3   کاتژمێر پێش ئێستا 171 جار خوێنراوەتەوە

" داوایان دەكرد لەبەغداد مووچە وەربگرن و دژە کوردن"

ناوەندی هەواڵ

پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، وەزارەتی سامانە سروشتییەكان رێكاری پێویست دەگرێتەبەر بۆ هەناردەكردنەوەی نەوت.
پێشەوا هەورامانی ڕایگەیاند: چاومان لەوەیە مووچەی مانگی 12 چارەسەر بكرێت و كەس وەكو سەرۆكی حكومەتی هەرێم بەرگری لە مافی مووچەی خەڵك نەكردووە.
سەبارەت بە مانگرتوانی سلێمانی پێشەوا هەورامی وتی: بەشێك لەوانەی مانیانگرتووە داوایان دەكرد لە بەغداد مووچە وەربگرن و بەشێكیان كاندید دەبن بۆ پەرلەمان و بەشێكیشیان نوێنەری خەڵكی دژە كوردن.
شەش رۆژە لە سلێمانی بەشێك لەفەرمانبەران و مووچەخۆران مانیان لە خواردن و خواردنەوە گرتووە، بەڵام هیچ بەرپرسێكی حكومەت نەچووەتەلایان و لەداواكارییەكانیان بپرسێتەوە.

  • ئیدارەی خۆسەر هەڵوێستی لەسەر دەستبەكاربوونی شەرع وەك سەرۆكی سوریا ڕاگەیاند

  • " داوایان دەكرد لەبەغداد مووچە وەربگرن و دژە کوردن"

  • سبەینێ مامۆستایان گەورەترین خۆپیشاندانی ساڵ دەستپێدەكەن

  • تەندروستى ژمارەیەک لە مامۆستایانى مانگرتوو ناجێگیرە

  • تورکیا هاوڵاتییانی مەدەنی کردە ئامانج و لەنێویاندا منداڵ هەیە

  • شێخ جەعفەر ڕەخنە لە مانگرتنی مامۆستایان دەگرێت

  • مامۆستایانى ناڕازیی: کۆیلایەتی سەردەم قبوڵ مەکەن، خراپتر لەجاران دەستگیراوه‌ بەسەر قوتی ماڵ‌و منداڵماندا

  • هەسەدە: تانکێک و رادارێکی سوپای تورکیامان تێکشاند

  • مامۆستایانی مانگرتوو سێ ڕۆژە تەنها ئاویان خواردووەتەوە

سەرەکی