1     کاتژمێر پێش ئێستا 20 جار خوێنراوەتەوە

بودجەی بەرگری ئەمریكا پەسەندكرا

ناوەندی هەواڵ

سەرۆكی ئەمریكا بودجەی بەرگری وڵاتەكەی بۆ ساڵی 2026 واژۆ كرد.

كۆی گشتی بودجەكە سەرووی 900 ملیار دۆلارە.

ئەنجوومەنی پیران بە دەنگی 77دەنگ پڕۆژە یاسای بودجەی بەرگری ئەمریكای بۆ ساڵی 2026 پەسەند كرد، دواتر دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا یاساكەی پەسەند كرد، كە كۆی گشتی بودجەكە 901 ملیار دۆلارە.

سەرۆکی ئەمریکا وتی،  بودجەكە بڕگەیەك لەخۆدەگرێت كە 400 ملیۆن دۆلار بۆ پشتگیریكردن لە ئۆكرانیا تەرخانكراوە.

لە پرۆژە یاساكەدا داوا لە وەزیری جەنگی ئەمریكا دەكرێت ڕاپۆرتێك بداتە هەردوو ئەنجوومەنی پیران و كۆنگرێس سەبارەت بە ڕاگرتنی كاتی یان ڕاگرتنی هاوبەشكردنی زانیاری هەواڵگری لەگەڵ ئۆكرانیا.

ترامپ وتی، ئەم یاسایە وادەكات وەزارەتی جەنگ بتوانێت سیاسەتی ئاشتی لەڕێگەی هێزەوە‌ جێبەجێ بكات و وڵاتی نیشتمان لە هەڕەشە ناوخۆیی و دەرەكییەكان بپارێزێت و كۆمەڵگەی سەربازی – پیشەسازی بەهێز بكات.

پێشتر، بودجەی بەرگری ئەمریكا بۆ ساڵی 2025 كە لە (30) ی ئەیلولی ئەمساڵ كۆتایی هات، كۆی گشتی 884 ملیار دۆلار بوو.

  • بودجەی بەرگری ئەمریكا پەسەندكرا

  • 651 ئۆتۆمبێل له‌چه‌مچه‌ماڵ‌و شۆڕش ته‌كیه‌ زیانیان به‌ركه‌وتوه‌

  • ترەمپ قەدەغەی گەشتی سەر وڵاتان فراوانتر دەکات‌و سووریاش دەگرێتەوە

  • ئەمساڵ زیاتر لە شەش هەزار کەس لە هەرێمەوە کۆچیان بۆ وڵاتانی ئەوروپا کردووە

  • تەم و مژى چڕ گەشتە ئاسمانییەکانى ڕاگرت

  • ئێران تەنها 8 فڕۆکەی کاردەکات‌و پاره‌یه‌كى زۆریش قەرزداری بەغداو نەجەف‌و ئیستانبوڵه‌

  • 8.2 ملیۆن ئۆتۆمبێلی تایبەت لەعێراق‌و هەرێم هەن.. هەر شەش کەس ئۆتۆمبێلێكى بەردەکەوێت

  • قه‌ندیل ناسنامه‌ى شه‌ش گه‌ریلاى ئاشكراكرد

  • تره‌مپ بڕیارێكى له‌ناكاوى ڕاگه‌یاند

سەرەکی