2025-07-07 235 جار خوێنراوەتەوە

رێکەوتنەکەی هەرێم و بەغداد هەڵوەشایەوە

ناوەندی هەواڵ

ئەمڕۆ دووشەممە7ی تەمموزی2025، دانوستانەکانی نێوان 
شاندی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی سەبارەت بە موچە و هەناردەکردنی نەوت شکستی هێنا، ئەمەش لەکاتێکدایە کە ئاماژەکان بۆ کشانەوەی پارتی دیموکراتی کوردستانە لە بەغدا.

ئاژانسی بەغداد ئەلیوم بڵاویکردەوە، "شاندی دانوستانکاری هەرێمی کوردستان نەیتوانیوە لەگەڵ بەغدا بگەنە ڕێککەوتن بەهۆی ڕادەستنەکردنی بڕی تەواوی نەوتی بەرهەمهێنراو، ئەوەش خاڵێکی ناکۆکی بنچینەییە کە ڕێگر بوو لە تەواوکردنی لێکتێگەیشتنەکان".

شاندی هەرێم دەسەڵاتی بەرفراوانی نەبووە بۆ ئیمزاکردنی ڕێککەوتنی کۆتایی، ئەوەش کاریگەری لەسەر ڕەوتی گفتوگۆکە هەبووە و بووەتە هۆی وەستان.

لە چوارچێوەیەکی پەیوەندیداردا، سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە "کارنامەی کۆبوونەوەی کابینەی فیدراڵی کە بڕیارە سبەینێ بەڕێوەبچێت، هیچ ئاماژەیەک بۆ تاوتوێکردنی پرسی پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم یان بەدواداچوون بۆ ئەنجامی سەردانەکەی شاندی هەرێمی تێدانییە، ئەوەش سەرکردە کوردەکانی توڕە کردووە، بەتایبەتی لەناو پارتی دیموکراتی کوردستان".

لە پێشهاتێکی نوێدا، سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە "پێدەچێت سبەی سێشەممە پارتی دیموکرات بڕیارێک دەربکات بۆ کشانەوەی وەزیرەکانی لە حکومەتی فیدراڵی وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە بەردەوامی دواکەوتنی مووچە و نەگەیشتن بە ڕێککەوتنێکی ڕوون لەگەڵ بەغدا".

هاوکات، بەپێی زانیاریەکان رێکەوتنەکەی هەرێم و بەغداد هەڵوەشاوەتەوە چونکە هەرێم رازی نەبووە تەواوی نەوتەکە ڕادەست بکات، هەندێ میدیای دیکەش چەند لایەنێکی ناو  چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان بە بەرپرسیار دەزانن.

لەلایەکی دیکەوە،ڕۆژنامەنووس، دڵشاد ئەنوەر سەبارەت بەڕێککەوتنی نێوان هەرێم عێراق، دەڵێت"

 ئەمەریکا بە چڕی لەخەتە، داوا دەکات ڕێکبکەون، زمانی ئەمەریکا شەرقی نییە، بەڵکو زمانێکی دبلۆماسی نەرمە، بەڵام هەر لایەک لاساری بکات، باجەکەی دەدا".

 دەشڵێت" عێراق رەشنوسێکی پێشکەشکردووە، ئەمە ناوەڕۆکەکەیەتی، ڕەنگە ڕای ئەمەریکای لەسەر بێت:
یەکەم؛ تەوتین

دووەم؛ لەسەدا پەنجای داهاتی ناوخۆی هەرێم.

سێهەم؛ داهاتی نەوتی هەرێم نزیکەی سێسەد هەزار بەرمیل نەوتە، گشتی بۆ عێراق، گوایە 45 هەزاری دەگێڕنەوە بۆ هەرێم…

*ئەمەریکا بۆچی فشار دەکات؟

ئەمەریکا فشار دەکات ، تا نەوت لە ڕێگەی جەیهانەوە هەناردە بکرێت، ئەمەش بۆ ئەوەیە نەوت بەقاچاخ نەبرێتە ئێران

 فواد حسێن پیاوێکی سیاسییەو نوێنەری پارتیشە، تەلمیحێکی دا، ئەو لە دۆخەکە تێدەگات، بەڵام ئەوانیتر تێ ناگەن…

 هەرێم ژیر بێت ڕێکدەکەوێ، ژیر نەبێت بەلاوازتر دەبرێتە سەر مێزی گفتووگۆو، ئەو هێزەشی چەند شەوە ئاماژەی پێدەکەم کۆ دەکرێتەوە، دەهێنرێتە سەر سەرچاوە نەوتییەکان..واتە ئێستا دۆخەکە وەکو سەردەمی 16 ی ئۆکتۆبەرە، چۆن هەرێم ملەجەڕەی کرد، دواتر لاوازتر کرا.

ئەو ڕۆژنامەنووسە دەشڵێت وەک سەرەتا ئاماژەم پێداوە، لە ئێستاوە تا 12 ی نیوەڕۆی سبەی، گفتووگۆی چڕی پشت پەردەی ناراستەوخۆ لە ئارادایە، با بزانین. چی دەبێت.

 

  • بەسێ هۆزات: بەبێ ئازادکردنی رێبەر ئاپۆ پرۆسەکە سەرکەوتوو نابێت

  • گروپ و شاندە نێونەتەوەییەکە گەیشتنە گۆڕەپانی مەراسیمەکەی گەریلا

  • ڕۆژی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاری کرا

  • وردەکاریی ڕێوڕەسمی چەکدانانی پەکەکە ئاشکرا کرا

  • سلێمانی.. ناوی ئەو گەڕەكانەی كە پرۆژەی رووناكی كارەبایان بوەتە 24 كاتژمێری، بڵاوكرایەوە

  • ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەبارەی موچەوە بڕیاریدا

  • کەجەکە: بە هۆکاری ئەمنی، ڕۆژنامەنووسان ناتوانن بەشداری مەراسیمی چەک دانان بکەن

  • رێکەوتنەکەی هەرێم و بەغداد هەڵوەشایەوە

  • وەزارەتی پەروەردە بڕیارێکی لە بەرژەوەندی خوێندکارانی پۆلی نۆ دەرکرد

سەرەکی