2025-09-02
9940 جار خوێنراوەتەوە
هێمن مامه‌ند ئه‌و ڕۆژنامه‌نوسه‌ى به‌دواى ئارامیدا وێڵبوو
هێمن مامه‌ند ئه‌و مرۆڤه ئازادیخوازه‌ى له‌شوێنى له‌دایكبون‌و زێدى باو‌و باپیرانى هه‌ڵات‌و وه‌كو خۆى ده‌ڵێت، "وێڵم به‌دواى ئازادی‌دا"، مامه‌ند ئه‌مشه‌و له‌لایه‌ن دوو ماتۆڕسواره‌وه له‌سلێمانى ته‌قه‌ى لێكراو ئێستا به‌برینداریى له‌نه‌خۆشخانه‌یه.
7:30 خوله‌ك له‌سلێمانى چى ڕویدا؟
ئیرادە هۆکاری تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنوس هێمن مامەند ئاشکرادەکات
کاتژمێر (7:30) خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ، پێشکەشکاری کەناڵی Sterk TV هێمن مامەند لەبەردەم چێشتخانەیەکی گەڕەکی عەقاری لەشاری سلێمانی‌و نزیك شه‌قامى سالم (سه‌هۆڵه‌كه) هەوڵی تیرۆرکردنی دراو بەسەختی برینداربوو.
دوو ماتۆڕسوا ته‌قه‌یان لێكردوه
ئیراده زانیویه‌تى، ڕۆژنامەنوس هێمن مامەند، لەلایەن دوو ماتۆڕسواره‌وه تەقەی لێكراوه‌و پێنج گولـلەی ئاراستە دەکەن، به‌و هۆیه‌وه، دوو گولـلە بەر جەستەی ڕۆژنامەنوسەکە كه‌وتوه‌و گولـلەکیش بەر ئۆتۆمبیلەکەی كه‌وتوه.
"پارتى تۆمه‌تبار ده‌كرێت"
ئیرادە له‌زارى سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه زانیویه‌تى، "هێمن مامەند هیچ کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لەگەڵ هیچ کەسێکدا نەبوەو هەوڵی تیرۆرکردنەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ پشتگیرکردنی کەیسی گیراوانی بادینان‌و هەڵدانەوەو هەڵماڵینی کەیس‌و گەندەڵیەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان‌و ئاشکراکردنی زوڵم‌و ستەمی دەسەڵاتی هەولێر بەرامبەر هاوڵاتیان‌و چالاکوانان‌و ڕۆژنامەنوسانی ئەو دەڤەرە".
2019 هێمن مامه‌ند چى به‌سه‌رهات؟
پێشتریش ڕۆژنامەنوس هێمن مامەند چەندینجار لەلایەن بەرپرسانی پارتییەوە هەڕەشەی لێکراوە تا ئاستی ئەوەی لەسەر بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێک لەساڵی 2019 لەلایەن دادگای هەولێرەوە داواکرا، دواتر ناوبراو بەیەکجاری هەولێری جێهێشت‌و لەسلێمانی نیشتەجێبوو.
ئه‌مساڵ له‌یادى وه‌دات، مامه‌ند چى وت؟
ڕۆژنامەنووس هێمن مامەند له14ى 8ى ئه‌مساڵداو له‌یادی شەهیدی قەڵەم وەدات حسێن ڕایگه‌یاند، "شەهیدان بەشەهیدبونیان ژیانێکی نوێ دروستدەکەن، دەسەڵاتی دیکتاتۆر هەمیشە ترسی لەقەڵەم هەیەو لەفکرو ڕامانی ئازاد دەترسن، بۆیە دەتوانین بڵێن شەهید وەدات لەسەر فکرو ئایدیاکەی شەهیدکرا".
هێرشێكى قورس ده‌كاته‌سه‌ر مه‌سرور بارزانى
هێمن هه‌میشه جه‌ختى له‌وه‌كردوه‌ته‌وه، "به‌گوێره‌ى ڕاپۆرتی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کە بەڵگەو دیکۆمێنتیان هەیە باس لەوەدەکەن، لەباشوری کوردستان ئەو تروسکاییە ئازادییەی هەبوو نەماوە بەتایبەت لەکابینەکەی مەسرور بارزانیدا، چونکە کابینەیەکی ئەمنی پۆلیسییە، بەردەوامە لەگرتن‌و زیندانیکردنی ڕۆژنامەنوسان لەهاوشێوەی شێروان شێروانی‌و هاوڕێکانی که تائێستا لەزیندانن لەهەولێرو دهۆک".
هێمن مامه‌ند: هه‌ركاتێك بكوژ نه‌دۆزرایه‌وه ئه‌وه....
به‌بۆچونى هێمن مامه‌ند، "هەرکاتێک بکوژ نەدۆزرایەوە، ئەوە دەسەڵات لێی بەرپرسە، شەهیدبونی سەردەشت عوسمان‌و وەدات حسێن، بنەماڵەی بارزانی لێی بەرپرسن، واتە بکوژەکان فەرمانڕەواکان خۆیانن‌و ئه‌وانیش لەسەرەوەی یاساوەن بۆیە ناگیرێن، بۆیە بەداخەوە ئەمڕۆ یاسا‌و دادگاکان لەژێر کاریگەریی خێڵ‌و بنەماڵەوەن".
-
480 ڕۆژ بێحکومەت: هاوکێشەی یەکێتی و پارتی لەنێوان دەنگۆی ڕێککەوتن و دۆخی ڕاستەقینەی سیاسی‌دا
|
-
هەڕەشەکەی هاکان فیدان ئاماژەی هێرشە بەرەو شەنگال یان قەندیل
|
-
کێ گەمارۆی سەر کۆبانێی داوە و بۆ ناتوانرێت هاوکاریەکان بگەیەنرێتە شارەکە
|
-
دامەزراوەی پەی بۆ دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن، مەترسی لەبەردەم دەرگایە، كەی بە هۆش دێنەوە؟
|
-
مەریوان وریا قانع: هیچ جیاوازییەک لەنێوان جیفری ئیپستین و داعشدا نییە
|
-
پێش دەستپێکردنی دانوستانەکانی عومان؛ ئەمریکا پەیامێک ئاراستەی ئیسرائیل دەکات
|
-
ئێران: ئەمەریکا هێرشمان بکاتە سەر، سەرەکیترین ئامانجمان ئیسرائیل دەبێت
|
-
وەزارەتی دادی ئەمریکا لەبارەی دۆسیەی جێفری ئێپستینەوە چی دەڵێت؟
|
-
"سوپای سێبەر"؛ ناسنامە و ئەرکی گروپ و چەتەکانی سەربە تورکیا لە هیرشکردنە سەر ڕۆژئاوای کوردستان
|
|
|
|