2025-10-08 7449 جار خوێنراوەتەوە

هەڵبژاردن لەكوردستان..غیابى سەركردەكان و بانگەشەیەكى شەرمن

ڕۆژی هەینی رابردو 3ی تشرینی یەکەمی 2025 بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە شارەکانی سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد.

دەستپێکی بانگەشە لە ئان و ساتێکدا دەستی پێکرد کە هەموومان شاهیدی چەندان پرس و بابەتی جیاوازین، بەتایبەت لە هەرێمی کوردستان، لە نێویاندا "گەندەڵی و بەهەدەردان ، بێ مووچەیی، لەکارکەوتنی کەرتە جیاوازە خزمەتگوزاریەکان و شەڕ و ململانێی سیاسی و یەکلایکردنەوەیان لە رێگەی بەکارهێننای چەک و هێزی ئەمنی و دەیان بابەت و پرسی دیکە" کە پەیوەندیان بە ئەمن و ئاسایشی نەتەوەیی و دەستتێکەڵکردنی پارتە دەسەڵاتدارەکان لەگەڵ وڵاتانی داگیرکەر و بەناو دراوسێ هەیە، بەڵام لە نێو ئەو هەموو ڕوداو و کارەساتانەیکە لێرە ڕوودەدەن، نەکەس و نە هیچ سەرکردە و نە هیچ پارتێکی ئۆپۆزسین خۆیان لەقەرەی وەها بانگەشەیەک نادەن کە کاریگەری ڕاستەوخۆی هەبێت لە لانی کەم  "کێش کردنی هەندێک دەنگی ناڕازی و جیاواز لە هەرێمی کوردستان"  .

لوقمان حسێن توێژەری کاروباری سیاسی لە لێدوانێكى رۆژنامەوانیى دا دەڵێت، ئەوەی ئەمجارە بانگەشەی هەڵبژاردن لە کوردستان جیادەکاتەوە لە هەڵبژاردنەکانی دیکە،،، غیابی سەرکردە باڵاکانی هێڵی یەکەمی حزبەکانە لە خۆکاندیدکردن و دانانی کادری هێڵەکانی سێهەم و چوارەم لە هەڵبژاردنەکاندا کە کاریگەری ڕاستەوخۆیان دەبێت لەسەر لاوازی بانگەشە ، لەپاڵ ئەوانەدا هەروەک توێژەرە سیاسیەکە دەیڵێت بێمتمانەیی و خۆکەمبینین و نابەهرەمەندی ئاو کادرانە لە قسەکردن و قەناعەت پێکردندا هۆکارن لەوەی بانگەشەی ئەمجارە جیاواز و خاوتر بێت لە هەر هەڵبژاردنێکی دیکە کە لەهەرێمدا ئەنجامدراون .

نەوزاد لەتیف چاودێرێکی سیاسی دیکەیە و دەڵێت ،،،هەڵمەتەکانی ئەمجارە ئارام و جیاواز دەبن و شەڕی میدیایش لە نێوان لایەنە سەرەکیەکان ڕوونادات وەک لە هەڵبژاردنی پێشوودا بەدیکران .
ئەو چاودێرە دەڵێت بانگەشەی ئەمجارەی لایەنەکان و کەمپینەکانیان زیاتر لە سەر دەستکەوت و ڕازیکردنی ڕای گشتییە لە پرسەکانی نەوت و مووچە وبەرپرسیاریەتی و مەترسیەکانی قۆناغی داهاتوو .

لە هەرێمی کوردستان ٥ ڕۆژ بەسەر دەستپێکی هەڵمەتی هەڵبژاردن تێدەپەڕێت ، تا ئێستا کەسی یەکەم و دوەمی حزب و لایەنەکان غیابن لە هەڵمەتەکانی بانگەشە،،  تەنها ئەوەی دەبینرێت فلێکسی سەر شەقامەکانن، بۆیە دەکرێت بڵێین ئەوەی لێرە ڕوودەدات، ئەگەر لە وڵاتانی دیکە و پێشکەوتوو ڕوویبدابابیە ،، ئەوا بێ دودڵی ،،، حزب و کەسی ئۆپۆزسیۆن دەیتوانی گەورەترین سودی لێوەربگرێت بۆ گۆڕانکاری و وەرگرتنی دەسەڵات،،، بەڵام وەک ئەوەی هەموومان دەیبینین ، ئیدی هەرێم جیاوازە و هەر کەس و کاندید و پارتێکیش تەنها ئەوەندەی دەوێت کە بەشی پارویەکی چەوری تێدا بێت نە زیاتر .

  • هەواڵگریی تورکیا لەلوبنان.. پاڵپشتیکردنی حزبوڵڵا تێکدانی بەرنامەی ئەمریکاو ئیسرائیل

  • ڕۆژئاواى كوردستان هۆشداریده‌دات‌و لامه‌ركه‌زى به‌بنه‌ماى دانوستانه‌كان داده‌نێت

  • واشنتۆن بەردەوامە لەپشتگیریکردنی هه‌سه‌ده‌..هاوبەشێکی سەرەکی لەئۆپەراسیۆنەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر

  • ئێران قسه‌ى خۆى كرد.. ده‌ڵێت: پابه‌ندین به‌ڵام تواناى شه‌ڕكردنمان به‌هێزتر ده‌كه‌ین

  • ئێران‌و عێراق له‌گفتوگۆكانیان شكستیانهێنا.. قائانى به‌په‌له‌ خۆى ده‌گه‌یه‌نێته‌ به‌غدا

  • بۆ ماوه‌ى 10 كاتژمێر نه‌وتى هه‌رێم ڕاگیرا.. سێ ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له‌هه‌رێمه‌وه‌ گه‌یشتوه‌ته‌ به‌نده‌رى جه‌یهان

  • چه‌كه‌كانى حزبوڵڵاى لوبنان به‌كێ ده‌درێن؟

  • ورده‌كاریى یه‌كگرتنى هه‌سه‌ده‌و سوپاى سوریا ئاشكراده‌كرێت.. هه‌سه‌ده‌ سێ فیرقه‌و چه‌ند لیوایه‌كى ده‌بێت

  • بكوژى هه‌ڤرین له‌لیستى سزاكانى ئه‌مریكایه‌.. ئێستا به‌رپرسێكى باڵای حكومه‌ته‌

سەرەکی