5   کاتژمێر پێش ئێستا 7655 جار خوێنراوەتەوە

شه‌رع ده‌چێته‌ مۆسكۆو داواى ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ى به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كات

بڕیاروایه‌ سبەینێ چوارشەممە ئەحمەد شەرع سەرۆكى سووریا بەسەردانێك بگاتە ڕووسیاو لەوێ لەگەڵ ڤلادیمیر پوتن سەرۆكی ئەو وڵاتە كۆببێتەوە.

بڕیاربوو سبەی چوارشەممە كۆبوونەوەی لووتكەی عەرەبی – ڕووسی لەمۆسكۆ بەڕێوەبچێت، بەڵام بەهۆی ڕێككەوتنی كۆتاییهێنانی شەڕی غەززە كۆبوونەوەكە دواخرابوو.

چاوەڕواندەكرێت لەدیدارەكەی نێوان شەرع‌و پووتن بابەتەكانی دەستوەردانی ڕووسیا لەشەڕی سووریاو چارەنووسی بەشار ئەسەد سەرۆكی پێشووی سووریا لەمۆسكۆو بنكە سەربازییەكانی ڕووسیا لەلازقییەو تەرتووس‌و چەند بابەتێكی دیكەی پەیوەست بەهەردوو وڵات، تاووتوێبكرێت.

سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، شەرع له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ پووتن، داواده‌كات مۆسکۆ به‌فه‌رمى به‌شار ئه‌سه‌د ڕادەستی دیمەشق بكاته‌وه‌.

دوای ڕووخانی ڕژێمەکەی بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا چووەتە مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیاو چەندین یەکەی نیشتەجێبوونی لەو وڵاتە کڕیوەو لەژێر چاودێرییەکی توندی ئەمنیدایە.

  • شه‌رع ده‌چێته‌ مۆسكۆو داواى ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ى به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كات

  • به‌هۆى بێڕێزى به‌ئۆجه‌لان 15 خوله‌ك دانیشتنى په‌رله‌مانى توركیا ڕاگیرا

  • هه‌ولێرو به‌غدا عینادى به‌رامبه‌ر یه‌كتر ده‌كه‌ن.. مووچه‌خۆرانیش چاوه‌ڕوانى مووچه‌كانیانن

  • زانكۆلاین كاراكرا

  • هەواڵی بەپەلە؛ لە گەڕەکە کوردییەکانی حەلەبەوە

  • ڕەوتی ئیتحادول ئومە، لەدژی کورد لە ئامەدی باکووری کوردستان کۆبوونەوە

  • ترامپ، لە وتەکانی پەرلەمانی ئیسرائیل چی وت؟

  • هیچ میدیایه‌ك نه‌یزانى.. مه‌زڵوم عه‌بدى ئه‌مڕۆ سه‌رۆكایه‌تى وه‌فده‌كه‌ى كردوه‌ بۆ دیمه‌شق

  • ئۆجه‌لان ئه‌و فریادڕه‌سه‌ى بۆته‌ كابوسى ڕه‌گه‌زپه‌رسته‌كان

سەرەکی