2025-09-03
9170 جار خوێنراوەتەوە
نهێنى پشت كشانەوەى یاساى حەشدى شەعبى ئاشكرادەبێت
پوختە
لایەنى شیعە زیرەكانە توانى یاساى حەشدى شەعبى لە پەرلەمانى عێراق بكێشێتەوەو تا رادەیەك توڕەیى ئەمریكا سەبارەت بەو یاسایە هێوربكاتەوە.
ئەگەرچى لە كۆبونەوەى چوارچێوەى هەماهەنگیى دا بڕیار لەسەرئەوە دراوە یاسەكە بخرێتە خولى داهاتوى یاسادان و لە دواى هەڵبژرادنەكانى داهاتوى عێراق كە لە مانگى تشرینى دوەم ئەنجامدەدرێت؛ هەریەك لە ئەنجومەنى نوێنەرانى داهاتو لەگەڵ ئەنجومەنى وەزیرانى متمانەپێدراو لەلایەن پەرلەمانەوە، چارەسەرى ئەو پرسە بكەن.
بەم هەنگاوانە، شیعەى عێراق لێزانانە هەردو لایەنى ئەمریكى و ئێرانى بێدەنگ دەكەن و خۆیان وا پیشان دەدەن كە لەژێر عابا و ئەجێنداى هیچ وڵات و بریارێكى دەرەكیى دا نین.
ئیرادە لەم راپۆرتەدا هۆكارە شاردراوەكانى پشت ئەو بڕیارە سیاسییەى چوارچێوەى هەماهەنگیى دەخاتەڕو.
ئایا خودى فالح فەیاز یاساكەى حەشدى شەعبى كشاندەوە، یان چوارچێوەى هەماهەنگیى؟
موختار موسەوی ئەندامى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق، لە لێدوانێكى دا بۆ میدیا عێراقییەكان ئەو لایەنەی ئاشکراکرد کە ڕەشنوسی یاسای هێزەکانی حەشدى شەعبى لە ئەنجومەنی نوێنەران کشاندەوە و هاوكات جەختیش لەوەدەكاتەوە کە ئەم هەنگاوە دامەزراوەیەکی ئەمنيی فەرمی لە مافێکی یاسادانان کە لەمێژە چاوەڕوان دەکرا بێبەشکرد.
موسەوی لە لێدوانەكەى دا ئەوەى خستەڕو كە فالح فەیاز سەرۆکی هێزەکانی دەستەى حەشدى شەعبی ئەو کەسەیە کە یاساکەی لە ئەنجومەنی نوێنەران کشاندەوە، بەبێ ئەوەی بە فەرمی و ڕاستەوخۆ هۆکاری ئەو بڕیارە ڕابگەیەنێت، ناوبراو ڕونیشیکردەوە، لە دەسەڵاتی سەرۆکی دەستەكەدایە هەنگاوێکی لەو شێوەیە بنێت، بەڵام کات و بارودۆخی کشانەوەکە پرسیاری زۆری وروژاند.
تا چەندە فشارە دەرەكییەكان كاریگەربون لەسەر بڕیارەكەى فەیاز؟
ئەو ئەندامەى ئەنجومەنى نوێنەران لە درێژەى لێدوانەكەى دا ئاماژەی بەوەشکرد، کاتەكە سنوردارە، چونكە لەگەڵ نزیکبونەوەی ماوەی یاسادانان، دەرکردنی یاساکە لەڕادەبەدەر قورس دەبو، كە پێدەچێت دوابخرێت بۆ خولی داهاتو، هەربۆیە دەتوانین بڵێین فشاری دەرەکی ڕون و ڕاگەیاندراو دەکرێت هۆكار بوبێت بۆ ڕێگریکردن لە تێپەڕاندنى یاساکە لە پەرلەمان، هاوكات سەرەڕای ئەوەی یاساكە پەیوەندی بە دامەزراوەیەکی ئەمنيی فەرمییەوە هەیە و ڕۆڵێکی سەرەکی لە شەڕەکانی ڕزگاریخوازی و بەهێزکردنی سەقامگیریی پارێزگا ئازادکراوەکاندا هەبوە، بەڵام باشتروابو لەمكاتەدا رابگیرێت "بە وتەى خۆى".
