولی خۆراگری.

لە ئازاری 2015 لە بەردەڕەش پەردە لەسەر پەیكەرێك بۆ هوجام سورچی لادرا، ئەم پەیكەرە وەك ڕێزێك لە نەبەردی ئەو درووستكرا. 

 

  • لە هەوڵیر خۆپیشاندانى فراوانى مامۆستایان دەستپێدەکات

  • هەنگاوەکانى یەکگرتنەوەى هێزەکانى پێشمەرگە ئاشکرا دەکرێت

  • سۆران عومەر: بانکی ڕەشیدو ڕافیدەین ئامادەن بۆ توطيني مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم

  • قەیوم بۆ هاوسەرۆکی شارەوانی سێرتیش دانرا

  • وەزارەتی دارایی عێراق: تەوتین بنەمایە و پشت بە لیستی کاغەزی بۆ ناردنی مووچە نابەستین

  • دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی پێنج تیرۆیستی داعشی ڕاگەیاند

  • لە نەخۆشخانەیەكی هەولێر كەسێك سندوقی خێرخوازی تالاسیمیا دەدزێت

  • توركیا بۆردومانی سنوری كۆبانێی كرد و شەش كەس شەهیدبوون

  • دادگای فیدڕاڵی تاوتوێی سێ سکاڵای پەیوەندیدار بە هەرێمی کوردستان دەکات

سەرەکی