2025-10-11 16443 جار خوێنراوەتەوە

باڵى دارایی حه‌شدى شه‌عبى سزا ده‌درێت.. شیعه‌كان توڕه‌ن

چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعی لەعێراق، کە هێزە سیاسییە حوکمڕانەکان لەخۆدەگرێت، کاردانەوەی تووندی بەرامبەر بڕیاری ئەمریکا نیشاندەدات لەبەرامبەر سەپاندنی سزا بەسەر "کۆمپانیای گشتیی ئەلموهەندیس"، کە سەر بەدەستەی حەشدی شەعبییەو بەباڵی ئابووریی دەستەکە دادەنرێت.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا پێنجشەممەی ڕابردوو، پاکێجێکی نوێی سزاکانی ڕاگەیاند، چەندین کەسایەتی بانکیی‌و کۆمپانیای عێراقی پەیوەندیدار بەسوپای پاسدارانی ئێران‌و کەتیبەکانی حزبوڵڵا، لەنێویاندا "کۆمپانیای ئەلموهەندیس"، گرتەوە.

ئەمریکا ڕایگەیاند، ئامانجی ئەم سزایانە "هەڵوەشاندنەوەی تۆڕەکانی گەندەڵی‌و سپیکردنەوەی پارەیە "کە گرووپە چەکدارەکان توانای کارکردنیان لەناوخۆو دەرەوەی عێراق پێدەدات.

موختار موسەوی پەرلەمانتاری چوارچێوەی هەماهەنگی کە قسەی بۆ میدیای عێراق کردووە، ده‌ڵێت، "سزاکانی ئەمریکا دژی کۆمپانیای گشتیی ئەلموهەندیس، ئامانجگرتنێکی ڕاستەوخۆی دەستەی حەشدی شەعبی‌و دامەزراوە نیشتمانییەکانی دەوڵەتی عێراقە".

بەبڕوای موسەوی، ئەو ڕێکارانە دەستوەردانێکی ئاشکرایە لەکاروباری ناوخۆی عێراق‌و هەوڵێکە بۆ تێکدانی دامەزراوە فەرمییەکان کە بەبڕیاری حکومی‌و یاسایی دامەزراون.

موسەوی ئاماژەی بەوەدا، کۆمپانیای ئەلموهەندیس یەکێکە لەگرنگترین کۆمپانیا نیشتمانییەکان کە بەشداریی لەجێبەجێکردنی پڕۆژە خزمەتگوزاریی‌و ستراتیژییەکاندا کردووە، هەزاران هەلی کاری بۆ هاووڵاتیانی عێراق ڕەخساندووەو پشتگیریی ئاوەدانکردنەوەو سەقامگیریی کردووە.

به‌وته‌ى موسەوی، "سزاکانی ئەمریکا لەپلەی یەکەمدا زیان بەهاووڵاتی عێراقی دەگەیەنێت، چونکە دامەزراوەیەکی ئابووری نیشتمانی دەکاتە ئامانج کە پڕۆژە خزمەتگوزاریی‌و مرۆییەکان پڕدەکاتەوە".

پەرلەمانتارەکە بیانووەکانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکای بە"ناڕاستی‌و بێ بەڵگەی یاسایی" ناوبردوه‌و داوای لەحکومەتی عێراق کردووه‌ دەستبەجێ هەنگاوی دیپلۆماسی بنێت بۆ ڕوونکردنەوەی دۆخەکەو وەڵامدانەوەی فەرمی ئەو ڕێکارانەو ڕێگریکردن لەکاریگەرییان لەسەر کۆمپانیاو دامەزراوە عێراقییەکان.

هەروەها داوایکرد، وەزارەتی دەرەوەی عێراق بانگهێشتی بەرپرسانی باڵیۆزخانەی ئەمریکا بکات‌و یاداشتێکی ناڕەزایەتی فەرمیان پێبگەیەنێت.

بەگوێرەی ڕاگەیه‌نراوی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، سوپای پاسدارانی ئێران "پشت بەبریکارەکانی لەمیلیشیا عێراقییەکان دەبەستێت بۆ چوونە ناو دامودەزگاکانی دەوڵەتی عێراق".

