2025-10-08 13216 جار خوێنراوەتەوە

سه‌ربارى ڕێكه‌وتن‌و ئاگربه‌ست گروپه‌ سوریه‌كانى سه‌ر به‌توركیا گه‌مارۆى سه‌ر كوردیان نه‌شكاندوه‌و مه‌ترسییه‌كى گه‌وره‌ له‌ئارادایه‌

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ هۆشداریدەدات لەوەی گەمارۆدانی بەردەوامی گەڕەکەکانی شێخ مەقسوودو ئەشرەفیە لەشاری حەلەب کە لە6ی ئۆکتۆبەرەوە دەستیپێکردووە، مه‌ترسییه‌ بۆ کارەساتێکی مرۆیی گه‌وره‌.

داواش لەلایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات ڕێوشوێنی بەپەلە بگرنەبەر بۆ هەڵگرتنی گەمارۆکەو دابینکردنی خۆراک‌و پێداویستی پزیشکی‌و سووتەمەنی‌و ئاوو کارەبا بۆ دانیشتوانی گەمارۆدراو.

ماوەی 48 کاتژمێرە هێزەکانی حکومەتی سوریا بەردەوامن لەسەپاندنی گەمارۆی خنکێنەر بەسەر هەردوو گەڕەکەکەدا، ئەمەش بووەتە هۆی تێکچوونی مەترسیدار لەبارودۆخی ژیان‌و مرۆیی، بەتایبەتی کە دانیشتووان ئامادەنەبوون بۆ ڕێکارێکی کتوپڕو چاوەڕواننەکراوی لەو شێوەیە.

نرخی خۆراک‌و کەلوپەلی سەرەکی ڕۆژانه‌ بەرزبوونەوەی بێوێنەی بەخۆیەوە بینیوەو نرخە ئاساییەکانی تێپەڕاندووە، ئەمەش لەکاتێکدایە کە زۆرێک لەکاڵاکان لەبازاڕەکاندا بەهۆی قەدەغەکردنی هاتنە ژوورەوەی کەلوپەل‌و سووتەمەنی، ژیانى خه‌ڵكى قورسكردووه‌و ده‌ستكه‌وتنى پێویستیه‌كانى ڕۆژانه‌ هه‌م قورس‌و هه‌میش له‌مه‌ترسیدایه‌.



ڕێكخراوه‌كه‌ ده‌ڵێت، "هەروەها زۆربەی جۆرەکانی دەرمان، بەتایبەتی ئەوانەی تایبەتن بەنەخۆشییە درێژخایەنەکان، لەدەرمانخانەکاندا نەماون، هه‌روه‌ها شیری منداڵان خه‌ریكه‌ نزیكده‌بێته‌وه‌ له‌نه‌مان، ئەمەش قەیرانی توندی بۆ ئەو خێزانانەی منداڵیان هەیەو ئەو نەخۆشانە دروستکردووە کە پێویستیان بەچارەسەری بەردەوام هەیە".

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ پێشتر ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە، گوایه‌ به‌گوێره‌ى ڕێککەوتنى نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات‌و حکومەتی سوریا، ئاگربەست ڕاگه‌یه‌نراوه‌و داواشكرابوو گەمارۆى سه‌ر هه‌ردوو گه‌ڕه‌كه‌كه‌ ده‌ستبه‌جێ هه‌ڵبگیرێت، بەڵام ئەو خاڵە پشکنینانەی کە لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی گشتی سەر بەوەزارەتی بەرگری حکومەتی سوریاوه‌ دانراون وه‌كو خۆیان ماونه‌ته‌وه‌و بەردەوامن لەڕێگریکردن لەهاتنە ژوورەوەی پێداویستییەکانی خۆراک‌و سووتەمەنی‌و ڕێگرییش دەکەن لەچوونە ژوورەوە یان دەرچوونی هاوڵاتیانی مەدەنی بۆ ئەو دوو گەڕەکەو ئاوو کارەباش له‌سه‌ر دانیشتوانه‌كانیان بڕدراوە.

گەڕەکی شێخ مەقسوودو ئەشرەفیە له‌حه‌له‌ب، لەژێر کۆنترۆڵی هێزە خۆجێییەکانی سەر بەئیدارەی خۆسەردایە، هاوکات چه‌ند گروپێكى سوری سه‌ر به‌توركیاش دەروازەکانی چوونە ژوورەوەیان کۆنتڕۆڵكردووه‌، بەگوێرەی سەرچاوەکانی ڕوانگەكه‌، گرژییە ناوخۆییەکانی نێوان ئەو گروپانه‌، بووە هۆی کشانەوەی کارمەندانی ئاسایشی گشتیی سوریا لەبازگەکان.

سەرەڕای ڕێککەوتنی ئاگربەست کە لەنێوان ژەنڕاڵ مەزڵوم عەبدی‌و سەرۆکی حکومەتی سوریا بەنێوەندگیریی تۆم باراک نوێنەری ئەمریکا ئەنجامدرا، بەڵام میلیشیا سورییه‌كانى سه‌ر به‌توركیا، بەردەوامن لەهێرشەکانیان‌و هەموو ڕێککەوتنه‌كانیشیان پێشێلكردووه‌.

  • هەواڵگریی تورکیا لەلوبنان.. پاڵپشتیکردنی حزبوڵڵا تێکدانی بەرنامەی ئەمریکاو ئیسرائیل

  • ڕۆژئاواى كوردستان هۆشداریده‌دات‌و لامه‌ركه‌زى به‌بنه‌ماى دانوستانه‌كان داده‌نێت

  • واشنتۆن بەردەوامە لەپشتگیریکردنی هه‌سه‌ده‌..هاوبەشێکی سەرەکی لەئۆپەراسیۆنەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر

  • ئێران قسه‌ى خۆى كرد.. ده‌ڵێت: پابه‌ندین به‌ڵام تواناى شه‌ڕكردنمان به‌هێزتر ده‌كه‌ین

  • ئێران‌و عێراق له‌گفتوگۆكانیان شكستیانهێنا.. قائانى به‌په‌له‌ خۆى ده‌گه‌یه‌نێته‌ به‌غدا

  • بۆ ماوه‌ى 10 كاتژمێر نه‌وتى هه‌رێم ڕاگیرا.. سێ ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له‌هه‌رێمه‌وه‌ گه‌یشتوه‌ته‌ به‌نده‌رى جه‌یهان

  • چه‌كه‌كانى حزبوڵڵاى لوبنان به‌كێ ده‌درێن؟

  • ورده‌كاریى یه‌كگرتنى هه‌سه‌ده‌و سوپاى سوریا ئاشكراده‌كرێت.. هه‌سه‌ده‌ سێ فیرقه‌و چه‌ند لیوایه‌كى ده‌بێت

  • بكوژى هه‌ڤرین له‌لیستى سزاكانى ئه‌مریكایه‌.. ئێستا به‌رپرسێكى باڵای حكومه‌ته‌

سەرەکی