کەرتی غەززە
2025-10-11 178 جار خوێنراوەتەوە

ئاماری قوربانیانی دوو ساڵ و زیانەکانی شەڕی غەززە ڕاگەیەنرا

ناوەندی هەواڵ

دوای دوو ساڵ لەشەڕ و وێرانكاری، كە لە 7ی ئۆكتۆبەری ساڵی 2023 ەوە دەستی پێكرد، شەڕ لە كەرتی غەززە لەنێوان ئیسڕائیل و بزووتنەوەی حەمماس بە دەستپێشخەری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكاڕاگیرا، بەڵام وڵاتەکە وێران بوو لەگەڵیدا گیان لەدەستدان و  برینداربونی سەدان هەزار هاوڵاتی لێكەوتەوە.

ئیرادە میدیا

 بەپێی دواین ئاماری نوسینگەی ڕاگەیاندنی حکومەت لە کەرتی غەززە ، بەهۆی هێرشی 7ی ئۆکتۆبەر و شەڕِی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، 67 هەزار فەڵەستینی كوژراون  و 170هەزاریش بریندار بوون،  بەدەر لەو ژمارەیەش 9500 کەس بێ سەروشوێنن و   ونبوون کە گومان دەکرێت زۆرینەی ئەوانەی ون بوون یان بێ سەرو شوێنن لەژێر باڵەخانە ڕِووخاوەکان و زیندانییەکانی ئیسرائیلدا بن. 

سەرۆکی شارەوانی خان یونس لەکەرتی غەززە دەڵێت لە 85٪ی پارێزگای خان یونس وێران بووە و پێویستە 400 هەزارتۆن پاشماوە لە شەقامەکانی شار پاک بکرێتەوە. 

ڕاشیگەیاندووە،  300کیلۆمەتر بۆری ئاوی شارەکە لەناوچوون و لە 75٪ی سیستەمی ئاوەڕِۆی شارەکە لەناوچووە.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی حکومەت لە کەرتی غەززە داوای لە گەلی فەڵەستین کردووە لەگەڵ دەزگا حکومی و مرۆییەکانی کەرتەکە لە قۆناغی ئاوەدانکردنەوە هاوکار بن و ئاماژەی بەوەدا زیانە سەرەتاییەکانلە دامەزراوە گرنگەکانی کەرتی غەززەدا 70 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە.

 ئیسماعیل سەوابتە،بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی ڕاگەیاندنی حکومەت بەمیدیاکانی وتووە، ئیسرائیل ڕێگری لە سەدان هەزار بارهەڵگری هاوکارییەکان کردووە بچنە ناو کەرتی غەززە و ناوەندەکانی خۆراکی کردووەتە ئامانج و ملیۆنێک فەڵەستینی بە زۆر ئاوارە کردووە،  دەشڵێت ئیسرائیل بۆ ماوەی زیاتر لە 600 ڕۆژ دەروازەکانی لەبەردەم هاتنەناوەوەی هاوکاری داخستووە ئەوەش بووەتە هۆی داڕمانی تەواوەتی سیستمی تەندروستی لە کەرتی غەززە. 

بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی ڕاگەیاندنی حکومەت لە کەرتی غەززە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئیسرائیل زیاترلە 670 قوتابخانەی وێران کردووە و زیاتر لە 13هەزار و ٥٠٠ قوتابی کوشتووە، لەگەڵ ئەوەشدا 193 زانا و ئەکادیمی لە کەرتی غەززە کوژراون.

 بەرەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە، دۆناڵد ترەمپ ڕێککەوتنی پلانی ئاشتی لەنێوان حەماس و ئیسرائیل ڕاگەیاند؛بەگوێرەی پلانەکە بڕیارە لە قۆناغی یەکەمدا سوپای ئیسرائیل لە چەندین شوێن بکشێتەوەو بارمتەکانی ئازاد بکرێن ئەمە جیا لە ئازادکردنی هەزاران زیندانی فەڵەستینی.

  • هەواڵگریی تورکیا لەلوبنان.. پاڵپشتیکردنی حزبوڵڵا تێکدانی بەرنامەی ئەمریکاو ئیسرائیل

  • ڕۆژئاواى كوردستان هۆشداریده‌دات‌و لامه‌ركه‌زى به‌بنه‌ماى دانوستانه‌كان داده‌نێت

  • واشنتۆن بەردەوامە لەپشتگیریکردنی هه‌سه‌ده‌..هاوبەشێکی سەرەکی لەئۆپەراسیۆنەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر

  • ئێران قسه‌ى خۆى كرد.. ده‌ڵێت: پابه‌ندین به‌ڵام تواناى شه‌ڕكردنمان به‌هێزتر ده‌كه‌ین

  • ئێران‌و عێراق له‌گفتوگۆكانیان شكستیانهێنا.. قائانى به‌په‌له‌ خۆى ده‌گه‌یه‌نێته‌ به‌غدا

  • بۆ ماوه‌ى 10 كاتژمێر نه‌وتى هه‌رێم ڕاگیرا.. سێ ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له‌هه‌رێمه‌وه‌ گه‌یشتوه‌ته‌ به‌نده‌رى جه‌یهان

  • چه‌كه‌كانى حزبوڵڵاى لوبنان به‌كێ ده‌درێن؟

  • ورده‌كاریى یه‌كگرتنى هه‌سه‌ده‌و سوپاى سوریا ئاشكراده‌كرێت.. هه‌سه‌ده‌ سێ فیرقه‌و چه‌ند لیوایه‌كى ده‌بێت

  • بكوژى هه‌ڤرین له‌لیستى سزاكانى ئه‌مریكایه‌.. ئێستا به‌رپرسێكى باڵای حكومه‌ته‌

سەرەکی