2025-04-09 200 جار خوێنراوەتەوە

كۆمەڵ و یەكگرتوو هەڵوێستیان دژی ئیسرائیل وەرگرت و دەست بەچالاكی دەكەن

ناوەندی هەواڵ

لەراگەیەندراوی هاوبەشدا یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و كۆمەڵی دادگەریی كوردستان دەڵێن، "سەبارەت بەكۆمەڵكوژییەكانی غەززە لێژنەی هاوبەشی نێوان یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و كۆمەڵی دادگەریی كوردستان كۆبونەوەیەكی تایبەتی سازكرد سەبارەت بەوەرگرتنی هەڵوێست بەرامبەر تاوانەكانی كۆمەڵكوژیی رژێمی داگیركەری زایۆنی دژ بەخەڵكی غەززە".

ئەمڕۆ چوار شەممە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و کۆمەڵی دادگەری کۆبوونەوە و ڕاگەیەندراوێکی دەربارەی کۆمەڵکوژییەکانی غەززە بڵاوکردەوە.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە :

بەناوی خودای بەخشندەی میهرەبان


ڕاگەیەندراوی هاوبەشی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان ویەكگرتووی ئیسلامی كوردستان سەبارەت بەکۆمەڵکوژییەکانی غەززە


لێژنەی هاوبەشی نێوان یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و كۆمەڵی دادگەریی كوردستان كۆبونەوەیەكی تایبەتی سازكرد سەبارەت بەوەرگرتنی هەڵوێست بەرامبەر تاوانەكانی كۆمەڵكوژیی رژێمی داگیركەری زایۆنی دژ بەخەڵكی غەززە..

بۆ زیاتر لەساڵ و نیوێكە هێرش و پەلامارەکان بۆسەر کەرتی غەززە درێژەی هەیە و هێزەكانی سوپای داگیركەریی زایۆنی بەشێوەیەكی بەرنامە بۆداڕێژراوو بەدڕندانەترین شێوە بەردەوامە لەبەئامانج گرتنی خەڵکی بێ دفاع و ژن و منداڵ و شوێنەگشتییەکانی وەک نەخۆشخانەو قوتابخانەو مەڵبەندەكانی پەنابەران و ئاوارەكان و شوێنە ئایینیەكان وهەموو هۆكارێكی ژیان و شارستانیی كەرتی غەززە..

وێڕای سەپاندنی گەمارۆو قەدەغەكردنی گەشتنی ئاو و خۆراك و دەرمان و هاوكارییە مرۆییەكان مەخابن لەم ماوەیەدا كۆمەڵكوژییەكە پێی ناوەتە دۆخێكی زۆرمەترسیدارەوە..

ئێمە وەك هەمیشە وەک ئەرکێکی ئاینی و مرۆیی زۆر بەتوندی ئیدانەی ئەوتاوانە دژ بەمرۆڤایەتیانە دەكەین کەسوپای داگیرکەر ئەنجامی دەدا كە پێشێلكردنی ئاشكرای هەموو یاساو رێسایەكی ئاسمانی و مرۆییە..

هەروەها ئیدانەی ئەو پشتیوانیە دارایی و لۆجستیە دەکەین کەدەوڵەتانی زلهێز داگیرکەری دەکەن،کەبەبێ پشتیوانی ئەوان ناتوانێ ئەو پێشێلکاریە نامرۆڤانانە ئەنجام بدات.

لەراستیدا ئەوەی كەلەغەززە ڕوودەدات تەنها شەڕو كێشەیەكی چەكداری و سیاسی نێوان دوولایەن نیە" بەڵكو گەورەترین تاوانی دژ بەمرۆڤایەتیە كەبەبەرچاوی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و بێدەنگی و بێهەڵوێستیی دامەزراوەكانی پەیوەندیدار بەپاراستنی مافەكانی مرۆڤەوە ئەنجام دەدرێت..

