8   کاتژمێر پێش ئێستا 74 جار خوێنراوەتەوە

عایشەگوڵ دۆغان: لەوانەیە لە ماوەیەکی کورتدا پەکەکە بەڕێوەچوونی کۆنگرەی خۆی ڕابگەیەنێت

ناوەندی هەواڵ

وتەبێژی دەم پارتی ڕایگەیاند، چاوەڕوان دەکرێت لە هەر ساتێکدا کۆنگرەی پەکەکە ڕابگەیەندرێت، ئەمە هەنگاوێکی مێژووییە و بە گرنگییەوە چاوەڕوانی دەکەین، بێگومان هەنگاوی دوای ئەم هەنگاوەش گرنگتر دەبێت.

ئەمڕۆ هەینی 9ی ئایاری 2025، عایشەگوڵ دۆغان، وتەبێژی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لە ئەنقەرە، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی ئەنجامداو باسی لە چەند بابەتێکی گرنگی کرد لەوانە گیان لەدەستدانی پیاوی  ئاشتی و دیموکراسیی سری سورەیا ئۆندەر هەنگاوەکانی پرۆسەی ئاشتی لەتورکیا.

ڕۆژنامەنووسان سەبارەت بە کۆنگرەی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) پرسیاریان لەعایشەگوڵ دۆغان، وتەبێژی دەم پارتی کرد، لە وەڵامی پرسیارەکانی ڕۆژنامەنووسان سەبارەت بە بابەتی کۆنگرەی پەکەکە، وتی:"چاوەڕوان دەکرێت لە هەر ساتێکدا کۆنگرەی پەکەکە ڕابگەیەنرێت، پەکەکە دەتوانێت هەر ساتێک ڕابگەیەنێت کە کۆنگرەی ئەنجامداوە، دەمەوێت پێتان ڕابگەیەنم، بە جدییەت و گرنگییەکی زۆرەوە ئێمەش چاوەڕێی ئەم هەنگاوە مێژووییە دەکەین.

وتیشی، وتمان پێویستە وشە قسە بکات نەک چەک، وتمان بۆ لادانی تەواوی چەکەکان و بۆ قسەکردن، بەرپرسیارێتییەکی زۆر گەورە دەکەوێتە سەر شانی سیاسەت، هەموو کەسێک دەبێت بە ئازایەتییەوە ئەم بەرپرسیارێتییە هەڵبگرێت و خۆبەخشانە کاربکات، وتمان ئەوەی هەوڵی پاراستنی دەدەن داهاتووی تورکیایە. ئەمڕۆش هەمان شت دەڵێین، هەر ساتێک چاوەڕوان دەکرێت پەکەکە کۆنگرەی ڕابگەیەنێت، ئەمە هەنگاوێکی گرنگە، بەڵام دوای ئەم هەنگاوەش گرنگتر دەبێت.”

  • عایشەگوڵ دۆغان: لەوانەیە لە ماوەیەکی کورتدا پەکەکە بەڕێوەچوونی کۆنگرەی خۆی ڕابگەیەنێت

  • پەکەکە 12ـەمین کۆنگرەی خۆی بەست

  • عەلى حەمە ساڵح: ئایندەى هاوڵاتى و حکومەتى هەرێم لەبەردەم کارەساتدایە

  • داواى دەستلەکارکێشانەوەى وەزیرى تەندروستى دەکرێت

  • ئەمڕۆ پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لە رۆژنامەیی وەقائیعی عێراقی بڵاودەكرێتەوە

  • پارتی و یەکێتی گفتوگۆی پێکهێنانی حکومەت ڕادەگرن

  • سەنتەری میترۆ: ئەگەر هەیە بەشێك لە ڕۆژنامەنووسان بەهۆی ژیری دەستکردەوە کارەکانییان لەدەست بدەن

  • كەجەكە: كورد پشتیوانێكی گرنگی لەدەستدا و كەلێنەكەی بە ئاسانی پڕ نابێتەوە

  • سرى سورەییا کۆچى دوایى کرد

سەرەکی