3   کاتژمێر پێش ئێستا 4783 جار خوێنراوەتەوە

ئه‌مریكا به‌نیازى چییه‌و پلانى له‌ڕۆژئاواى كوردستان چۆن ده‌بێت؟

بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا زانیاریى گرنگ سه‌باره‌ت به‌ڕۆژئاواى كوردستان ئاشکراده‌كات‌و ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مریكا هیچ پلانێكى نییه‌ بۆ به‌جێهێشتنى كورد له‌سوریا...

بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا له‌وباره‌یه‌وه‌ قسه‌یكردووه‌و وتویه‌تى، "هیچ پلانێکمان بۆ گواستنەوەی سەربازانى ئەمریکا لەباکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا (ڕۆژئاواى كوردستان) یان لەبنکەی تەنەف لەباشووری ئه‌و وڵاتە نییە".

ئەو بەرپرسە به‌پێگەی هەواڵی ى وتووه‌، "لەتێکشکاندنی داعش بەهاوکاری هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)و هێزەکانی حکومەتی سووریا بەردەوامدەبین؛ ئامانجی ئەمریکاش ڕێگریکردنە لەسەرهەڵدانەوەی ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییەو دڵنیابوون لەوەی لەداهاتوودا هیچ هەڕەشەیەک دروستناکات".

بەرپرسە باڵا سه‌ربازییه‌كه‌ى ئه‌مریكا ڕوونیکردووه‌ته‌وه‌، واشنتۆن هیچ ناوەندێکی هەماهەنگی نوێ لەسووریا دانامەزرێنێت‌و هیچ پلانێکی لەو شێوەیان نییە، به‌ڵام پلانى به‌جێهێشتنى هه‌سه‌ده‌و ڕۆژئاواى كوردستانیشیان نییه‌.

سەبارەت بەسەقامگیریی ناوچەکە، بەرپرسەکە ئاماژەیداوه‌ به‌وه‌ى، ئەمریکا دەیەوێت ئیسرائیل بەئاشتی لەگەڵ دراوسێکانیدا بژیت، بەڵام دانی بەوەدانا، ئاستەنگی بەردەوام هەن بۆ گەیشتن بەمجۆرە پێکەوەژیانە.

له‌لایه‌كى دیكه‌وه‌ ئاژانسی هەواڵی نۆرس لەوبارەوە بڵاویکردووەتەوە، ئەو لێدوانە لەکاتێکدان کە گومان لەگۆڕانکاریی لەسیاسەتی ئەمریکا بەرامبەر بەسووریا دەکرێت، بەتایبەتی دوای ئەو ئەگەرانەی باس لەبەشداریکردنی حکومەتی سووریا لەهاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش.

باسی لەوەشکردووە، هەسەدە وەک هاوبەشی سەرەکی ئەمریکا دەمێنێتەوە، بەڵام هەماهەنگی نێوان دیمەشق‌و ئەمریکا لەدوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەدو سەرهەڵدانی دەسەڵاتێکی نوێ زیادیکردووە.

به‌پێى سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ، بڕیاروایه‌ ئه‌مڕۆ 10ى 11ى 2025، ئەحمەد شەرع بچێتە واشنتۆن‌و لەکۆشکی سپی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا کۆببێتەوە...

پێشبینیدەکرێت، باس لەدانوستانەکانی نێوان سووریا‌و ئیسرائیل بەنێوەندگیریی ئەمریکاو بەشداریکردنی سووریا لەهاوپەیمانیی نێوده‌وڵه‌تى دژی داعش بکەن.

پێشتریش ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاندبوو، (داعش)، لەمانگی تشرینی یەکەمدا هێرشەکانی لەو ناوچانە چڕکردووەتەوە کە لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سووریای دیموکرات "هەسەدە"دان.

ڕوانگەی سووری بۆ مافی مرۆڤ ئاشکرایکردبوو، هێرشەکانی داعش ئاماژەن بۆ بەردەوامی چالاکیی شانەکانی‌و توانای بۆ ڕێکخستنەوەی ڕیزەکانی‌و قۆستنەوەی بۆشایی ئەمنی.

  • ئه‌مریكا به‌نیازى چییه‌و پلانى له‌ڕۆژئاواى كوردستان چۆن ده‌بێت؟

  • له‌توركیا چى ڕوو ده‌دات؟ گه‌ریلاكانى په‌كه‌كه‌ چییان به‌سه‌ردێت؟

  • سلێمانی: 136 کاندید هەوڵی بەدەستهێنانی 18 کورسی دەدەن

  • بەپڕۆژەیەک ئامادەکاری دەکرێت بۆ گەڕانەوەی گەریلا بۆ تورکیا

  • هه‌سه‌ده‌ هۆشداریده‌دات‌و ئاماده‌باشى بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێك ڕاگه‌یاند

  • بازنەی سلێمانی، دەنگ و كورسیەكان چی بەسەردێت؟

  • ته‌ندروستى پۆڵاد شێخ جه‌نگى تێكچووه‌و ئۆكسجینى بۆ دانراوه‌

  • دواى نزیكه‌ى سێ مانگ ته‌رمێكى سوتاوى لاله‌زار دۆزرایه‌وه‌

  • ئه‌لو لوئلوئه‌ كێیه‌و بزانه‌ له‌فاشەر چى كردوه‌

سەرەکی