2025-05-18 82 جار خوێنراوەتەوە

قایمقامى سلێمانى: هیچ حاڵه‌تێكی نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە سلێمانی تۆمارنەکراوە

ناوەندی هەواڵ

قائیمقامی سلێمانی ڕایگەیاند، تا ئێستا له‌ سنورى پارێزگای سلێمانی هیچ حاڵەتێکی تای خوێنبەربوون تۆمار نەکراوە و سلێمانی  پاكه‌ له‌ ڕووی تای خوێن بەربوونەوە.

ئەمرۆ یەك شەممە 18ی ئایاری 2025 ئاوات محەمەد، قایمقامی قەزای ناوه‌ندى سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە بارەی نەخۆشی تای خوێنبەربوون ڕایگەیاند، هیچ حاڵه‌تێك له‌و نه‌خۆشییه‌ لە سلێمانی تۆمار نه‌كراوه‌.

وتیشی" له‌ جەژنی قورباندا تەنها لە رێگەی مەیدانی ئاژەڵفرۆشانەوە مامەڵەی فرۆشتنی ئاژەڵ دەكرێت و تیمێكی پزیشکیش لەوێ پشکنین بۆ ئاژەڵەکان دەکات".

ڕاشیگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوودا کۆبوونەوەیەک دەکەن و پلانێک دادەنێن تا پێکەوە ئامادەكارییەكان بۆ جەژن دەستپێبكات وهەموو هەوڵێکیشیت ئه‌وه‌ ده‌بێت رووبەڕووى نەخۆشی تاى خوێبه‌ربوون ببنه‌وه‌.

لەلایەکی دیکەوە، وەزارەتی تەندروستیی هەرێم بڵاویکردەوە، حاڵەتێکی دیکەی تای خوێنبەربوون لە هەولێر دەستنیشان کراوە، ئەویش ژنێکی دانیشتووی قەزای بەعاجی سەر بە پارێزگای نەینەوایە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 18ی ئایاری 2025، وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا، ئاماژەی بەوەداوە، هاوڵاتییەکی خەڵکی قەزای بەعاجی سەر بە پارێزگای نەینەوا تەمەن 27 ساڵ، دوای بوونی نیشانەکانی تای خوێنەبەربوون، ڕوو لە شاری هەولێر دەکات بۆ وەرگرتنی چارەسەر لە نەخۆشخانەی هەولێری فێرکاری.

وەزارەتەکە باسی لەوەشکردووە، بەهۆی بوونی نیشانەکانی نەخۆشی تای خوێنبەربوون و چەندین ڕێکاری دەستنیشانکردن و چارەسەری پزیشکی دەگیرێتە بەر، ئێستا لەشاری هەولێر لەژێر چاودێری چڕ لە نەخۆشخانە خەوێندراوە و چارەسەر وەردەگرێت.

وەزارەتی تەندروستی داوا لە هاوڵاتییان دەکات، پابەندیی ڕێنماییەکان بن و لەکاتی بوونی گومان و نیشانەکانی نەخۆشی لەسەر ئاژەڵ، پێویستە تیمەکانی ڤێتەرنەری ئاگادار بکەنەوە.

هاوکات دەڵێت: بەرکەوتووانی بەخێوکردنی ئاژەڵ یان بەرهەمەکانی ئاژەڵ، لەکاتی بوونی هەر نیشانەیەکی ناتەندروست، بەخێرایی سەردانی نەخۆشخانەکان بکەن بێ دواکەوتن.

بە پێی داتا و ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی، لە ماوەی مانگی ڕابردوودا  2 حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون دەستنیشان کراون، یەکێکیان لە شاری دهۆک بوو، بەڵام لەبەر قورسی باری تەندروستی گیانی لەدەست دا، هەروەها حاڵەتی دووەمیش دوای وەرگرتنی چارەسەر بە تەواوەیی چاک بووەیەوە و لە نەخۆشخانە دەرچوو.

  • دهۆک؛ حاڵەتێکی دیکەی تای خوێنبەربوون تۆمارکرا

  • دواجار هه‌ردوو باڵه‌كه‌ى گۆڕان بڕیاریاندا

  • دوای بڕیاری خۆهەڵوەشانەوەی پەکەکە دەرکردنی سوپای تورکیا یەکێکە لە کارە لەپێشینەکان بۆ پەرلەمانی عێراق

  • لە سلێمانى دژى کارەباى 24 کاتژمێرى خۆپیشاندان دەستى پێکرد

  • ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی نەوت وەزیری ناچار کرد کاتی کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی بەغداد دیاری بکات

  • هۆکارى کشانەوەى دوو ئەندامەکەى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک ئاشکرادەکرێت

  • دەستەی دەسپاکی ژمارەیەک پلەباڵا بۆ لێکۆڵینەوە بانگهێشت دەکات

  • موراد قەرەیلان: گەریلا زۆر لەجاران بەئەزمونترو بەهێزترە

  • کۆبونەوەى شاندى یەکێتى و پارتى بە بێ ئەنجام کۆتاى هات

سەرەکی