حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان
2   کاتژمێر پێش ئێستا 29 جار خوێنراوەتەوە

حەج و عومرەی هەرێم: دەستگیرکراوانی سعودیە پەیوەندییان بە هەرێمەوە نییە

ئیرادە میدیا

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە لە راگەیەندراوێکدا رەتیکردەوە ئەو کەسانەی بە تۆمەتی گواستنەوەی ماددەی هۆشبەر لە وڵاتی سعودیە دەستگیرکراون، هاوڵاتی و عومرەکاری هەرێمی کوردستان بن، بەپێی ڕوونکردنەوەکە، ئەو کەسانە خەڵکی پارێزگاکانی دیکەی عێراقن.

بەڕێوەبەرایەتییەکە جەختی لەسەر پابەندبوونی کۆمپانیاکانی حەج و عومرەی هەرێم بە ڕێنماییەکان کردووەتەوە و ڕوونی کردووەتەوە کە هەرێمی کوردستان هیچ پەیوەندییەکی بەو پرسەوە نییە، هەروەها لەڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، کە ئەگەر ناوی پارێزگایەکی هەرێمیش بهێنرێت، هیچ بنەمایەکی نییە و دوورە لە ڕاستییەوە.

ڕاگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، وێنەی دەستگیرکراوان لە میدیاکاندا بڵاوکراونەتەوە و بە ئاشکرا دیارە کە خەڵکی کام ناوچەن، بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێم پەیوەندییەکی بەهێزی لەگەڵ دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق و دامودەزگاکانی دیکەی حکومەتی فیدراڵ هەیە و هەموو ڕێنماییەکانیان جێبەجێ کردووە. شایەنی باسە، عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی سێ ساڵی لەسەر یەک، خەڵاتی باشترین شاندی حاجیانیان لە سعوودیە پێبەخشراوە.

ئەم ڕوونکردنەوەیە دوای ئەوە دێت کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، سعوودیە ژمارەیەک عومرەکاری عێراقی بە تۆمەتی بردنی ماددەی هۆشبەر دەستگیر کرد.

پێشتر، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق،ڕایگەیاندبوو، دوو گەورە بازرگانی مادەی هۆشبەر لە سعودیە بە هاوكاری دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان دەستگیركران.

عەباس بەهادلی، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:"بە سەرپەرشتی راستەوخۆی وەزیری ناوخۆ و دوای هاوكاری و هەوڵی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەكان لە پارێزگای سلێمانی، توانرا دوو گەورە بازرگانیی نێودەوڵەتی لە شاری مەدینەی سعودیە دەستگیر بكرێن."

وتیشی: دوای هاوئاهەنگییەكی باڵا لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەری سعودیە، توانرا دەست بەسەر 142 كیلۆگرام مادەی كریستاڵی شل لەناو ئۆتۆمبێلی تۆمەتبارەكاندا بگیرێ.

  • چەند بڕیارێك بۆ هێزەكانی پێشمەرگە دەرچوو

  • پزیشکیان: هیچ وڵاتێکی عەرەبی و ئیسلامی لە هێرشی ئیسرائیل پارێزراو نییە

  • حەج و عومرەی هەرێم: دەستگیرکراوانی سعودیە پەیوەندییان بە هەرێمەوە نییە

  • یارمەتى پێشمەرگە دەبێتە دو هێندەو ئەوەى بەغداش كەمدەبێتەوە

  • ئه‌مریكا دوو هێزه‌ كاریگه‌ره‌كه‌ى كورد له‌بیر ناكات.. پێشمه‌رگه‌ كه‌مترو هه‌سه‌ده‌ زیاتر پاره‌ى بۆ دیاریكرا

  • حه‌شدى شه‌عبى ڕوو له‌سودانى‌و پشتى له‌مالیكیه‌

  • ماکرۆن سەردانى بەغدا دەکات

  • ئەنجومەنی دەوڵەت، پرسی داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان یەکلا دەکاتەوە

  • نە پارتى لەبەغدا دەكشێتەوەو نە حكومەتى هەرێميش پێكدێت

سەرەکی