2025-02-27 534 جار خوێنراوەتەوە

نرخی بیتکۆین دابەزی و پای بەرزبووەوە

ناوەندی هەواڵ

نرخی بیتکۆین بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزینی تۆمارکرد و لەهەفتەیەکدا زیاتر لە 15 هەزار دۆلار لە نرخەکەی کەمبووەوە.

نرخی یەک بیتکۆین 84 هەزارو 920 دۆلارە لە کاتێکدا لەسەرەتای هەفتەدا بیتکۆینێک نرخەکەی 99 هەزار دۆلاربوو.

هۆکاری سەرەکی دابەزینی بیتکۆین دەگەڕێتەوە بۆ کەمبوونەوەی خواست لەسەردراوەکەو مەترسییەکانی ئەو شەڕە بازرگانییەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ وڵاتانی هاوبەشی بازرگانی دروستیکردووە، هاوکات، بەهای دۆلاریش بەرامبەر بە دراوە سەرەکییەکانی دیکە دابەزیوە. 

لەلایەکی دیکەوە، نرخی دراوی تازە لیستکراوی ئەلیکترۆنی "پای" بەرزبوونەوەی تۆمارکرد و نرخی یەک پای نزیک بووەتەوە لە "سێ" دۆلار، ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەنجامی زیادبوونی خواست لەسەر کڕینی دروای"پای".

دوای ئەوەی ترەمپ، لە 20ی کانوونی دووەمی 2025 جارێکی دیکە بوویەوە بە سەرۆکی ئەمریکا پشتگیریی راستەوخۆی لە دراوە ئەلیکترۆنییەکان کرد، ئەوەش وایکرد نرخی بیتکۆین ڕاستەوخۆ بەرزبوونەوەی تۆمارکرد و ریکۆردی مێژوویی لە 106 هەزار دۆلاردا تۆمارکرد.

  • سەردانی وەفدی باڵای عێراق بۆ هەرێم؛ گفتوگۆکان لەسەر دۆسیە هەڵپەسێردراوەکان چڕ دەبنەوە

  • هەنگاوەکانی عێراق بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنان؛ ڕاکێشانی وەبەرهێنان و دابینکردنی جێگرەوەی هەناردە

  • کەرتی نەوت گۆڕانکاری بەخۆیەوە دەبینێت؛ شاماران و گەڵف کیستۆن یەکدەگرن و ڕوو لە کێڵگەی حەمرین دەکەن

  • سوپرایزێکی تری بەغداد لە ڕێگەدایە؛ مەترسیی گۆڕینی دراو و لابردنی سفرەکان لە چەند مانگی داهاتوودا

  • كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌ بودجه‌ی 2027؛ له‌ نه‌وت و داهاتی گومرگییه‌وه‌ تا ڕێژه‌ی پشكه‌كان

  • بەهای دۆلار وەکخۆی نامێنێتەوە؛ ئەنجومەنی وزاری ئابووری عێراق پرۆژەیاسای بودجەی پەسەندکرد

  • فەرمانبەری گرێبەست و کرێکاری رۆژانە لە بودجە جێگیرکران

  • کێشەی گەرووی هورمز و هەڕەشەی سزای ئەمریکا؛ کۆمپانیای "سۆمۆ" سزا دەدرێت؟

  • ڕێککەوتنی سیاسی بۆ تێپەڕاندنی خشتەکان؛ بۆچی سەردانەکەی وەفدی هەرێم بۆ بەغدا یەکلاکەرەوەیە؟

سەرەکی