2025-04-09 308 جار خوێنراوەتەوە

سوپای توركیا بە چەكی كیمیایی و بۆمبی فسفۆڕی هەرێمی كوردستان بۆردومان دەكات

ناوەندی هەواڵ

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە،سەبارەت بە هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا بە گازی کیمیایی و بۆمبی فۆسفۆر لە ئاسمان و زەمینەوە، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەی  ناوەندیڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە،ڕۆژی  7  و 8ی نیسان، لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، جارێک بە تەقەمەنی قەدەغەکراو، دووجار بە درۆنی بۆمبڕێژکرا، جارێک بە گازی کیمیایی و دوو جاریش بە بۆمبی فۆسفۆر بۆردوومانکراون.

هەپەگە ڕاشیگەیاندووە،لەڕۆژانی 5، 6 و 7ی نیسان لە هەرێمی خواکورک، هەرێمی گارە، هەرێمی مەتینا، هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، بە گشتی 25 جار بە فڕۆکەی جەنگی بۆردوومان کران.

بەپێیڕاگەیەندراوەکە، لە نێوان ڕۆژەکانی 5 بۆ 9ی نیسانی 2025 لە هەرێمی خواکوڕک، هەرێمی گارە، هەرێمی مەتینا، هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ؛ بە گشتی 818 جار بە چەکیقورس، تۆپ و هاوەن تۆپباران کراون.

لەبەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، 7ی نیسان لە هەرێمی مەتینا بە چەکی نیوئۆتۆماتیکی دەستێوەردان کرا لە جوڵەی داگیرکەران، کە ڕوویان لە تونێلەکانیگۆڕەپانی بەرخۆدانی شێلادزێ کردبوو.

  • ئیلهام ئەحمەد: گەلانی سوریا سیستەمی لامەرکەزیی بە چارەسەر دەزانن

  • كۆمسیۆن دوا مۆڵەت بە بزوتنەوەى گۆڕان دەدات

  • شاندێکى هەرێم سەردانى بەغدا دەکات

  • دەستەى ژینگەى هەرێم بانگەوازێک لە هاوڵاتییان دەکات

  • نێچیرڤان بارزانی داوای كاراكردنی په‌رله‌مان و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت ده‌كات

  • نۆیەمین دیداری سلێمانی بەڕێوەدەچێت

  • خانەنشینانی سەربازی دژی خەرجنەکردنی دەرماڵەکانیان گردبونەوە

  • كۆبونه‌وه‌ى پارتى‌و یه‌كێتیى كۆتاییهات ‌و ڕاگه‌یه‌نراوێكى هاوبه‌ش بڵاوكرایه‌وه‌

  • نوخشە ناسیح: بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بەرهەمی یەكگرتوویی لایەنە كوردییەكانە

سەرەکی