وەزارەتی پێشمەرگە و دارایی و لایەنە پەیوەندیدارەكان
2   کاتژمێر پێش ئێستا 113 جار خوێنراوەتەوە

چەند بڕیارێك بۆ هێزەكانی پێشمەرگە دەرچوو

مەسرور بارزانی سەرۆكی حکومەت، لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە و دارایی و لایەنە پەیوەندیدارەكان دەربارەی چاكسازی لە هێزەكانی پێشمەرگە كۆبووەوە و چەند بڕیارێك كرا و داواش لە حكومەتی عێراق دەكات، مووچەی پێشمەرگەی هاوتای سوپای عێراق لێبكات.

بەپێی ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەکە، ژمارەیەک بڕیار بۆ خێراترکردنی چاکسازییەکانی ناو هێزەکانی پێشمەرگە دران، لەوانە:

1- یەکخستنی یەکە ژمێریارییەکان کە پێویستە هەموو پێکهاتەکانی پێشمەرگە، تەنیا یەک یەکەی ژمێریاری هەبێت لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگە و لە ژێر سەرپەرشتیی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان بێت لە ڕووی ژمێریاریی و داراییەوە، بە گوێرەی یاسا و ڕێنماییە داراییەکان.

2- بڕیاری ڕێکخستنەوەی پێکهاتە و بەیکەربەندیی دابەشبوونی هێزەکانی پێشمەرگە درا بە جۆرێک کە لەگەڵ چاکسازییەکانی حکومەت بگونجێت.

تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە، تایبەت بووە بە ئاسانکاریی لە ڕاییکردنی مامەڵەی خانەنشینی هێزەکانی پێشمەرگە کە پێویستە بەرژەوەندی پێشمەرگە لەبەرچاو بگیرێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، سەرۆکی حكومەت، لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپاردووە پەلە بکەن لە ڕاییکردنی مامەڵەکان و جەختی کردەوە، کە نابێت کێشە یاسایی و تەکنیکیەکان ببنە ڕێگر لەبەردەم خەرجکردنی موچە و شایستەکانیان.

وەك لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، كۆبووونەوەكە داوا لە حکومەتی فیدراڵ دەکات، موچە و شایستە داراییەکانی پێشمەرگە لەگەڵ هاوتاکانیان لە سوپای عێراق یەک بخات، چونکە بە پێی دەستوور، پێشمەرگە بەشێکە لە سیستەمی بەرگری عێراق و پێویستە مافە دەستووری و شایستە داراییەکانیان لەم چوارچێوەیەدا بێت.

  • چەند بڕیارێك بۆ هێزەكانی پێشمەرگە دەرچوو

  • پزیشکیان: هیچ وڵاتێکی عەرەبی و ئیسلامی لە هێرشی ئیسرائیل پارێزراو نییە

  • حەج و عومرەی هەرێم: دەستگیرکراوانی سعودیە پەیوەندییان بە هەرێمەوە نییە

  • یارمەتى پێشمەرگە دەبێتە دو هێندەو ئەوەى بەغداش كەمدەبێتەوە

  • ئه‌مریكا دوو هێزه‌ كاریگه‌ره‌كه‌ى كورد له‌بیر ناكات.. پێشمه‌رگه‌ كه‌مترو هه‌سه‌ده‌ زیاتر پاره‌ى بۆ دیاریكرا

  • حه‌شدى شه‌عبى ڕوو له‌سودانى‌و پشتى له‌مالیكیه‌

  • ماکرۆن سەردانى بەغدا دەکات

  • ئەنجومەنی دەوڵەت، پرسی داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان یەکلا دەکاتەوە

  • نە پارتى لەبەغدا دەكشێتەوەو نە حكومەتى هەرێميش پێكدێت

سەرەکی