2025-03-16
38 جار خوێنراوەتەوە
كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه ئه‌ڵقه‌یه‌ك بۆ پاكتاوی كورد
ئیرادە میدیا
له یادی ٣٧ ساڵه‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌دا:
هه‌ڵه‌بجه
چواردەی مانگ بوو
لەسەر "گۆیژە"، با قەڵەمەکەی فڕاندم
کە دۆزیمەوەو پێم نووسی
پۆل پۆل فڕین وشەکانم
پانزەی مانگ بوو
"سیروان" قەڵەمەکەی بردم
وەختێ گرتمەوەو پێم نووسی
بوون بە ماسی شیعرەکانم
شانزەی مانگ بوو!
ئاخ شانزەی مانگ
کە "شارەزوور" قەڵەمەکەی لێوەرگرتم
وەختێ دایمەوە بنووسم
وه‌ک هه‌ڵه‌بجه
وشک بوو بوون پەنجەکانم!
کاتژمێر ١١ی پێشنیوه‌ڕۆی ١٦ ئادار ساڵی ١٩٨٨دا، ٥٠ فڕۆکه‌ی حزبی به‌عسی عێراق که هه‌ر یه‌که‌یان چوار بۆمبی ٥٠٠ کیلۆیی پێ‌بوو په‌لاماری شاری هه‌ڵه‌بجه‌یان دا. هه‌ڵه‌بجه له‌ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێكدا به گازی كیمیاوی خنكێندرا، هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی عێراق ئه‌ڵقه‌یه‌ك بوو له ئه‌ڵقه‌كانی هه‌وڵی حكومه‌تی به‌عس بۆ چۆكداپێهێنانی كورد و بزوتنه‌وه چهكدارێكهی و ئه‌ڵقه‌یه‌ك بوو له ئه‌ڵقه‌كانی پاكتاوی نه‌ژادی دژ به كورد كه سه‌د ساڵه له هه‌رچواربه‌شی كوردستانی بنده‌ستی عێراق و ئێران و توركیا و سوریا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
بۆمبارانی گونده جیاوازه‌كانی كوردستان به بۆمبی كیمیاوی ساڵێك پێش بۆمبارانی هه‌ڵه‌بجه.
نزیكه‌ی ساڵێك پێش كیمیابارانكردنی شاری هه‌ڵه‌بجه، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای به‌عس له (١٥-٤-١٩٨٧)دا هه‌ریه‌كه له گونده‌كانی "هه‌ڵه‌دن، به‌رگه‌ڵو، كانی توو، ئاوه‌ژێ، سیروان، نۆڵچكه و چنارنێ"ی كیمیاباران كردبوو، ڕۆژێك دوای ئه‌وه فڕۆكه جه‌نگییه‌كان و بۆمهاوێژهكانی به‌عس گوندی شێخ وهسانانیان له دۆڵی بالیسان تۆپباران كرد و زیاتر له ٣٠٠ هاوڵاتی كورد له نێویاندا ژن و منداڵ شه‌هید و برینداربوون. هه‌مان ڕۆژ فڕۆكه جه‌نگییه‌كان هه‌ر به چه‌كی كیمیاوی بۆمبارانی گونده‌كانی "توتمه، زینێ، خه‌تێ، بهلالوكاوا، ئالانه و دراشێ"ی كرد، كه بوو به‌هۆی برینداربوونی چه‌ند پێشمه‌رگه و هاوڵاتی.
له (١٧-٤-١٩٨٧) دووباره فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی عێراق گونده‌كانی "قزله‌ر، سنگه‌ر و مێولاكه"یان بۆردومان كرد و چه‌ندین پێشمه‌رگه و هاوڵاتی برینداربوون.
