1     کاتژمێر پێش ئێستا 3704 جار خوێنراوەتەوە

سه‌رجه‌م تانه‌كانى هه‌ڵبژاردن یه‌كلاكرانه‌وه‌

دەستەی دادوەریی هەڵبژاردن ڕایدەگەیێنێت، سەرجەم ئەو تانانەی لەسەر ئەنجامەکانی هەڵبژاردن پێشکەش کرابوون، یەکلایی کراونەتەوە. کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانیش دەڵێت ڕۆژی یەکەشەممە ئەنجامەکان بۆ داگای باڵای فیدراڵی دەنێرن بۆ پەسندکردنی.

زیاتر لە سێ هەفتە بەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تێپەڕ دەبێت، ئەگەرچی ژمارەیەکی زۆری تانە لە ئەنجامەکان تۆمارکراون، بەڵام هێشتا دیار نییە ئەو تانانە لە دۆخی دەنگ و کورسییەکان دەگۆڕن یان نا؟

بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی دەستەی دادوەریی هەڵبژاردن، "دەستەی دادوەریی هەڵبژاردن سەرجەم تانەکان کە ژمارەیان 853 تانە بوو لەسەر ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی یەکلایی کردووەتەوە".

هەر بەگوێرەی ڕاگەیێنراوەکە، "دوای یەکلاییکردنەوەی تانەکان، کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان ئەنجامە پەسەندکراوەکان دەنێرێت بۆ دادگای باڵای فیدراڵی بۆ پەسەندکردنیان بەپێی بڕگەی حەوتەمی ماددەی 93ـی دەستوور".

جومانە غەلی، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، ڕۆژی یەکشەممە 07-12-2025، ئەنجامەکان بۆ داگای باڵای فیدراڵی دەنێرن بۆ پەسندکردنی.

ئەم هەنگاوە کۆتایی بەقۆناغی تانە و سکاڵاکان دەهێنێت و ڕێگە خۆشدەکات بۆ پەسەندکردنی کۆتایی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە. ئەمەش مانای وایە پڕۆسەی پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو دەچێتە قۆناغێکی نوێوە.

  • یاسر ئەبو شەباب كوژرا

  • سه‌رجه‌م تانه‌كانى هه‌ڵبژاردن یه‌كلاكرانه‌وه‌

  • حكومه‌تى عێراق خێراترین ڕادیۆى تۆماركردو له‌بڕیاره‌كه‌ى پاشگه‌زبووه‌وه‌

  • په‌یامێك له‌وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكاوه‌

  • به‌فرو ته‌رزه‌و باران‌و لافاو به‌ڕێوه‌یه‌... كه‌شناسى زانیاریى ئاشكراده‌كات

  • ئێران.. بەرژەوەندییە سیاسیی‌و ئابوورییەکان ڕێگرن لەیەکخستنی نرخی دراو

  • ئه‌مریكا په‌یامێكى به‌په‌له‌ ئاراسته‌ى هه‌رێم‌و عێراق ده‌كات

  • په‌یامێك له‌باره‌ى گه‌له‌وه‌... تایبه‌ته‌ به‌كه‌یسى لاله‌زار

  • هاتووچۆى سلێمانى شۆفێران ئاگادارده‌كاته‌وه‌.. تایبه‌ته‌ به‌شه‌قامى 100 مه‌ترى

سەرەکی