2025-11-03 8514 جار خوێنراوەتەوە

دواى نزیكه‌ى سێ مانگ ته‌رمێكى سوتاوى لاله‌زار دۆزرایه‌وه‌

ناسنامەی تەرمی یەكێك لەچەكدارە كوژراوەكانی لالەزار، كە بەتەواوی سووتابوو و لەڕۆژی ڕوداوەكەوە لەنەخۆشخانەی شاری سلێمانییە ئاشکرادەبێت، بەڕێوەبەری پەیمانگەی پزیشکی دادی سلێمانی دەڵێت، پشکنینی تەرمە سووتاوەکە هاتووەتەوە.

دوای تێپەڕبوونی نزیکەی سێ مانگ بەسەر ڕووداوەکەی لالەزار، کە چەند کەسێک کوژران‌و لاشەکانیان سووتان، ئەمڕۆ دووشەممە، ناسنامەی یەکێک لەتەرمە سووتاوەکان لەلایەن پزیشکی دادی سلێمانی ئاشکراکرا.

به‌رزان محەممەد بەڕێوەبەری پەیمانگەی پزیشکی دادی سلێمانی ئاشكرایكرد، ئەنجامی پشکنینی تەرمە سووتاوەکەی لالەزار هاتووەتەوە، خستوومانەتە بەردەستی دادوەرو بڕیاری کۆتایی لەبارەیەوە دەدات.

بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو تەرمەی لەپزیشکی دادی سلێمانی پشکنینی DNAی بۆ کراوە، ناوی (ڕێکار عەبدولڕەزاق حەمەدئەمین)ەو تەمەنی 28 ساڵە، دانیشتووی ناحیەی ڕۆستێیە لەئیدارەی سەربەخۆی سۆران.

ئەوەش زانراوە کە بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شار لەسلێمانی لەبارەی ئەنجامی پشکنینی DNAکەوە هەواڵی بەبراکەی 'ڕێکار عەبدولڕەزاق' داوەو پشتڕاستیکردووەتەوە.

ڕێکار عەبدولڕەزاق لەڕووداوی هێرشەکەی یەکێتیی بۆسەر ماڵی لاهوور شێخ جەنگی‌و هۆتێل لالەزار کوژراوە.

جگە لەو تەرمە سووتاوە، بەپێی زانیارییەکانی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤی کوردستان، زیاتر لە 15 چەکدار لەشەڕەکەی لالەزار بێسەروشوێنن. بەشێکیان هێشتا لەژیاندان، بەڵام شوێنی زیندانیکردنیان دیارنییەو کەس نەیبینیون، بەشێکی تریشیان کوژراون، بەڵام تەرمەکان ڕادەستی کەسوکاریان نه‌كراوه‌ته‌وه‌.

سلێمان موحسین وتەبێژی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ ئاشكرایكردووه‌، چەندینجار لەڕێگەی ڕاگەیه‌نراوەوە ئیدانەی ئەو کردارە نامرۆڤانەیان کرد، چەندینجاریش لەسەر بێسەروشوێنانی شەڕەکە بەدواداچوونیان کرد، دەزگا ئەمنیەکانی سلێمانی جێگای گومانن، لەمپەر دەخەنە بەردەم بابەتەكەو نزیكەی سێ مانگە تائێستا هیچ زانیارییەكیان لەبارەی بێسەروشوێنبووەكان ئاشكرانەكردووە، لەمانگی یەکەم پێیانووتن، وتیان خەریکی ڕێکخستنەوەین.

ده‌شڵێت، "لەئێمەیان شاردبووەوە، ئێمە دەمانزانی تەرمێکی سووتاو هەیە، بەڵام ناسنامەكەیان بەئێمە نەووت‌و شەڕی دەروونییان لەگەڵ خێزانەكە كرد، هێزە ئەمنییەكانی سلێمانی لەپێدانی زانیاریی وردو ڕاست نەبوون".

شەوی 21-8-2025، هێزەکانی یەکێتی چوونە سەر ماڵی لاهوور شێخ جەنگی‌و هۆتێل لالەزار، بەهۆیەوە شەڕو پێکدادان لەنێوان چەکدارانی سەر بەلاهوور جەنگی‌و هێزەکانی یەکێتی ڕوویدا، لەئەنجامدا دەیان کەس کوژران‌و تەرمەکانیان سووتان.

  • ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت سیستمى سه‌رۆكایه‌تى له‌ ده‌ستوورى نوێى توركیا بگۆڕێت

  • له‌ هه‌ر 23 كه‌س له‌ هه‌رێمى كوردستان؛ كه‌سێكیان سه‌ربازیی یان ئه‌منییه‌

  • ٤٨ ڕۆژ بێ مووچەیی؛ هاووڵاتی لە سەرەی "هەژماری من" و بەرپرسان لە بازنەی بێباکیدا

  • پاساوی شەڕ سووتێنرا، بەڵام ئاشتی نەهات؛ پرۆسەی دیموکراسی لە نێوان جاسەنە و ئەنقەرەدا

  • کوردستان بێ ناوچەی پارێزراوە؛ 21 جۆر زیندەوەر قڕ بوون و پڵنگ و ورچ لە لێواری لەناوچووندان

  • تڕەمپ هەڕەشەی خاپوورکردنی ئێران دەکات و خامنەیی کوڕیش بەڵێنی تۆڵە دەدات

  • یازدەی تەممووز و هێڵی سووری پەکەکە؛ بۆچی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا چەقی بەستووە؟

  • ئێف 35 بۆ تورکیا؛ ترسی نەتەنیاهۆ و هەوڵی واشنتن بۆ ڕاگرتنی باڵانسی هێز

  • ڕاپۆرتێكى ئه‌مریكى پشت په‌رده‌ى به‌ ئامانجگرتنى خوێندنگاکەى میناب له‌ ئێران ئاشكرا ده‌كات

سەرەکی