له (٢٠-٤-١٩٨٧)دا دووباره سوپای عێراق دۆڵی بالیسانی به چه‌كی كیمیاوی بۆمباران كرد، له (٢١-٤-١٩٨٧)دا پێشمه‌رگه چه‌ندین ناوچه‌ی قه‌ره‌داخی ڕزگار كرد، له‌به‌رامبه‌ردا حكومه‌تی به‌عس به به‌كارهێنانی بۆمبی كیمیاوی وه‌ڵامی پێشمه‌رگه‌ی دایه‌وه.
له ڕۆژی ٢٢-٥-١٩٨٧ پارێزگای هه‌ولێر گونده‌كانی (مه‌له‌كان، گۆڕه شێر، كهندۆك، بلێ، بردون) كیمیاباران كران، پاشان ڕۆژی دواتر هه‌مان ڕۆژ له پارێزگای كه‌ركوك گونده‌كانی (تۆمار، گورگان، قهمهر) كیمیاباران كران.
له (١-٥-١٩٨٧)یشدا سوپای عێراق گوندی زێوه‌ی له پارێزگای دهۆك به چه‌كی كیمیاوی بۆردومان كرد و بوو به‌هۆی برینداربوونی ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه.
له پارێزگای كه‌ركوكیش فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی عێراق به بۆمبی كیمیاوی له ٢٧-٥-١٩٨٧ بۆردومانی گونده‌كانی تۆمار، قهمهر و گورگانی كرد.
پاشان هه‌ر به چه‌كی كیمیاوی له ٢٧ی ئایاری ١٩٨٧ له پارێزگای هه‌ولێر (مه‌له‌كان، بله‌ی خواروو، بله‌ی سه‌روو، تارینا، كهندۆك، گۆڕه شێر، نازه‌نین، دۆڵی سماقۆلی) كیمیاباران كران له‌ئه‌نجامدا هه‌شت شه‌هیدو ٢٣ به‌ركه‌وتووی لێكهوتهوه، به‌پێی هه‌واڵه‌كان فرۆكه جه‌نگیه‌كان بیست هێرشیی كیمیایان ئه‌نجام داوه له‌و ڕۆژه‌دا.
هه‌مان ڕۆژ هه‌ردوو گوندی نازه‌نین و بالیسان كه‌وتنه به‌ر بۆردومانی كیمیاوی.
له مانگی حوزه‌یرانی ١٩٨٧ه‌وه تا كۆتایی شوباتی ١٩٨٨ سوپای عێراق به‌رده‌وام بوو له بۆردومانكردنی گونده‌كانی كوردستان به چه‌كی كیمیاوی.
له ٢٦-٢-١٩٨٨دا جارێكی تر سوپای عێراق گونده‌كانی "یاخسه‌مه‌ر، هه‌ڵه‌دن، گوێزیله، دۆڵی جافایه‌تی، كرد بوو به‌هۆی شه‌هیدبوونی ٣٠ پێشمه‌رگه و هاوڵاتی و زیاتر له ١٠٠ بریندار. دوو ڕۆژ دواتر فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی عێراق دووباره ئه‌و گوندانه‌ی به چه‌كی كیمیاوی بۆمباران كرده‌وه و زیاتر له ١٥٠ هاوڵاتی شه‌هید و برینداربوون.
بۆمبارانكردنی هه‌ڵه‌بجه به چه‌كی كیمیاوی
گه‌وره‌ترین هه‌ڵمه‌تی بۆمبارانكردن به چه‌كی كیمیاوی پێش نیوه‌ڕۆی (١٦-٣-١٩٨٨) بوو، كاتێك سوپای به‌عسی عێراق بۆمبارانی شاری هه‌ڵه‌بجه و گوندی عه‌نه‌بی كرد و بوو به‌هۆی شه‌هیدبوونی زیاتر له ٥ هه‌زار كه‌س و برینداربوونی زیاتر له ١٠ هه‌زاری دیكه و ژه‌هراویكردنی ژینگه‌ی شاره‌كه بۆ چه‌ندان ساڵ.
كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه به چه‌كی كیمیاوی له كۆتاییه‌كانی شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی نێوان عێراق-ئێران دابوو، هه‌روه‌ها هاوكاتی تێپه‌ڕبوونی ١٢ ساڵ بوو به‌سه‌ر هه‌ڵگیرساندنه‌وه‌ی شۆڕشی كوردی له دژی حكومه‌تی به‌عسی عێراق له ساڵی ١٩٧٦.
ئه‌وه‌ی بوێری دابوو به سه‌دام حسێن كه بێ ترس بڕیاری بۆمبارانی شار و شوێنی ژیانی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی كوردستان به چه‌كی كۆكوژ و قه‌ده‌غه‌كراو بدات، پشتیوانی بێمه‌رجی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ڕۆژئاوایی له‌سه‌رو هه‌موویانه‌وه ئه‌مریكا بوو له جه‌نگه‌كه‌یدا دژی ئێران و شۆڕشی كوردی له باشوور كه به هاوپه‌یمانی ئێران داده‌نران له شه‌ڕكردنیاندا دژ به سوپای عێراق، سوپاكه‌ی سه‌دام دوای بۆمبارانی هه‌ڵه‌بجه به چه‌كی كیمیاوی به‌رده‌وام بوو له بۆمبارانی ناوچه‌كانی تری كوردستان له‌وانه گوندی سێوسێنان له قه‌ره‌داغ ٢٢-٣-١٩٨٨ و گونده‌كانی هه‌ورامان و گونده سنوورییه‌كانی نزیك مه‌ریوان و شهناخسێ له شارباژێڕ وهتد.
عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید "عه‌لی كیمیاوی:
عه‌ل حه‌سه‌ن مه‌جید (١٩٤١-٢٠١٠) ئامۆزای سه‌دام حسێن خه‌ڵكی عۆجه‌ی سه‌ر به تكریت بوو، سه‌ره‌تا ڕه‌ئیس عوره‌فا بووه له پۆلیسی كهركو، پاشان به خێرای له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی حزبی به‌عسدا پێگه‌ی به‌رز ده‌كرێته‌وه، تا له حه‌فتاكاندا دهكرێا به یاریده‌ده‌ری وه‌زیری به‌رگری (حه‌مادی شه‌هاب).
له ٢٩ ئاداری ١٩٨٧دا سه‌دام حسێن بڕیاریدا عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جیدی ئامۆزا بكات به به‌رپرسی لقی باكووری حزبی به‌عس له عێراقدا (مسؤول مكتب تنظيم الشمال)ی بۆ سه‌ركردایه‌تی ده‌زگاكانی حزب و سوپا و ئه‌من و ئیستخبارات و موخابه‌رات و دائیره‌كانی تری حكومه‌تی درایه، واته هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی پێ سپارد، به‌و مانایه عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید مافی ئه‌وه‌ی پێدرا هه‌رجۆره فه‌رمانێك بیه‌وێت له پارێزگاكانی هه‌ولێر و سلێمانی و كه‌ركوك و دهۆك و موسڵ ده‌ربكات، تا بتوانێت یاخبوونی كورد كۆتایی پێ بهێنێت و تا بكرێت ژماره‌ی كوردیش كه‌مبكرێته‌وه، له هه‌مان كاتدا هه‌ردوو فه‌یله‌قی ١ و ٥ له كوردستان مۆڵدرابوون، ئه‌مه جگه له ٤٠ هه‌زار چه‌كداری كورد (جاش- ئه‌فواجی دیفاع وه‌ته‌نی).
