2025-05-15 175 جار خوێنراوەتەوە

سبەی یەکەم کاروانی حاجییانی هەرێم بەرەو مەککە بەڕێدەکەوێت

ناوەندی هەواڵ

رۆژانی 16 و 17ی ئەم مانگە دوو کاروانی حاجییانی هەرێمی کوردستان لە رێگەی وشکانییەوە بەرەو مەککە بەڕێدەکەون، رۆژی 19ی مانگ تا 28 مانگ بەشێکی دیکەی حاجیان بەڕێگەی ئاسمانی دەچنە مەککە.

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی هەرێم، بەدەزگای میدیایی"ئیرادە"ی وت، سبەینێ 16ی ئایاری 2025، یەکەم کاروانی حاجییانی هەرێمی کوردستان کە ژمارەیان نزیکە 700 کەسە و خەڵکى سلێمانى، هەڵەبجە و گەرمیان و راپەڕینن، بە رێگەى وشکانى بەرەو مەککە بەڕێدەکەون.

وتیشی، رۆژی 17ی ئەم مانگە دووەم کاروانی حاجییان کە ژمارەیان نزیکەی 950 حاجین و خەڵکی هەولێر، دهۆک، زاخۆ و سۆرانن بۆ مەککە بەڕێدەکەون و کۆی گشتی ئەوانەی سەفەری ماڵی خوا دەکەن لە هەردوو پارێزگای "سلێمانی و هەولێر" کە بەدوو ڕۆژ هەزارو680 کەسن.

ئەمساڵ کۆی حاجیانی هەرێمى کوردستان پێنج هەزار و 136 کەسن، لەو ژمارەیەش نزیکەى 300 حاجییان تەمەنیان لەسەروو 70 ساڵەوەیە.

لە رۆژی 19ی مانگ تا 28 مانگ، بەشێکی دیکەی حاجییانی هەرێمی کوردستان بە رێگەی ئاسمانی دەچنە مەککە.

پێشتر بەڕێوەبەرایەتیی حه‌ج و عومره‌ى هه‌رێمی كوردستان رایگەیاندبوو، حاجییان بڕى دوو هه‌زار دۆلاریان به‌ نرخى فەرمی بە 132 هه‌زار دینارە بۆ دەگۆڕدرێتەوە لەکاتێکدا لە بازاڕەکان هەر 100 دۆلارێک 142 هەزار دینارە.

هەر ئەمڕۆ دەستەی حەج و عومرەی عێراق، بەڕێکەوتنی یەکەم کاروانی حاجییانی عێراقی راگەیاند، کە ژمارەیان چوار هەزار و 581 کەسە و لە رێگەی دەروازەی سنووری عەرعەرەوە بە 192 پاس بەڕێکەوتوون.
حەج و عومرەی دەڵێت، چوونى حاجییان عێراق بە رێگەی وشکانی رۆژی 23ی ئایار تەواو دەبێت.

  • دهۆک؛ حاڵەتێکی دیکەی تای خوێنبەربوون تۆمارکرا

  • دواجار هه‌ردوو باڵه‌كه‌ى گۆڕان بڕیاریاندا

  • دوای بڕیاری خۆهەڵوەشانەوەی پەکەکە دەرکردنی سوپای تورکیا یەکێکە لە کارە لەپێشینەکان بۆ پەرلەمانی عێراق

  • لە سلێمانى دژى کارەباى 24 کاتژمێرى خۆپیشاندان دەستى پێکرد

  • ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی نەوت وەزیری ناچار کرد کاتی کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی بەغداد دیاری بکات

  • هۆکارى کشانەوەى دوو ئەندامەکەى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک ئاشکرادەکرێت

  • دەستەی دەسپاکی ژمارەیەک پلەباڵا بۆ لێکۆڵینەوە بانگهێشت دەکات

  • موراد قەرەیلان: گەریلا زۆر لەجاران بەئەزمونترو بەهێزترە

  • کۆبونەوەى شاندى یەکێتى و پارتى بە بێ ئەنجام کۆتاى هات

سەرەکی