هەر بەگوێرەی ڕاگەیه‌نراوەکە، ئەو گرووپانە بەرپرسیارن لەکوشتنی هاووڵاتیانی ئەمریکی‌و هێرشکردنەسەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی لەناوچەکەو بەردەوامن لەلاوازکردنی ئابووری عێراق‌و قۆرخکردنی سەرچاوە گشتییەکان.

سزا نوێیەکانی ئەمریکا ژمارەیەک بانکی عێراقی، کۆمپانیایەکی بازرگانی‌و قەوارەیەکی گەورەی ئابووری پەیوەندیدار بەحەشدی شەعبی، لەگەڵ چەند کەسایەتییەکی ئەمنی کە تۆڕەکانی سیخوڕی سوپای پاسداران لەعێراق بەڕێوەدەبەن. گرتەوە. 

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا دەڵێت:"کەتیبەکانی حزبوڵڵا، کۆمپانیای گشتیی ئەلموهەندیسی دامەزراندووە تا وەک پۆشاکێکی ئابووری خزمەت بەچالاکییەکانیان بکات" ئەم کۆمپانیایە گرێبەستە حکومییەکانی بۆ گواستنەوەی پارە لەدامەزراوە حکومییەکانەوە بەمەبەستی دابینکردنی بودجەی چالاکییەکانی میلیشیا چەکدارەکان‌و پرۆسەکانی قاچاخچێتی چەک بەکارهێناوە.

وەزارەتی گەنجینە جەختیکردەوەتەوە، "کۆمپانیای ئەلموهەندیس‌و کۆمپانیای بەلدەنا خراونەتە لیستی سزاکان بەهۆی پشتگیری مادیی‌و داراییان بۆ سوپای پاسداران‌و کەتیبەکانی حزبوڵڵا"، هەروەها سزاکان سێ بەڕێوەبەری جێبەجێکاری لەبانکە عێراقییەکاندا گرتووەتەوە کە تۆمەتباربوون بەسوودوەرگرتن لەپۆستەکانیان بەقازانجی سوپای پاسداران‌و عەسائیب ئەهلولحەق.

  • هەواڵگریی تورکیا لەلوبنان.. پاڵپشتیکردنی حزبوڵڵا تێکدانی بەرنامەی ئەمریکاو ئیسرائیل

  • ڕۆژئاواى كوردستان هۆشداریده‌دات‌و لامه‌ركه‌زى به‌بنه‌ماى دانوستانه‌كان داده‌نێت

  • واشنتۆن بەردەوامە لەپشتگیریکردنی هه‌سه‌ده‌..هاوبەشێکی سەرەکی لەئۆپەراسیۆنەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر

  • ئێران قسه‌ى خۆى كرد.. ده‌ڵێت: پابه‌ندین به‌ڵام تواناى شه‌ڕكردنمان به‌هێزتر ده‌كه‌ین

  • ئێران‌و عێراق له‌گفتوگۆكانیان شكستیانهێنا.. قائانى به‌په‌له‌ خۆى ده‌گه‌یه‌نێته‌ به‌غدا

  • بۆ ماوه‌ى 10 كاتژمێر نه‌وتى هه‌رێم ڕاگیرا.. سێ ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له‌هه‌رێمه‌وه‌ گه‌یشتوه‌ته‌ به‌نده‌رى جه‌یهان

  • چه‌كه‌كانى حزبوڵڵاى لوبنان به‌كێ ده‌درێن؟

  • ورده‌كاریى یه‌كگرتنى هه‌سه‌ده‌و سوپاى سوریا ئاشكراده‌كرێت.. هه‌سه‌ده‌ سێ فیرقه‌و چه‌ند لیوایه‌كى ده‌بێت

  • بكوژى هه‌ڤرین له‌لیستى سزاكانى ئه‌مریكایه‌.. ئێستا به‌رپرسێكى باڵای حكومه‌ته‌

سەرەکی