2025-07-10 455 جار خوێنراوەتەوە

ڕۆژی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاری کرا

'به‌غدا و به‌سره‌ و نه‌ینه‌وا' زۆرترین و 'موسه‌نا و كه‌ربه‌لا' كه‌مترین کاندیدیان هەیە

ئیرادە میدیا

زیاتر له‌ 700 هه‌زار كه‌س له‌ سه‌رتاسه‌ری عیراقه‌وه‌ داواكارییان پێشكه‌شكردووه‌، كه‌ وه‌ك كارمه‌ندی سه‌رسندوقی ده‌نگدان كاربكه‌ن و وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانیش، ده‌ڵێت: "ده‌سته‌ی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان بڕ‌یاریدا په‌یڕ‌ه‌وی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ساڵی 2025 په‌سه‌ند بكات" و ئه‌ندامێكی تیمی ڕاگه‌یاندنی كۆمسیۆنه‌كه‌ش ئاشكرای ده‌كات كه‌ 10ی ئه‌یلول بانگه‌شه‌ی په‌رله‌مانی ده‌ستپێده‌كات".

ئه‌مڕ‌ۆ پێنج شەممە 10ی تەمموزی2025، جومانه‌ غه‌لای وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ڕایگه‌یاند: "ده‌سته‌ی كۆمسیاران بڕ‌یاریدا په‌یڕ‌ه‌وی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی 2025 په‌سه‌ند بكرێت".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: "په‌یڕ‌ه‌وه‌كان بریتین له‌ ڕێساكانی "بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن، ڕێسای باوه‌ڕ‌پێكردن بۆ بریكار و تاكه‌كانی هاوپه‌یمانی حزبی و سیاسی، ڕێسای باوه‌ڕ‌پێكردن بۆ چاودێرانی هه‌ڵبژاردنه‌ ناوخۆییه‌كان، ڕێسای باوه‌ڕ‌پێكردن بۆ چاودێرانی نێوده‌وڵه‌تی و ڕێسای باوه‌ڕ‌پێكردن بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی"، هه‌روه‌ها له‌  سه‌رتاسه‌ری عیراقدا زیاتر لە 700 هه‌زار كه‌س داواكارییان وه‌ك كارمه‌ندی سه‌ر سندوق پێشكه‌شكردووه‌".

لەلایەکی دیکەوە، حه‌سه‌ن هادی، ئه‌ندامی  تیمی ڕاگه‌یاندنی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕایگه‌یاندووە: "هه‌ڵمه‌تی ڕه‌سمی بانگه‌شه‌ی كاندیده‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا له‌ 10ی ئه‌یلول ده‌ستپێده‌كات و تا 8ی 11ی2025 به‌رده‌وام ده‌بێت، کە 24 کاتژمێر پێش ده‌نگدانی تایبه‌ته‌".

كۆمسیۆن لیست و كاندیده‌كان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌، لە سه‌رپێچیكردن و بانگه‌شه‌ی پێشوه‌خته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانیه‌كه‌ی عیراق كه‌ بڕ‌یاره‌ له‌مانگی 11ی ئه‌مساڵدا به‌ڕ‌ێوه‌بچێت.

بەپێی ڕێنماییەکانی کۆمسیۆن "ئه‌و سزایانه‌ی كۆمسیۆن بۆ سه‌رپێچیكاران ده‌سه‌پێنێت، له‌هۆشدارییه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات، تا سزای دارایی كه ‌له‌ ملیۆنه‌وه‌ بۆ 25 ملیۆن دیناره‌، ته‌نانه‌ت ره‌نگه‌ ده‌ركردن و دوورخستنه‌وه‌ی كاندیدیش بگرێته‌وه‌، ئه‌وه‌ش به‌پێی جۆری سه‌رپێچیه‌كه‌یه‌ بەڵام تائێستا هیچ كاندیدێك له‌پۆسته‌كه‌ی دوور نه‌خراوه‌ته‌وه‌ ".

ژماره‌ی كاندیده‌كانی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق گه‌یشتووه‌ته ‌9 هه‌زار و 726 كه‌س، هاوكات ژماره‌ی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌یه‌ 21 ملیۆن ده‌نگده‌ر تێپه‌ڕ‌اندووه‌، به‌پێی چڕ‌ی دانیشتوان، "به‌غدا و به‌سره‌ و نه‌ینه‌وا" زۆرترین ر‌ێژه‌ی كاندیدبوونیان تۆماركردووه‌، له‌كاتێكدا پارێزگاكانی "موسه‌نا و كه‌ربه‌لا" كه‌مترین ر‌ێژه‌ی كاندیدیان تۆماركردووه‌.

رۆژی 3ی حوزەیرانی 2025، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق، دەرگای داواکاری پێشکەشکردنی وەک کارمەندی سەرسندووقی بۆ رۆژی دەنگدان کردەوە، کە بڕیارە ڕۆژی 11ی11ی2025 بەڕێوەبچێت.

  • گەشتەكان دەستیان پێكردەوە، فرۆكەی ئێرانی لەئاسمانی وڵاتەكە بینرا

  • هێزەكانی ئەمریكا دواین و گەورەترین بنكەی سەربازییان لە رۆژئاوای كوردستان و سوریا چۆڵكرد

  • گۆڕانكارییەكی هەستیار؛ نەتەنیاهۆ جەنگاوەرە بە ڕەچەڵەك سۆڤێتیەكە بۆ سەرۆكی مۆساد كاندید دەكات

  • لەدایکبووانی2008 بۆ 2010 دەخرێنە ناو تۆماری بایۆمەتریی هەڵبژاردنەکان

  • نزار ئامێدی بە سەرۆککۆماری عێراق هەڵبژێردرا

  • سوپای ئیسرائیل: بە 50 فڕۆکەی جەنگی هێرشمانکردە سەر ئێران

  • پژاک : حدکا و کۆمەڵە بە دوورخستنەوەیان لە "کۆنگرەی ئازادیی ئێران" تۆمەتبار دەکات

  • ئەنجوومەنی باڵای دادوەری: هیچ بڕیارێک بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان دەرنەچووە

  • رۆژنامەنووسێک بە رووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا

سەرەکی