له به‌هاری ١٩٨٧ه‌وه تا ئابی ١٩٨٨ كورد له عێراقدا ڕووبه‌ڕووی پاكتاوی نه‌ژادی مه‌ترسیدار بووه‌وه، له كیمیابارانكردنی گونده‌كانی كوردستان و شاری هه‌ڵه‌بجه، وێرانكردنی زیاتر له ٥٠٠٠ گوندی كوردستان، هه‌ڵمه‌ته‌كانی گرتن و بێسه‌روشوێنكردنی دانیشتوانی ناوچه ڕزگاركراوه‌كان، له كۆی ئه‌و هه‌ڵمه‌تانه‌دا زیاتر له ١٨٢ هه‌زار هاوڵاتی سیڤیلی كورد كه زۆرینه‌یان ژن و منداڵ بوون به قۆناغ تا كۆتاییه‌كانی ساڵی ١٩٨٨ له‌نێوبران، وه‌ك نه‌وشیروان مسته‌فا له بیره‌وه‌رییه‌كانیدا باسی ده‌كات عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید به‌وپه‌ڕی دڕندایه‌تییه‌وه كه‌وته جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كه‌ی و ڕه‌نگه له مێژووی ئه‌م چه‌رخه‌دا هیچ كاربه‌ده‌ستێكی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به ئه‌ندازه‌ی ئه‌م كابرایه دڕندایه‌تی نه‌نواندبێ و تاوانی ئه‌نجام نه‌دابێ، قۆناغی ئه‌م قۆناغی جینۆساید بوو.
له‌دوای ڕزگاركردنی عێراق له لایه‌ن ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانه‌وه، عه‌لی كیمیاوی له ٢١ی ئابی ٢٠٠٣دا له لایه‌ن سوپای ئه‌مریكاوه له سامه‌ڕا ده‌ستگیر كرا و پێنجه‌م ناوی لیستی داواكراوانی ئه‌مریكا بوو، پاشان له دادگای تاوانه‌كانی عێراق تایبه‌ت به هه‌ڵه‌بجه تاوانباركرا له بڕیاری كیمیابارانكردنی شاری هه‌ڵه‌بجه، بڕیاری له‌سێداردانی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا، پاشان له كانوونی یه‌كه‌می ٢٠٠٨دا له كه‌یسی سه‌ركوتكردنی خۆپیشاندانی شیعه‌كاندا بڕیارێكی تری له‌سێداره‌دانی بۆ ده‌رچوو، له ئاداری ٢٠٠٩شدا تاوانباركرا به كوشتن و ئاواره‌كردنی خه‌ڵكی شیعه له ساڵی ١٩٩٩دا دوای ڕووداوه‌كانی تیرۆركردنی محه‌مه‌د محه‌مه‌د سادق ئه‌لسه‌در.
له ٢٥-١-٢٠١٠ بڕیاری سێداره‌دانی وه‌ك تاوانبارێكی جه‌نگ به‌سه‌ردا سه‌پێنرا و ته‌رمه‌كه‌ی له گوندی عۆجه شاردرایه‌وه.
دوو ڕۆژ پێش كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه:
چه‌ند مانگێك بوو سوپای عێراق به خه‌ستی به چه‌كی جۆراوجۆر له‌نێویاندا چه‌كی كیمیاوی، هێرشی بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له سه‌رگه‌ڵوو و به‌رگه‌ڵو ده‌ست پێكردبوو، ئه‌مه یه‌كێتی ده‌خاته سه‌ر كه‌ڵكه‌ڵه‌ی ئازادكردنی شاری هه‌ڵه‌بجه تا له‌كاتی گیرانی ناوچه‌ی سه‌ركردایه‌تیدا په‌نای بۆ ببات، وه‌ك نه‌وشیروان مسته‌فا له بیره‌وه‌رییه‌كانیدا ده‌یگێڕێته‌وه: له‌گه‌ڵ زۆربوونی گوشاری دوژمن مه‌ترسی ئه‌وه زیادی كرد كه سوپای عێراق ناوچه‌كه‌مان لێ داگیر بكات، و گیرانی باره‌گاكانی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیش ئه‌بووه هۆی هه‌ره‌سهێنانی به‌رگری له‌ناوچه‌كانی تردا.
