40   خولەک پێش ئێستا 6178 جار خوێنراوەتەوە

به‌فرو ته‌رزه‌و باران‌و لافاو به‌ڕێوه‌یه‌... كه‌شناسى زانیاریى ئاشكراده‌كات

شارەزایانى كه‌شناسى ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كه‌ن، لەڕۆژانی داهاتوو بەفرو تەرزە دەبارێت‌و ئەگەری دروستبوونی لافاو هەیە، هەفتەی داهاتوو کەشوهەوا گۆڕانکاریی بەسەردادێت‌و دوو شەپۆلی باران هەرێمی کوردستان دەگرنەوە.

شارەزایانى كه‌شناسى باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، کاریگەریی شەپۆلی باران لەدەریای سوورو دەریای سپییەوە ڕوو لەهەرێم دەکات، لەڕۆژی شەممەی هەفتەی داهاتوو شەپۆلی بارانبارینی دەریای سوور دەگاتە عێراق‌و لەباشووری عێراق نمەباران دەبارێت کاریگەرییەکەی لەسەر هەرێمی کوردستان کەمتر دەبێت، بەڵام لەڕۆژی سێشەممەی هەمان هەفتە، شەپۆلی دووەمی باران لەدەریای سپییەوە دەستپێدەکات‌و لەسەر هەرێمی کوردستان هەردوو شەپۆلەکە تێکەڵدەبن‌و دەبێتە هۆی بارینی باران‌و تەرزەو دروستبوونی هەورە تریشقە.

باوبۆران‌و چەخماخەو بارانی بەڕەهێڵە لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان دەبارێت‌و لەڕۆژی چوارشەممەوە ئەگەری دروستبوونی لافاو هەیە کاریگەریی شەپۆلەکە لە هەموو شارەکان تا هەینی بەردەوامدەبێت.

هەر بەپێی پێشبینیه‌كان، تەنها لەڕۆژی سێشەممەی هەفتەی داهاتوو لەهەولێر، 70 ملیم باران دەبارێت، لەسلێمانی 60 ملم‌و دهۆک 110 ملم باران دەبارێت، لەناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت، شەپۆلەکە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش دەگرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی‌و بوومەلەرزەزانی بڵاویکردووەتەوە، سبەی پێنجشەممە، ئاسمانی هەرێمی کوردستان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو.

  • په‌یامێك له‌وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكاوه‌

  • به‌فرو ته‌رزه‌و باران‌و لافاو به‌ڕێوه‌یه‌... كه‌شناسى زانیاریى ئاشكراده‌كات

  • ئێران.. بەرژەوەندییە سیاسیی‌و ئابوورییەکان ڕێگرن لەیەکخستنی نرخی دراو

  • ئه‌مریكا په‌یامێكى به‌په‌له‌ ئاراسته‌ى هه‌رێم‌و عێراق ده‌كات

  • په‌یامێك له‌باره‌ى گه‌له‌وه‌... تایبه‌ته‌ به‌كه‌یسى لاله‌زار

  • هاتووچۆى سلێمانى شۆفێران ئاگادارده‌كاته‌وه‌.. تایبه‌ته‌ به‌شه‌قامى 100 مه‌ترى

  • لیژنەی باڵای ئەمنیی عێراق كۆده‌بێته‌وه‌و هه‌رێمیش به‌شداره‌

  • ئەردۆغان ڕەخنە لە بارزانی دەگرێت و دەڵیت: جێی قبوڵکردن نییە

  • سودانی وەڵامی ترەمپی دایەوە

سەرەکی