تا چەندە ئێران لەم بڕیارە توڕەیە؟
بەپێى راى چاودێرانى سیاسى، ئێران تەواو نائومێد بوە لە هێزەكانى حەشدى شەعبى و مەترسیى ئەوەى هەیە بەتەواوى سەرجەم حزب لایەنە شیعییەكانى عێراق وردە وردە لەژێر عاباى حوكمى كۆمارى ئیسلامى ئێران بێنە دەرەوەو لە جەنگى چاوەڕوانكراوى داهاتوى نێوان وڵاتەكەو ئیسرائیل، جارێكى تریش ئەو حزبە شیعییە عێراقییانەى لایەنگرى ئێرانن نەتوانن وەڵامى هیچ داواكارییەكى تاران بدەنەوەو راستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ بێنە ناو شەڕەكەوە، هەربۆیە ئێران لە ئێستادا دەیەوێت لەوە زیاتر فشارو لە حەشدى شەعبى و لایەنەكانى چوارچێوەى هەماهەنگیى نەكات و تا رادەیەك بێدەنگیى هەڵبژێرێت.
جێى ئاماژەیە یاسای هێزەکانی حەشدى شەعبى؛ کە یەکێکە لە پرسە مشتومڕاوییەکانی ساڵانێکى زۆر لە پەرلەمانى عێراق، ئامانجی ڕێکخستنی دۆخی چەکدارانی حەشدى شەعبییەو دواتریش دەستەبەرکردنی مافە دارایی و یاساییەکانیان، هاوشێوەی دەزگا ئەمنییە فەرمییەکانی دیکە.
هاوكات، سەرەڕای پەسەندکردنی چوارچێوەی گشتی دەستەكە لە ساڵی 2016دا، وەک بەشێک لە دەزگای ئەمنییەكانی عێراق، بەڵام پرسی دەرکردنی یاسایەکی ورد کە تێیدا دەسەڵات و جێنفوزى ئەو هێزانە لەناو مەنزومەى ئەمنیى عێراق دیاری بكات؛ هێشتا بە چارەسەرنەکراوی ماوەتەوە، ئەمەش لە چوارچێوەی مشتومڕی سیاسی و فشارە ناوخۆیی و دەرەکییەکاندایە، كە سەرجەمیان مەترسین بۆسەر سەقامگیریى وڵات و كەوتنە ناو شەڕێكى بەزۆر سەپێندراوى نەویستراوەوە.
-
سلێمانى؛ رێساى پێشهاتە سیاسییەكان دەگۆڕێت
|
-
هێرشى ئەمریكاو ئیسرائیل بۆسەر میلیشیاكان بەنهێنى دەستیپێكرد
|
-
هێرشى ئهمریكاو ئیسرائیل بۆسهر عێراق دهستیپێكرد.. وردهكارییهكهى ئاشكرادهكرێت
|
-
بازرگانه عێراقیهكه چۆن ویستى فێڵ لهئهمریكا بكات؟ ئهمریكا سزایهكى توندیدا
|
-
ئێران نزیكه لهچهكه مهترسیدارهكه.. نزیكه لهدروستكردنى 10 بۆمى ئهتۆمیى
|
-
دیمەشق دەرگاى دۆزەخى هۆل بە روى عێراق دا دەكاتەوە
|
-
وەزارەتی دارایی کاتی فرۆشتنی موڵکەکانی چاڤیلاندى ئاشکراکرد
|
-
نهێنى پشت كشانەوەى یاساى حەشدى شەعبى ئاشكرادەبێت
|
-
هێمن مامهند ئهو ڕۆژنامهنوسهى بهدواى ئارامیدا وێڵبوو
|
|
|