هه‌ربۆیه ئێواره‌ی ڕۆژی ١٤ ئاداری ١٩٨٨ هێزه‌كانی یه‌كێتی و پارتی و بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی و حسك په‌لاماری هه‌ڵه‌بجه ده‌ده‌ن و هه‌مان شه‌و له ده‌ستی سوپای عێراقی ده‌رده‌هێنن، به گێڕانه‌وه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌وان چاوه‌ڕوان نه‌بوون به‌و ئاسانییه هه‌ڵه‌بجه بگیرێت، به‌ڵكو چاوه‌ڕوانی شه‌ڕێكی گه‌وره‌بوون كه عێراق ناچار بكات هێزه‌كانی پرۆسه‌ی ئه‌نفالی ١ سوك بكات، له‌بری هه‌وڵدانی عێراق بۆ گرتنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه له ڕێگای زه‌مینییه‌وه، كه‌چی عێراق له كاتژمێر یازده‌ی پێش نیوه‌ڕۆی ١٦-٣-١٩٨٨ه‌وه له ڕێگه‌ی ٥٠ فڕۆكه‌وه كه هه‌ریه‌كه‌یان ٤ بۆمبای ٥٠٠ كیلۆگرامیان هه‌ڵگرتبوو هه‌ڵه‌بجه‌یان بۆمباران كرد، به‌و پێیه‌ش ٢٠٠ ته‌ن گازی ژه‌هراوییان به‌سه‌ر هه‌ڵه‌بجه‌دا باراند.
له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ٥٠٠٠ هاوڵاتی شه‌هید بوون و ده‌یان هه‌زار كه‌سی دیكه‌ش له نێویاندا ١٠ هه‌زار بریندار ڕوویان له سنووره‌كانی ئێران كرد.
هه‌ر به پێی گێڕانه‌وه‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا هێزی سه‌ره‌كی له گرتنی هه‌ڵه‌بجه‌دا حزبه كوردستانییه‌كان بووه و ئێران به‌شێوه‌یه‌كی ڕه‌مزی به‌شداری كردووه، به‌ڵام بۆ پڕۆپاگه‌نده‌ی شه‌ڕ گرتنی هه‌ڵه‌بجه‌یان وه‌ك ده‌ستكه‌وتی شه‌ڕی خۆیان گواسته‌وه و ئه‌مه‌ش به‌هانه‌ی دا به عێراق تا هه‌ڵه‌بجه كیمیاباران بكات، هه‌رچه‌نده عێراق چه‌ندین مانگ بوو چه‌ندان هێرشی كیمیاوی بۆسه‌ر ناوچه‌كانی تری كوردستان ده‌ستپێكردبوو.
به‌ڵام دوای كیمیاویبارانكردنی هه‌ڵه‌بجه ئێران له چوارچێوه‌ی شه‌ڕی خۆی له‌گه‌ڵ عێراقدا ده‌رگاكانی واڵاكرد بۆ گواستنه‌وه‌ی دیمه‌نی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه و برینداره‌كانی له نه‌خۆشخانه‌كانی ئێران‌دا، و كه‌مپه‌كانی ئاواره‌كانی هه‌ڵه‌بجه و ناوچه‌كانی تری كوردستان له‌ناو ئێران‌دا.
