11   کاتژمێر پێش ئێستا 57 جار خوێنراوەتەوە

تەم و مژى چڕ گەشتە ئاسمانییەکانى ڕاگرت

ناوەندی هەواڵ

دەستەی کەشناسی عێراق ڕایگەیاند، لە ئەمڕۆوە کۆتایی بە شەپۆلی ناسەقامگیریی کەشوهەوا دێت و دۆخەکە بەرەو جێگیربوون دەچێت، هاوکات پلەکانی گەرما ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکەن،بەڵام لە هەرێمی کوردستان پێشبینییەکان جیاوازن و شەپۆلێکی سەرمای توند ناوچەکە دەگرێتەوە.

بەگوێرەی کەشناسیی عێراق، جگە لە پارێزگای بەسڕە کە ئەگەری هەیە تا درەنگانی ئەمشەو نمەبارانی هەبێت، ناوچەکانی دیکە ئاسمانیان ساماڵ دەبێت.

هاوکات لە بەیانیی ئەمڕۆ بەهۆی تەمێکی چڕەوە کە مەودای بینینی بۆ خوار 100 مەتر کەمکردبووەوە، گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد لە کاتژمێر 06:00 بۆ 08:00ی بەیانی بەشێوەیەکی کاتی ڕاگیران.

بۆ ڕۆژانی هەینی، شەممە و یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت و خێرایی با کەم دەبێتەوە.

بە پێچەوانەی ناوەڕاست و باشووری عێراق، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان هۆشداری داوە لە هاتنی "شەپۆلێکی سەرمای بەهێزی ڕووسی" ئەم شەپۆلە کە لە شەوی ڕابردووەوە دەستیپێکردووە، تا ڕۆژی یەکشەممە بەردەوام دەبێت و دەبێتە هۆی دابەزینی بەرچاوی پلەکانی گەرما، بەجۆرێک شەوان لە ناوچە شاخاوییەکان پلەی گەرما بۆ ژێر سفری سیلیزی دادەبەزێت.


  • ئەمساڵ زیاتر لە شەش هەزار کەس لە هەرێمەوە کۆچیان بۆ وڵاتانی ئەوروپا کردووە

  • تەم و مژى چڕ گەشتە ئاسمانییەکانى ڕاگرت

  • ئێران تەنها 8 فڕۆکەی کاردەکات‌و پاره‌یه‌كى زۆریش قەرزداری بەغداو نەجەف‌و ئیستانبوڵه‌

  • 8.2 ملیۆن ئۆتۆمبێلی تایبەت لەعێراق‌و هەرێم هەن.. هەر شەش کەس ئۆتۆمبێلێكى بەردەکەوێت

  • قه‌ندیل ناسنامه‌ى شه‌ش گه‌ریلاى ئاشكراكرد

  • تره‌مپ بڕیارێكى له‌ناكاوى ڕاگه‌یاند

  • دەنگی چەند تەقینەوەیەک لەنزیک بنکەی ئاسمانیی بەلەد دەبیسترێت

  • یه‌كێتیى وه‌ڵامێكى توندى ئارى هه‌رسین ده‌داته‌وه‌

  • بزانە عێراق کەی مووچەی مانگی 10 بۆ هەرێم دەنێرێت

سەرەکی