21   کاتژمێر پێش ئێستا 120 جار خوێنراوەتەوە

مامۆستایانى ناڕازیی: کۆیلایەتی سەردەم قبوڵ مەکەن، خراپتر لەجاران دەستگیراوه‌ بەسەر قوتی ماڵ‌و منداڵماندا

ناوەندی هەواڵ

ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیی سنورى ئیداره‌ى ڕاپەڕین لەڕاگەیەندراوێکدا په‌یامێكى به‌په‌له‌ ئاراسته‌ى سه‌رجه‌م مامۆستایان دەکەن و تێیدا دەڵێن، "داوا لەمامۆستایان دەکەین بێ مووچە نەچنە هۆڵەکانی خوێندن‌و کۆیلایەتی سەردەم قبوڵنەکەن''ده‌شڵێن،"خراپتر لەجاران دەستگیراوه‌ بەسەر مووچەو قوتی ماڵ‌و منداڵماندا، بۆیە بەداخەوە بەوپەڕی ناچاریی، مامۆستایان جارێکی تر بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنمان ده‌ستپێكرده‌وه‌".

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە"وەک ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی راپەڕین، دڵنیایی دەدەینە مامۆستایانی هاوپیشەمان تائێستا کۆڵمان نەداوەو بەردەوامین لەهەوڵەکانمان بۆ بەدەستهێنانی مافە زەوتکراوەکانمان‌و کۆڵنادەین، لەداهاتوودا هەنگاوی کردەیی دەنێین''.

مامۆستایانی ناڕازی ئیدارەی ڕاپەڕین دەڵێن"هەمولایەک ئاگادارن سەرەڕای خراپی بارودۆخی دارایی‌و دواکەوتنی موچەکانمان لەکاتی خۆیدا، وەرزی یەکەمی خوێندنی ئەمساڵمان دەستپێکردو بەوپەڕی دڵسۆزی دەرگای قوتابخانەکانمان کردەوەو باوەشمان بۆ پرۆسەی خوێندن‌و قوتابیان‌و خوێندکارانمان واڵاکردو کۆتاییمان بەوەرزی یەکەمی خوێندن هێنا، بەڵام دەسەڵاتی چەتەو مافیاو تاڵانکار وەک پیشەی هەمیشەیی خۆی بێباک لەئاستی پرۆسەی پەروەردەو ژیان‌و گوزەرانی خەڵک، خراپتر لەجاران دەستیگرتوە بەسەر موچەو قوتی ماڵ‌و منداڵمان، بۆیە بەداخەوە بەوپەڕی ناچاریی، مامۆستایان جارێکی تر بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان کردەوە".

مامۆستایان دڵنیایی دەدەن و ڕایدەگەیەنن "ئێمە لەئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیی ڕاپەڕین، دڵنیایی دەدەینە مامۆستایانی هاوپیشەمان تائێستا کۆڵمان نەداوەو بەردەوامین لەهەوڵەکانمان بۆ بەدەستهێنانی مافە زەوتکراوەکانمان‌و کۆڵیش نادەین، لەداهاتودا هەنگاوی کردەیی دەنێین بەپشتیوانی خودا".

لەڕاگەیەندراوەکەدا مامۆستایانی ناڕازی باس لەوەدەکەن هەڵوێستی ئەوان ڕوونەو ڕایدەگەیەنن "لەئێستادا پشتیوانی لەبایکۆتی خۆڕسکانەی مامۆستایان دەکەن، داوادەکەن بەهیچ جۆرێک دەوامی بێ موچە نەکەن، کۆیلایەتی سەردەم قبوڵنەکەن‌و ڕێزدەگرن لەهەر هەنگاوێک کە بەهەر ڕێگه‌و ڕێبازێک‌و هەرکەس‌و گروپێک بیگرێتەبەر بۆ بەدەستهێنانی مافی گشتی".

 ماوەی پێنج ڕۆژە دەستەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی لەبەردەم بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان لەسلێمانی خێمەیان هەڵداوەو دەستیان بەمانگرتن کردووەو دەڵێن تا داواکاری و مافەکانمان جێبەجێ نەکرێت کۆتایی بەبایکۆت و مانگرتن ناهێنین.

 

  • شێخ جەعفەر ڕەخنە لە مانگرتنی مامۆستایان دەگرێت

  • مامۆستایانى ناڕازیی: کۆیلایەتی سەردەم قبوڵ مەکەن، خراپتر لەجاران دەستگیراوه‌ بەسەر قوتی ماڵ‌و منداڵماندا

  • هەسەدە: تانکێک و رادارێکی سوپای تورکیامان تێکشاند

  • مامۆستایانی مانگرتوو سێ ڕۆژە تەنها ئاویان خواردووەتەوە

  • کەنەکە لە بارەى هێرشەکانى تورکیا هۆشداری دەدات و مەترسیەک ئاشکرادەکات

  • دادگای دهۆک سزای شەش مانگ زیندانی بەسەر ڕۆژنامەنوسێکدا سەپاند

  • سودانی: پێویستە هەمواری یاسای بودجە بەبێ گۆڕانکاری پەسەند بکرێت

  • لە هەوڵیر خۆپیشاندانى فراوانى مامۆستایان دەستپێدەکات

  • هەنگاوەکانى یەکگرتنەوەى هێزەکانى پێشمەرگە ئاشکرا دەکرێت

سەرەکی