هه‌روه‌ك ئێران به خێرایی فریای دانیشتوانی هه‌ڵه‌بجه‌و ده‌وروبه‌ری كه‌وت و به‌مه‌ش ژماره‌ی شه‌هید و بریندارانی تا ئاستێكی زۆر كه‌مكرده‌وه. هه‌روه‌ها واڵاكردنی سنووره‌كانی بۆ ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن تا دیمه‌نه تراژیدییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌و دانیشتوانه‌كه‌ی بگوازنه‌وه وای كرد كاره‌ساتی كوشتاری هه‌ڵه‌بجه وه‌ك كاره‌ساته‌كانی تری كیمیابارانكردنی دۆڵی جافایه‌تی و به‌ری مه‌رگه و خۆشناوه‌تی و قه‌ره‌داخ و بادینان و كاره‌ساتی مه‌زنی ئه‌نفال به بێ ده‌نگی تێنه‌په‌ڕێ، وه‌ك نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌ڵێت ئێران ئه‌مه یه‌ك جار و دواجاری بوو كاری وا بكا كه به قازانجی كورد شكایه‌وه، به‌ڵام دوای وێرانبوونی هه‌ڵه‌بجه و ئاواره‌بوونی خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌هۆی هێرشی دڕندانه‌ی سوپای عێراقه‌وه، هێزه‌كانی ئێرانیش ده‌ستیان به‌سه‌ر هه‌موو كه‌لوپه‌لی ناو ماڵ و دائیره و كارگه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌دا گرت و گوێزایانه‌وه بۆ ئێران، ته‌نانه‌ت دانه‌وێڵه‌ی ناوچه‌كه‌شیان دروێنه كرد، به‌مه‌ش هه‌موو ئه‌و پارانه‌ی له سه‌رده‌می شاوه تا ئه‌و كاته له یارمه‌تیدانی كوردی عێراقدا خه‌رجی كردبوو ده‌رهێنایه‌وه.
دوای كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه:
جگه له شه‌هیدبوون و برینداربوونی هه‌زاران هاوڵاتی و ئاواره‌بوونی ده‌یان هه‌زاری دیكه، عێراق به‌رده‌وام بوو له هه‌ڵمه‌ته‌كانی قڕكردنی كورد و وێرانكردنی ئاواییه‌كانی، تا كۆتایی ئابی ١٩٨٨ زۆرینه‌ی ناوچه ڕزگاركراوه‌كانی كوردستان وێرانكران و خه‌ڵكه‌كه‌ی ئاواره كران و شۆڕشی نوێی كوردیش كه ١٢ ساڵ بوو ههڵگیرسابووهوه له‌ناوچوو، زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری پێشمه‌رگه‌ی حزبه جیاوازه‌كانی كوردستان ناوچه‌كانیان له‌ده‌ستدا و ڕوویان له ئێران كرد.
دوای كیمیاباران چه‌ندان منداڵی كورد كه یان دایك و باوكیان له‌ده‌ستدابوو یان لێك دابڕابوون، له نه‌خۆشخانه و كه‌مپی ئاواره‌كاندا به یه‌كجاری له خێزانه‌كانیان دابڕان، ژماره‌یه‌كی كه‌میان دوای چه‌ندان ساڵ گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ هه‌ڵه‌بجه و به‌دوای كه‌س و كاری خۆیاندا ده‌گه‌ڕێن و هه‌ندێك له‌وانه هێشتاكه به‌ته‌واوه‌تی چاره‌نووسی خێزانه‌كانیان یه‌كلایی نه‌بۆته‌وه.
هه‌روه‌ها هێشتاكه دوای ٣٧ ساڵ گه‌لێك له بریندارانی به‌ركه‌وته‌ی كیمیاوی به‌ده‌ست نه‌خۆشییه‌وه ده‌ناڵێنن و به‌رده‌وام گله‌ییان له ئاوڕلێنهدانهوهی حكومه‌تی هه‌رێم و حزبه‌كانی هه‌یه كه ٣٤ ساڵه ده‌سه‌ڵاتداری كوردستانن.
هه‌ڵوێستی وڵاتانی ڕۆژئاوایی:
گه‌رچی دیمه‌نه‌كانی شه‌هید و بریندارانی هه‌ڵه‌بجه له جیهاندا بڵاوبووه‌وه به‌ڵام هه‌ڵوێستێكی ئاشكرا و ڕوونی ئیدانه‌كردنی نێوده‌وڵه‌تی ئاراسته‌ی ڕژێمه‌كه‌ی سه‌دام حسێن نه‌كرا، نه له وڵاتانی ڕۆژئاواییه‌وه نه له وڵاتانی عه‌ره‌بی و ناوچه‌كه‌وه.
