4   کاتژمێر پێش ئێستا 16 جار خوێنراوەتەوە

تەندروستى ژمارەیەک لە مامۆستایانى مانگرتوو ناجێگیرە

ماوەی شەشڕۆژە دەستەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی لەبەردەم بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان لەسلێمانی خێمەیان هەڵداوە و دەستیان بەمانگرتن کردووە و لە ئێستاشدا  تەندروستیی بەشێکیان ناجێگیرە و هیچ لایەنێکیش وەڵامى داواکاریەکانیانى نەداوەتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 2-2-2025، مانگرتنی مامۆستایان و فەرمانبەران پێیناوەتە رۆژی شەشەمەو بەردەوامن لە مانگرتن و بۆ داواکردنی مافەکانیان دەمیان بەرامبەر سەرجەم خواردنەکان داخستووە و تەندروستى بەشێکیان تێکچووە.

بەشێک لەو مامۆستایانەى لە مانگرتن بەردەوامن قسەیان بۆ ئیردامیدیا کردووە و دەڵێن، سورین لەسەر بایکۆت و مانگرتن تا ئەوکاتەى وەڵامى داواکاریەکانمان دەدرێتەوە.

وەک خۆیان ئاماژەى بۆدەکەن، ئەمڕۆ کە ماوەى شەش رۆژە لە مانگرتن بەردەوامن و بەشێکیان دۆخی تەندروستییان تێکچووە و توانای قسەکردنیان نەماوە، بەڵام هیچ وەڵامێکیان نەدراوەتەوە و وەڵامنەدانەوەش لە مانگرتن ساردیان ناکاتەوە و بەردەوام دەبن.

بەردەوامى مانگرتنى مامۆستایان مەترسى پەکخستنى خوێتدنى ئەمساڵى بەدوادا دێت، ساڵى رابردووش بەهۆى جێبەجێنەکردنى داواکارى مامۆستا و فەرمانبەران بۆ ماوەیەکى زۆر پرۆسەى خوێندن لە بەشیکى زۆرى خوێندنگەکانى هەرێم وەستا و زیانێکى زۆر بەر خوێندکاران کەوت.

  • تەندروستى ژمارەیەک لە مامۆستایانى مانگرتوو ناجێگیرە

  • تورکیا هاوڵاتییانی مەدەنی کردە ئامانج و لەنێویاندا منداڵ هەیە

  • شێخ جەعفەر ڕەخنە لە مانگرتنی مامۆستایان دەگرێت

  • مامۆستایانى ناڕازیی: کۆیلایەتی سەردەم قبوڵ مەکەن، خراپتر لەجاران دەستگیراوه‌ بەسەر قوتی ماڵ‌و منداڵماندا

  • هەسەدە: تانکێک و رادارێکی سوپای تورکیامان تێکشاند

  • مامۆستایانی مانگرتوو سێ ڕۆژە تەنها ئاویان خواردووەتەوە

  • کەنەکە لە بارەى هێرشەکانى تورکیا هۆشداری دەدات و مەترسیەک ئاشکرادەکات

  • دادگای دهۆک سزای شەش مانگ زیندانی بەسەر ڕۆژنامەنوسێکدا سەپاند

  • سودانی: پێویستە هەمواری یاسای بودجە بەبێ گۆڕانکاری پەسەند بکرێت

سەرەکی