4   کاتژمێر پێش ئێستا 79 جار خوێنراوەتەوە

رۆیتەرز: شاندێکی پەیەدە بۆ دانوستان لەبارەی هەرێمێکی سەربەخۆ سەردانی دیمەشق دەکات

ناوەندی هەواڵ

ئەندامێکی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پەیەدە ڕایگەیاند، شاندێکیان بە مەبەستی دانوستان لەبارەی داهاتووی سوریا و ئامانجەکەیان بۆ هەرێمێکی سەربەخۆ دەچنە دیمەشق.

رۆژی هەینی 23ی ئایاری 2025، ئاڵدار خەلیل، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی یەکێتی دیموکرات "پەیەدە" بە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزی وتووە، شاندێکیان ئامادەکاری دەکەن بۆ ئەوەی بەم نزیکانە سەردانی دیمەشق بکەن.

وتیشی: دیدگای کوردی دەبێتە بنەمای دانوستان لەگەڵ دیمەشق، بۆ ئەوەش ڕووبەڕووی ئاستنەگی زۆر دەبینەوە، چونکە حکومەتی سوریا هێشتا بە تەواویی جێگیر نەبووە.

وەک ئاژانسی ڕۆیتەرز ئاماژەی پێداوە، شاندەکە بە مەبەستی دانوستان لەبارەی داهاتووی سوریا و ئامانجەکەیان بۆ هەرێمێکی سەربەخۆ دەچنە دیمەشق.

بەگوێرەی هەواڵەکەی رۆیتەرز، لە دوای کۆمەڵکوژی عەلەوییەکان لەلایەن دەسەڵاتی نوێی دیمەشق، دەنگی فیدراڵی لە سوریا لە پەرەسەندن دایە، تەنانەت جگە لە کورد ئێستا بەشێک لە عەلەوییەکانیش داوای دەسەڵاتی ناوەندیی دەکەن.

  • رۆیتەرز: شاندێکی پەیەدە بۆ دانوستان لەبارەی هەرێمێکی سەربەخۆ سەردانی دیمەشق دەکات

  • سلێمانی.. ئەمڕۆ بزووتنەوەی گۆڕان بە دو ئاڕاستە كۆنفڕانس دەبەستێت

  • دهۆک؛ حاڵەتێکی دیکەی تای خوێنبەربوون تۆمارکرا

  • دواجار هه‌ردوو باڵه‌كه‌ى گۆڕان بڕیاریاندا

  • دوای بڕیاری خۆهەڵوەشانەوەی پەکەکە دەرکردنی سوپای تورکیا یەکێکە لە کارە لەپێشینەکان بۆ پەرلەمانی عێراق

  • لە سلێمانى دژى کارەباى 24 کاتژمێرى خۆپیشاندان دەستى پێکرد

  • ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی نەوت وەزیری ناچار کرد کاتی کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی بەغداد دیاری بکات

  • هۆکارى کشانەوەى دوو ئەندامەکەى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک ئاشکرادەکرێت

  • دەستەی دەسپاکی ژمارەیەک پلەباڵا بۆ لێکۆڵینەوە بانگهێشت دەکات

سەرەکی