2025-12-04 3670 جار خوێنراوەتەوە

بەناوبژیوانیی ئەمریکیه‌كان، ئیسرائیلیه‌كان چوونه‌ پایته‌ختى لوبنانه‌وه‌

لەپێشهاتێکی مێژووییداو بەنێوەندگیریی ئەمریکا، دیپلۆماتکارانی ئیسرائیل و لوبنان بۆ یەکەمجار لەماوەی زیاتر لەسێ دەیەدا، لەکۆبوونەوەیەکی ڕاستەوخۆو ئاشکرادا دانیشتن، ئامانج لەم دیدارە کەمکردنەوەی گرژییە سنوورییەکان‌و تاوتوێکردنی هاوکاریی ئابوورییە بۆ مسۆگەرکردنی سەقامگیریی لەباشووری لوبنان.

میدیا جیهانییەکان وردەکاریی کۆبوونەوەکەیان بڵاوکردەوە کە ڕۆژی چوارشەممە لەناوچەی ناقورە لەسەر سنووری هەردوو وڵات بەڕێوەچوو. بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی ئەکسیۆس، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ لە 9 مانگی ڕابردوودا هەوڵی چڕی داوە بۆ ئەنجامدانی ئەم گفتوگۆیە، کە دواجار لەسایەی هەڵکشانی گرژییە ئەمنییەکان لەلوبنان‌و زیادبوونی هێرشەکانی ئیسرائیل جێبەجێکرا.

ئەم دیدارە لەکاتێکدایە کە کەمتر لەدوو هەفتە بەسەر کوژرانی "هەیسەم عەلی تەباتەبایی"، فەرماندەی باڵای سەربازیی حزبوڵڵا لەهێرشێکی ئاسمانیی ئیسرائیل بۆ سەر بەیروت تێدەپەڕێت.

ئەکسیۆس ئەو هێرشەی بەگرنگترین گورزی ئیسرائیل دژی سەرکردایەتیی حزبوڵڵا وەسفکردووە لەدوای ئاگربەستە یەک ساڵییەکەو بەیەکەم هێرش دادەنرێت بۆ سەر پایتەختی لوبنان لەماوەی پێنج مانگی ڕابردوودا.

بەرپرسانی ئیسرائیل هۆشدارییانداوەتە ئەمریکا کە بەیروت لەجێبەجێکردنی بڕیاری چەککردنی حزبوڵڵا کەمتەرخەمەو جەختیانکردووەتەوە ئەگەر پرۆسەی پڕچەککردنەوەی حزبوڵڵا بەردەوام بێت، ناچاردەبن جەنگ دەستپێبکەنەوە.

لەبەرامبەردا، حکوومەتی لوبنان هێرشەکانی ئیسرائیل بەپێشێلکردنی سەروەریی وڵاتەکەی دەزانێت و داوای کردووە ئیسرائیل لە پێنج بنکەی سەربازی لە ناو خاکەکەیدا بکشێتەوە.

بەرپرسێکی ئەمریکی بە ئەکسیۆسی ڕاگەیاندووە، کوشتنی فەرماندەکەی حیزبوڵڵا "دەرفەتی سیاسیی زیاتری" بە ئیسرائیل داوە و کاتی ئەگەری ئۆپەراسیۆنی بەرفراوانی دواخستووە، ئاماژەی بەوەش داوە واشنتۆن پێی وایە سەرەڕای لێدوانە توندەکان، گەڕانەوە بۆ جەنگ "لە هەفتەکانی داهاتوودا پێشبینی ناکرێت".

سەبارەت بە چۆنیەتیی ڕێکخستنی دیدارەکە، سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە مایکل عیسا، باڵیۆزی نوێی ئەمریکا لە لوبنان حکوومەتی بەیروتی ڕازی کردووە سەرەڕای هێرشەکان بەشداری بکەن، هاوکات مۆرگان ئۆرتاگۆس-یش لایەنی ئیسرائیلیی قاییل کردووە بەوەی حکوومەتی ئێستای لوبنان "زیاتر لە زۆربەی حکوومەتەکانی پێشوو" توانای هاوکاریی هەیە.

کۆبوونەوەکە لە پەراوێزی دانیشتنی مانگانەی چاودێریی ئاگربەست بە ئامادەبوونی ئەفسەرانی ئەمریکی بەڕێوەچوو، دواتر دیپلۆماتکارانی هەردوو وڵات دانیشتنێکی هەبووە.

 تەوەرە سەرەکییەکە تاوتوێکردنی دروستکردنی "ناوچەی ئابووریی ترەمپ" بووە لەسەر سنووری لوبنان و ئیسرائیل، کە ئامانج لێی دروستکردنی ناوچەیەکی بێ حیزبوڵڵا و چەکی قورسە. هەردوو لا ڕێک کەوتوون پێش هاتنی سەری ساڵی نوێی زایینی جارێکی دیکە کۆ ببنەوە و پێشنیاری ئابووریی دیاریکراو بخەنەڕوو.

  • سوپای عەرەبیی سوریا پلانی هێرش بۆ سەر دێرحافر و دەوروبەری رادەگەیەنێت

  • ئاڵدار خەلیل: ئەگەر چەکدار نەبین وەک عەلەوییەکانمان لێدێت

  • بە 42 هەزار چەکداری فەرمیی سوریا و دەیان هەزار بەکرێگیراوی تورکیا شەڕی دوو گەڕەکی کوردیی دەکەن

  • ئەگەر هێرشەكان لەحەلەب بەردەوامبن شەڕدەبەینە تەواوی شارەكانی سوریا

  • گرووپەكانی سەر بە شەرع دیسان پەلاماری كوردیان دایەوە

  • دیوی پشتەوەی هۆکارەکانی هێرشی ئەمریکا بۆ دەستگیرکردنی سەرۆکی فەنزوێلا چییە؟

  • عێراق لەبەردەم تاقیکردنەوەیەکی سەختی کەشوهەوادایە

  • مه‌ترسى گه‌وره‌ ئاشكراكراو ئه‌گه‌رى هێرشكردنه‌سه‌ر كوردانى حه‌له‌ب هه‌یه‌

  • بۆ لەپڕ هێرش کرایە سەر گەڕەکە کورد نشینەکان؟

سەرەکی