لێرەدا جەخت دەكەینەوە لەسەر ئەوەی كەنەتەوە یەكگرتووەكان و ئەنجومەنی ئاسایش و دەوڵەتە عەرەبی و ئیسلامیەكان بەزوترین كات هەموو جۆرە گوشارێكی پێویست بخەنەكار بۆ ڕاگرتنی ئەوكۆمەڵكوژییە و كردنەوی دەروازەكانی گەیاندنی هاوكارییە مرۆییەكان بەشێوەیەكی فراوان بۆخەڵكە ئاوارەكەو ڕێگرتن لەپلان و هەوڵەكانی ڕاگواستنی زۆرەملێی دانیشتوانەكەی..

ڕاستیەكی حاشاهەڵنەگرە كەبەرنگاربونەوەی ستەم و بەرگریكردن لەستەملێكراوان لەهەرنەتەوەو نەژادو ئایینێك بن ئەركێكی ئینسانیی و ئیسلامیی و ئەخلاقیی ئێمەیە وەك خەڵكی كوردستان كەساڵانێكی زۆر خۆمان گیرۆدەی ستەم و تاوانی كۆمەڵكوژی و ڕاگواستن بووین" بۆیە لەهەموولایەك زیاتر هەست بەئێش و ئازاری لێقەوماوان دەكەین و بەهەموو توانایەك ئامادەی هەموو جۆرە هاوكاری و پشتیوانیەكین وەك ئەركێكی ئیسلامی و ئەخلاقی و ئینسانی و خۆمان بۆ خەڵكی ستەمدیدەی غەززە..

لەوپێناوەدا داوا لەدامەزراوە نێودەوڵەتیەكان دەكەین هەرچی زووترە سنورێك دابنێن بۆ ئەو كۆمەڵكوژیی و گەمارۆ زاڵمانەو بەپێی بریارەكانی دادگای تاوانەكان و لێبوردنی نێودەوڵەتی لێكۆڵینەوەی جیددیی دەست پێ بكرێت و ئیجرائاتی پێوێست دەرهەق بەدەسەڵاتدارانی ڕژێمی زایۆنی ئەنجام بدرێت..

جارێكی تر زۆر بەتوندی ئیدانەی ئەو بێهەڵوێستی و بێدەنگیە گوماناوییە دەكەین كەناگونجێت لەگەڵ بەهاو پێوەرەكانی مافی مرۆڤ و یاساو رێسا نێودەوڵەتییەكان و داوادەكەین دەست بەجێ كۆتایی بەو مەرگەساتە بهێنرێت كە بەرامبەر خەڵكی بێ دیفاعی غەززە ئەنجام دەدرێت..

هەروەک چۆن لەڕابردوو هەردوولا پشتیوان و هاوسۆزو هاوکار بوون بۆ دۆزی رەوای فەلەستین ودانیشتوانی کەرتی غەززەبەماددی ومەعنەوی هەر

لە كۆبونەوەكەدا بریاردرا كە لەڕۆژانی داهاتوو زنجیرەیەك چالاكی هاوبەش لەو پێناوەدا ئەنجام بدرێت..

یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان - كۆمەڵی دادگەری كوردستان
9ی 4ی 2025

  • ئیلهام ئەحمەد: گەلانی سوریا سیستەمی لامەرکەزیی بە چارەسەر دەزانن

  • كۆمسیۆن دوا مۆڵەت بە بزوتنەوەى گۆڕان دەدات

  • شاندێکى هەرێم سەردانى بەغدا دەکات

  • دەستەى ژینگەى هەرێم بانگەوازێک لە هاوڵاتییان دەکات

  • نێچیرڤان بارزانی داوای كاراكردنی په‌رله‌مان و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت ده‌كات

  • نۆیەمین دیداری سلێمانی بەڕێوەدەچێت

  • خانەنشینانی سەربازی دژی خەرجنەکردنی دەرماڵەکانیان گردبونەوە

  • كۆبونه‌وه‌ى پارتى‌و یه‌كێتیى كۆتاییهات ‌و ڕاگه‌یه‌نراوێكى هاوبه‌ش بڵاوكرایه‌وه‌

  • نوخشە ناسیح: بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بەرهەمی یەكگرتوویی لایەنە كوردییەكانە

سەرەکی