10   کاتژمێر پێش ئێستا 7192 جار خوێنراوەتەوە

لە سلێمانى تاوتوێی پێشێلکارییەکانی ئیسرائیل لە غەززە دەكرێت

 

لە شارى سلێمانى و لەنێو کۆنفرانسی هاوپەیمانانی سۆسیال دیموکراتى وڵاتانی عەرەبی، لەبەر ڕۆشنایی پێشێلکارییە بەردەوامەکانی ئیسرائیل، بەتایبەت لە کەرتی غەززە، تاوتوێی پێشهاتەکانی دۆزی فەلەستین و کاردانەوەکانیان كرا.

وتاردەرانی دانیشتنی پێنجەمی کۆنفرانسەکە کە ئیرادە بەدواداچونى بۆ دانیشتنەكان كردبو، تیشکیان خستە سەر ئازارەکانی گەلی فەلەستین و پێشێلکارییە بەردەوامەکانی ئیسرائیل لە غەززە و بە توندی ڕەخنەیان لە هەوڵەکان بۆ گۆڕینی ناسنامەی عەرەبيی فەلەستین گرت.

وتاردەران کە بریتی بون لە دکتۆر محـمد ئەشتییە لە "بزوتنەوەی فەتح"، دکتۆر فەلاح جبور لە "پارتی سۆسیال دیموکراتی ئوردن"، دکتۆر مستەفا بەرغوتی لە "دەستپێشخەریی نیشتمانیی فەلەستین"، و دکتۆر ئەحمەد مەجدەلانی لە "بەرەی خەباتی جەماوەريی فەلەستین"، جەختیان لەوەکردەوە کە ئەوەی ڕودەدات لە غەززە سیاسەتێکی جیاکاریی ڕەگەزییە "ئاپارتاید" هاوشێوەی ئەوەی لە باشوری ئەفریقا بەڕێوەدەچێت، لەبەرئەوە پێویستە گەلانی ناوچەکە لەگەڵ گەلی فەلەستین بوەستن.

لەبەشێكى ترى دانیشتنەكانى كۆنفرانسەكەدا وتاردەران داوایان لە هەمو گەلانی ناوچەکە و جیهان كرد لەگەڵیاندا بوەستن و بڕیاریاندا بانگەوازێك  ئاڕاستەی عەرەب و کورد بکەن کە پێکەوە بوەستن بۆ تێپەڕاندنی ئەم تاقیکردنەوە مرۆییە ئەویش بە وتنى دروشمى: "لەگەڵمان بوەستن".

کۆنفرانسی هاوپەیمانانی سۆسیال دیموکراتى وڵاتانی عەرەبی، رۆژی پێنجشەممە لە شاری سلێمانی دەستیپێكردو بڕیارە تا ئەمڕۆ رۆژى شەممە چالاكییەكانى بەردەوام بێت.

جێى ئاماژەیە، پێش دەستپێكردنى كۆنفرانسەكە بە فەرمیى، لە رۆژى سێشەممەى رابردودا، کۆنفرانسی ژنانی هاوپەیمانانی سۆسیال دیموکرات لە وڵاتانی عەرەبی؛ لەشارى سلێمانى تەنها لە یەك رۆژدا چالاكییەكانى تەواوكرد.

 

  • له‌پێنجشه‌ممه‌وه‌ كوژراون.. ئه‌مڕۆ حوسیه‌كان دانیان پێدانا

  • نه‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان هۆشداریى ده‌دات

  • باڵیۆزخانەى ئۆكرانیا: مەشق و راهێنانمان بە كەس نەكردوە

  • ئەمریكا چیتر هەسەدە وەك لقێكى پەكەكە تەماشا ناکات

  • شاسوار عەبدولواحید روبەڕوى 79 داواى یاسایى دەكرێتەوە

  • لە سلێمانى تاوتوێی پێشێلکارییەکانی ئیسرائیل لە غەززە دەكرێت

  • توركیا پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئیسرائیل پچڕاندو عه‌لى قه‌ره‌داغیش هاته‌ده‌نگ

  • له‌باره‌ى ده‌نگه‌ به‌رزه‌كه‌ى هه‌ولێره‌وه‌ ئاسایش هاته‌ده‌نگ

  • هاتوچۆى سلێمانى هۆكارى كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ى كۆپته‌ره‌كه‌ى ئاشكراده‌كات

سەرەکی