سه‌مانسا پاوه‌ر له كتێبی (ئه‌مریكا و ئه‌نفال) دژواری ئه‌و ڕۆژانه ده‌گێڕێته‌وه كه چۆن به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تییه‌كانی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ عێراقدا به‌سه‌ر ئه‌و به‌هایانه‌دا زاڵبووه كه ئه‌مریكا و ئه‌وروپا ده‌یان ساڵه بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها سه‌مانسا پاوه‌ر باس له هه‌وڵی چه‌ند سیناتۆرێكی ئه‌مریكی وه‌ك پیته‌ر گاڵبرێس و هه‌روه‌ها چه‌ند كاربه‌ده‌ستێكی ئه‌مریكی وه‌ك مۆرتن ئهبرامۆویتز ده‌كات بۆ ئاگاداركردنه‌وه‌ی ئه‌مریكا و بڕیاردانی بۆ سزادانی عێراق تا ده‌ستهه‌ڵگرێت له كوشتاری كورده‌كان به چه‌كی كیمیاویـ، به‌ڵام هه‌م ئیداره‌كه‌ی ڕێگن و هه‌م سیناتۆره‌كانی تر به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان و وڵات و ناوچه‌كانی خۆیان ده‌خه‌نه پێش به‌هاكانی مافی مرۆڤ و ژیانی كورده‌وه.
له یه‌كێك له‌و هه‌وڵانه‌دا له ٢-٩-١٩٩٨ هه‌فته‌یه‌ك پاش ده‌نگدانی سیناتی ئه‌مریكی له‌سه‌ر یاسای به‌رگرتن له جینۆساید، مورتن ئهبرامۆویتز باڵوێزی پێشووی ئه‌مریكا له تایله‌ند كه جێگیری وه‌زیر بوو بۆ هه‌واڵگیری و لێكۆڵینه‌وه، یاداشتێكی نهێنی به‌ناوی "گۆرانی قاز بۆ كورده‌كانی عێراق" نارد بۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه، و تێیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردبوو كه سه‌دام به چه‌كی كۆكوژ بۆ له‌ناوبردنی یاخبوونی كورده‌كان كه‌ڵك وه‌رده‌گرێت به بێ ئه‌وه‌ی جیاوازی له‌نێوان چه‌كدار و بێ چه‌كدا بكات. به‌ڵام ئه‌م یاداشتهش شتێكی له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا نه‌گۆڕی و كۆشكی سپیش سوربوو له‌سه‌ر خۆدزینه‌وه له ڕه‌خنه‌گرتن له عێراق.
به پێی گێڕانه‌وه‌كانی وه‌فیق سامه‌ڕائی له ئاداری ١٩٨٢ه‌وه به به‌رده‌وامی تێمێكی سی ئای ئه‌ی له به‌غدا بوون و ئه‌و ده‌ڵێت بڕوا ناكه‌م ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه‌یان كردووه له پێدانی زانیاری ته‌نانه‌ت بۆ ئیسرائیلیشیان كردبێت، هه‌روه‌ها به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا و یه‌كێتی سوڤیه‌ت و زۆر له وڵاتانی عه‌ره‌بی ئاگاداری تاوانه‌كانی به‌عس بوون، به‌ڵام بۆ شكاندنی ئێران و له‌به‌ر بازرگانی جه‌نگی و ناجه‌نگی له‌گه‌ڵ عێراقدا چاوپۆشی‌یان له كرده‌وه‌كانی ده‌كرد.
هه‌روه‌ك گه‌لێك له وڵاتان هاوكاری ڕژێمی به‌عس بوون له دروستكردنی چه‌كی كیمیاوی، له‌وانه یه‌كێتی سۆڤیه‌تی كه ده‌مێك بوو ٣٠ له شاره‌زایانی ناردبووه عێراق بۆ دروستكردنی چه‌كی كیمیاوی له تاقیگه‌كانی قائیم و عه‌كاشات و سامه‌ڕا كاریان ده‌كرد له كتێبی "الأنفال و رياح السموم"ی عبدالله كريم محمود ئاماژه به‌ناوی ئه‌و ٣٠ كه‌سه كراوه.
