59   خولەک پێش ئێستا 3356 جار خوێنراوەتەوە

هاتووچۆى سلێمانى شۆفێران ئاگادارده‌كاته‌وه‌.. تایبه‌ته‌ به‌شه‌قامى 100 مه‌ترى

قۆناغی یەکەمی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی بەفەرمی کرایەوە، بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی داوا لەشۆفێران دەکات بەوریاییەوە مامەڵە لەگەڵ شەقامەکەدا بکەن، بەهۆی بەردەوامبوونی کارکردن تێیدا.



موقەدەم بەهمەن عەبدوڵڵا وتەبێژی هاتووچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەم پڕۆژەیە گرنگییەکی زۆری هەیە بۆ کەمکردنەوەی قەرەباڵغی، شەقامەکە ئێستا بەهەردوو ئاراستەی کەرکوک ـ قەرەداغ ـ تانجەرۆو بەپێچەوانەشەوە کراوەتەوە.



هاتووچۆی سلێمانی لەڕاگەیه‌نراوەکەدا داوایەک لەشۆفێران دەکات‌و دەڵێت، ئەو ئۆتۆمبێلانەی لەتانجەرۆوە دێن، بەهۆی کارکردن لەپردی تاسڵوجە، پێویستە لەکۆتایی شەقامی 100 مەتری بچنەسەر شەقامی کەرکووک ـ سلێمانی‌و پاشان ئاراستەی خۆیان بۆ دەرچوون لەشار وەربگرن.



هەرچی شۆفێرانی بارهەڵگرە وەک هاتووچۆی سلێمانی دەڵێت، "دەتوانن شەقامی 100 مەتری بەکاربهێنن لەو ئاراستانەی دیاریکراون، ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت بۆ کەمکردنەوەی قەرەباڵغی لەسەر شەقامەکانی ڕاپەڕین‌و بازنەیی مەلیک مەحمود.



هاتووچۆ جەخت لەسەر ئەوەدەکاتەوە، بەهۆی بەردەوامبوونی کارکردن لەشەقامەکەدا، شۆفێران پێویستە بەوریاییەکی زۆرەوە لێبخوڕن.

  • په‌یامێك له‌باره‌ى گه‌له‌وه‌... تایبه‌ته‌ به‌كه‌یسى لاله‌زار

  • هاتووچۆى سلێمانى شۆفێران ئاگادارده‌كاته‌وه‌.. تایبه‌ته‌ به‌شه‌قامى 100 مه‌ترى

  • لیژنەی باڵای ئەمنیی عێراق كۆده‌بێته‌وه‌و هه‌رێمیش به‌شداره‌

  • ئەردۆغان ڕەخنە لە بارزانی دەگرێت و دەڵیت: جێی قبوڵکردن نییە

  • سودانی وەڵامی ترەمپی دایەوە

  • باوکی رێواز فایەق کۆچی دواییکرد

  • توركیا: ڕاگەیەنراوەكەی بارەگای بارزانی جێگای قبوڵ نییە

  • ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق: ئەمساڵ زیاتر لە 38 هەزار زیندانی ئازادکراون

  • چوارچێوەی هەماهەنگی بڕیار لەبارەی حکومەتی داهاتوو دەدات

سەرەکی