7   کاتژمێر پێش ئێستا 43 جار خوێنراوەتەوە

بەپڕۆژەیەک ئامادەکاری دەکرێت بۆ گەڕانەوەی گەریلا بۆ تورکیا

ئیرادە میدیا

بەپێی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی ڕۆیتەزر، لەڕێگەی ئامادەکردنی پڕۆژە یاسایەکەوە ئامادەکاری دەکرێت بۆ گەڕانەوەی گەریلاکانی هەرێمی کوردستان  بۆ تورکیا بەڵام لێبوردنیان بۆ دەرناکرێت.

ئاژانسی ڕۆیتەزر بڵاویکردەوە، کە پەرلەمانی تورکیا ئامادەکاریی دەکات بۆ داڕشتنی پڕۆژەیاسەیکی تایبەت بە گەڕانەوەی گەریلا بۆ تورکیا و چاوەڕوانیش دەکرێت لەم مانگەدا پێشکەشی پەرلەمان بکرێت.


بەپێی زانیارییەکانی ناو ڕاپۆرتی ئاژانسەکە، لە قۆناغی یەکەمدا هەزار گەریلا دەگەڕێنەوە، کە بەشداری هیچ کار و چالاکییەکی چەکدارییان  نەکردوەو  بەپێی ئەو پڕۆژەیاسایەی پێشکەشدەکرێت، دڵنیایی لە پارێزراوی گیان و ژیانی گەریلاکان دەدرێت، بەڵام لێبوردنی گشتییان بۆ دەرناکرێت.

لیژنەیەکی پەرلەمانی تایبەت بە پرۆسەی چارەسەری، ئەرکی ئامادەکردنی نەخشەڕێگایەکی بۆ تێکەڵبوونەوەی کۆمەڵایەتی ئەندامانی پەکەکە لە ئەستۆ گرتووە، یاسای گەڕانەوە بۆ ماڵەوەی پۆلێنکردوە بۆ چوار بەش، بەپێی، دۆخی ئەندامانی تێوەگلاو لە تاوان، ئەندامانی تێوەنەگلاو، بەرپرسانی ڕێکخراوەکە و فەرماندەرەکان.

خاڵێکی هەستیاری ناو پڕۆژە پێشنیارکراوەکە ئەوەیە، ڕەنگە بەشێك لە سەرکردەکانی پەکەکە لە واڵاتی سێیەم نیشتەجێ بکرێن، پێش دەچێت ئەو شوێنە وڵاتێکی ئەوروپی بێت، ئەوەش بۆ دڵنیایی بەردەوامی پڕؤسەکە ئەنجام دەدرێت.

ڕێكخراوی هیومان ڕایتس وۆچ، داوای له‌ په‌رله‌مانی توركیا كردووه‌ ئه‌م ساته‌وه‌خته‌ مێژووییه‌ بقۆزێته‌وه‌ بۆ چاكسازیكردن له‌ یاساكاندا كه‌ دژی كورد به‌كارهێنراون، جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه‌ كه‌ هه‌لێكی گونجاوه‌ بۆ پێكهێنانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی نوێ، كه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای دادپه‌روه‌ری، ئازادی و فرەیی دامه‌زرا بێت.

بڵاوبوونەوەی ڕاپۆرتەکەی ئاژانسی  ڕۆیتەزر  لەکاتێکدایە، دوێنێ 7ی11ی2025، وته‌بێژی پارتی یه‌كسانی و دیموكراسی گه‌لان ئاشكرایكرد توركیا جددی نییه‌ له‌پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ری ئاشتی و هه‌نگاوی به‌رامبه‌ر به‌كورد نه‌ناوه‌.

ئایشەگول دۆغان، وتەبێژی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان"دەم پارتی"، له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له‌ئه‌نقه‌ره‌ وتی"، هه‌رچه‌نده‌ په‌كه‌كه‌  هه‌نگاوی جددی  و باشی  ناوه‌  له‌پێناو پرۆسەی چارەسەری ئاشتی، بەڵام  ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌نقه‌ره‌ هه‌نگاوێكی ئه‌وتۆی له‌به‌رامبه‌ردا نه‌ناوه‌وجددی ده‌رناكه‌وێت له‌چاره‌سه‌ری ئاشتیدا.  

 
بەوتەی دۆغان،  لیژنه‌ی پرۆسه‌ی ئاشتی له‌په‌رله‌مان به‌سود وه‌رگرتن له‌راوبۆچونی هه‌مولایه‌ك به‌رپرسانه‌ مامه‌ڵه‌ ده‌كات و پێویستیشه‌ هه‌موو لایەك به‌شدار بن و دوپاتیشكرده‌وه‌ كه‌ كاره‌كانی لیژنه‌كه‌ سه‌ركه‌وتوو بووه‌.

 
وته‌بێژی دەم پارتی باسی لەوەشکرد، سه‌رباری داواكاری ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی سه‌رۆكی مه‌هه‌به‌ بۆ دیداری نێوان لیژنه‌كه‌ی په‌رله‌مان و عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان  له‌ ئیمرالی به‌ڵام نازانن بۆچی ئه‌و لیژنه‌یه‌ سه‌ردانی ناوبراو ناكات و له‌گه‌ڵی كۆنابێته‌وه‌.

  • سلێمانی: 136 کاندید هەوڵی بەدەستهێنانی 18 کورسی دەدەن

  • بەپڕۆژەیەک ئامادەکاری دەکرێت بۆ گەڕانەوەی گەریلا بۆ تورکیا

  • هه‌سه‌ده‌ هۆشداریده‌دات‌و ئاماده‌باشى بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێك ڕاگه‌یاند

  • بازنەی سلێمانی، دەنگ و كورسیەكان چی بەسەردێت؟

  • ته‌ندروستى پۆڵاد شێخ جه‌نگى تێكچووه‌و ئۆكسجینى بۆ دانراوه‌

  • دواى نزیكه‌ى سێ مانگ ته‌رمێكى سوتاوى لاله‌زار دۆزرایه‌وه‌

  • ئه‌لو لوئلوئه‌ كێیه‌و بزانه‌ له‌فاشەر چى كردوه‌

  • دۆخێکی نائاسایی لەدیمەنی سیاسیی عێراقدا ده‌رده‌كه‌وێت

  • ئێران شەڕێکی بەوەکالەت لەسەر جێنشینی خامنەیی.. گورزی گه‌وره‌ لەکوڕی ڕێبەری باڵا درا

سەرەکی