ئه‌وه‌ی سیاسه‌تی پشتگیری بێمه‌رجی وڵاتانی ڕۆژئاوایی و هه‌رێمی له سه‌دام حسێن گۆڕی، په‌لاماری ئه‌و بوو بۆ سه‌ر كوێت له ساڵی ١٩٩٠، كه وڵاتێكی ده‌وڵه‌مه‌نده به‌نه‌وت و ئه‌م ڕه‌فتاره‌ی سه‌دام وه‌ك به‌زاندنی هێڵی سووری ئه‌مریكا و وڵاتانی ڕۆژئاوایی دانرا نه‌ك ژیانی سه‌دان هه‌زار كورد.
له دوای خنکانی هه‌ڵه‌بجه
سکاڵایه‌کی دورو درێژم نووسی بۆ (خوا)
به‌ر له خه‌ڵکی بۆ دره‌ختێکم خوێنده‌وه
دره‌خت گریا
له په‌ناوه باڵنده‌یه‌کی پۆسته چی وتی باشه کێ بۆت ئه‌بات گه‌ر به‌ته‌مای
منی بیبه‌م من ناگه‌مه عه‌رشی (خودا)
بۆ شه‌و دره‌نگ فریشته‌ی ڕه‌شپۆشی شعرم وتی تۆ هیچ خه‌مت نه‌بێت من بۆت ئه‌به‌م هه‌تا
سه‌رێ تا که‌شکه‌ڵان به‌ڵام به‌ڵێنت نایه‌مێ خۆی نامه‌که‌م لێ وه‌رگرێ
خۆت ئه‌یزانیت خودای گه‌وره کێ ئه‌ی بینێت؟! وتم سوپاس تۆ هه‌ڵفڕه.
فریشته‌ی ئیلهام هه‌ڵفڕی و له‌گه‌ڵ خۆ‌یا سکاڵای برد
ڕۆژی دوای که هاته‌وه
سکرتێری پله چواری نوسینگه‌ی (خوا) (عوبێد) ناوێک
هه‌ر له‌سه‌ر هه‌مان سکاڵا و له دامێنا به عه‌ره‌بی بۆی نوسیبوم
"(گه‌وجه) بیکه به عه‌ره‌بی که‌س لێره کوردی نازانێ و نایبه‌ین بۆ خوا.
شێرکۆ بێکه‌س
-
پێكهێنانه‌وه‌ی حكومه‌ت یان دوبارەکردنەوەی ڕێكه‌وتننامه‌ی ستراتیژی
|
-
كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه ئه‌ڵقه‌یه‌ك بۆ پاكتاوی كورد
|
-
ژیری ده‌ستكرد بیركردنه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌یی ده‌كوژێت و مرۆڤ ته‌مه‌ڵ ده‌كات
|
-
وته‌بێژی كۆشكی سپی: مۆڵه‌تی كڕینی كاره‌بای ئێرانمان بۆ عێراق نوێ نه‌كردووەته‌وه
|
-
تارمایی شه‌ڕی ناوخۆ به ئاسمانی سوریاوه
|
-
ئێران؛ ڕێژەی لەسێدارەدان بەشێوەیەکی مەترسیدار بەرز دەبێتەوە
|
-
چۆن به زیلینیسكی وترا ئه‌و له كۆشكی سپی ده‌ركراوه؟
|
-
کاردانەوە ناوخۆیی و دەرەکییەکان دوای پەیامەکەی ئۆ*جەلان
|
-
نه‌ته‌نیاهو: پێویسته باشووری سوریا به‌ته‌واوه‌تی لهچهكدابماڵرێت پابه‌ندین به پاراستنی درووزه‌كان
|
|
|