 2025-06-07
        805 جار خوێنراوەتەوە
    
    
        
       2025-06-07
        805 جار خوێنراوەتەوە
    
    
    ئەو سەرۆكەى رۆژێك پێش مردنى وتارێكى نوسى و تەنها خۆى بینى
                
    
          
 
عەبدولکەریم قاسم (21ی تشرینی دوەمی 1914- 9ی شوباتی 1963)، ناوی تەواوی عەبدولکەریم قاسم محمـد بەکر عوسمان ئەلزوبەیدییە، ئەفسەرێکی سەربازی و سەرۆکوەزیرانی پێشوترى عێراق، و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق بو، لە ماوەى ساڵانى حوكمڕانییەكەیدا (1958 تا 1963)  وەزیری بەرگری بوە بە وەکالەت و بە یەکەم فەرمانڕەوای عێراق دادەنرێت لە دوای دەسەڵاتی پاشایەتی، و یەکێکە لە سەرکردەکانی شۆڕشی 14ی تەمموز.
لە روانگەی سیاسییەوە سەردەمى پاشایەتی سەردەمى گێژاوی سیاسی و شەڕی لایەنەکان لە نێوان خۆیاندا بوە لەسەر دەسەڵات، لەگەڵ ئەوەشدا زۆر دەستکەوت و گۆڕانکاريی سیاسی ریشەیی هاتەدى، بەڵام قاسم هات سیستەمی حكومڕانى لە پاشایەتییەوە گۆڕى بۆ کۆماری و زۆربەی فەرمانە سەعیدییەکانى هەڵوەشاندەوە (كەلێرەدا مەبەست لە فەرمانەكانى نورى سەعید-ى سەرۆكوەزیرانى سەردەمى پاشایەتییە).
لەدواى كودەتاكەى عەبدولكەریم قاسم، دەستبەسەر و زیندانە سیاسییەكان ئازادکران، بڕیارەکانی لێسەندنەوەی رەگەزنامەی عێراقییش هەڵوەشێندرانەوەو رێ بە ئازادییە گشتییەکان و چالاکییە حزبییەکان درا و بەڵێن بە رەمزە دیارەكانى بزوتنەوەى مایسى 1941 بەسەركردایەتى "رەشید عالى گەیلانى" درا كە جوڵانەوەكەیان وەك بزوتنەوەیەكى ئازادیخوازى نيشتمانیى بناسێنێت.
پەیوەندی دۆستایەتی و سۆز و خۆشەویستی نێوان فەریق عەبدولکەریم قاسم و عەقید عەبدولسەلام عارف درێژدەبێتەوە بۆ ساڵی 1938، کاتێك عارف لە کۆلێژی سەربازی چاوی بە قاسم کەوت. 
دوای دەرچونی عەبدولسەلام لە کۆلێژی سەربازی بەسرە و دوای گواستنەوەی بەهۆی بەشداریکردنی لە شۆڕشی رەشید عالی گەیلانى، لە یەکێک لە یەکە سەربازییەکانى بەسرە؛ لەگەڵ قاسم یەكتریان بینى و لەكاتی کۆبونەوەکەیاندا باسی بارودۆخى خراپى عێراقییەكانیان لەسایەى حوكمڕانى و سیاسەتى "نورى سەعید"دا دەكرد.
دواى كۆتاییهاتنى پێنچ ساڵەكەى حوكمڕانى قاسم لەساڵى 1963، و پاش خیانەتى "عەبدولسەلام عارف"ى هاوڕێى نزیكى، قاسم وتارێكى تەلەفزیۆنيى بۆ سەرجەم گەلانى عێراق تۆماركردو تێیدا وتبوى: رۆڵەكانى گەل: سەرکەوتن لای ئێمەیە، ئێمەش بڕیارمان داوە کۆلۆنیالیزم و یاریدەدەرەکانی لەت لەت بکەین، بۆیە گرنگی بە خیانەتکاران و زاڵمان مەدەن.
ئەوەى جێى سەرنجە ئەم وتارە تەنها خۆى بینى و گوێى لێگرت و خوێندییەوە، چونكە كاتێك عەبدولسەلام و هاوڕێكانى دەسەڵاتى قاسمیان روخاند، بەپەلە چونە بارەگاى تەلەفزیۆن و دەستیان گرت بەسەر هەمو كاسێت و ئەرشیف و بەڵگەنامەكاندا.
دواجار، خیانەتى عەبدولسەلام بەرانبەر بە قاسم، لە خانەى ناشرینترین هاوڕێیەتى سیاسى لە عێراق دا پۆلێن دەكرێت.
    
								
							
   
    
 
             
    
       
    
        
             
                
	
		| 
				
                    
					
                     | 
                             
                                 
                                 
                                     
                                      ئەمڕۆ 15ساڵ بەسەر مەرگی هونەرمەند حمە جەزا تێدەپەڕێت
                                     
                                  | 
                             
                                 
                                 
                                     
                                      لاهور جەنگی بورهان لە هاوسەرۆکی یەکێتیەوە بۆ زیندان
                                     
                                  | 
                             
                                 
                                 
                                     
                                      رۆژهەڵات..لەحوكمڕانى سەفەوییەكانەوە بۆ كۆمارى ئیسلاميى ئێستا
                                     
                                  |  
					
                     | 
                             
                                 
                                 
                                     
                                      ئایا عێراق دەبێتە پەناگەیەکی ئارام بۆ حوسییەکان؟
                                     
                                  | 
                             
                                 
                                 
                                     
                                      رایخى سێهەم.. ناسراوترین لۆگۆى جیهان 
                                     
                                  | 
                             
                                 
                                 
                                     
                                      نێڵسۆن ماندێلا.. ئەو پیاوە لێبوردەیەى سەرەتا ناوى گێرەشێوین بو
                                     
                                  |  
					
                     | 
                             
                                 
                                 
                                     
                                      جۆزیف گۆبڵز.. ئەو وەزیرەى تەنها رۆژێك راوێژكارى ئەڵمانیا بو
                                     
                                  | 
                             
                                 
                                 
                                     
                                      ئەو سەرۆكەى رۆژێك پێش مردنى وتارێكى نوسى و تەنها خۆى بینى
                                     
                                  | 
                             
                                 
                                 
                                     
                                      هۆچی منە.. چێشتلێنەرێك دەرگاى دۆزەخ بۆ ئەمریكییەكان دەكاتەوە
                                     
                                  |  | 
	
		|  |